ژیان هه‌مووى پاداشته‌ له‌گه‌ڵ پرۆگرامى" پاداشتى زین"دا

به‌خێربێن بۆ پرۆگرامى "پاداشتى زین" یه‌كه‌مین پرۆگرامى دیجیتاڵى له‌ عێراقدا، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ جیاوازیت و شایانى رێزگرتنیت پرۆگرامى پاداشته‌كانمان راگه‌یاند به‌ناوى "پاداشتى زین" كه‌ پرۆرگرامێكه‌ پاداشت بۆ به‌شداربووانى زین ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌رێگه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌پڵیكه‌یشنى "زین ى عێراق"ه‌وه‌، كه‌ شێوازێكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گوزارشت له‌ ئاستى رێزگرتنمان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداربووانمان له‌رێگه‌ى پرۆگرامێكى نایاب و ته‌واوكارى پاداشت و باشترین داشكاندن له‌ عێراقدا له‌كاتى بازاڕكردن له‌ كۆمه‌ڵێك هاوبه‌ش و فرۆشگا له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا.

له‌گه‌ڵ ئه‌پڵیكه‌یشنى زین ى عێراقدا سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى پرۆگرامى "پاداشتى زین" له‌به‌رده‌ستى خۆتدان..

سه‌ره‌تا ئه‌پڵیكه‌یشنى زین ى عێراق داونڵۆد بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سوودمه‌ند بى له‌ ئه‌زموونێكى نوێ كه‌ رێگا ده‌دات به‌ كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌كى ئاشنا بیت وه‌ك زانینى باڵانس و ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى هه‌ژماره‌كه‌ت، هه‌روه‌ها به‌شداربووانى "پاداشتى زین" ده‌توانن به‌ ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م پرۆگرامه‌ ئاشنا بن، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:

 

  • ئاشنابوون به‌ لیستى فرۆشگا و هاوبه‌شانى زین له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا، هه‌روه‌ها زانینى رێژه‌یى ئه‌و داشكاندنانه‌ى كه‌ پێشكه‌شى ده‌كه‌ن و سوودمه‌ندبوون له‌و داشكاندنانه‌.

 

 
  • هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى "پاداشتى زین" ئه‌زموونێكى ده‌گمه‌ن و دانسقه‌ به‌ده‌ستده‌هێنن له‌كاتى په‌یوه‌ندیكردن به‌ خزمه‌تگوزاریی و راژه‌ى به‌شداربوان به‌ ژماره‌ 222، به‌وه‌ى كه‌ كارمه‌ندانى خزمه‌تگوزارى كڕیاران كه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌ندامانى پرۆگرامى "پاداشتى زین" دانراون بەدرێژایی رۆژ و له‌ماوه‌ى 7 رۆژى هه‌فته‌دا به‌رده‌ستن و به‌شداربووانى "پاداشتى زین" ده‌توانن راسته‌وخۆ و بێ چاوه‌ڕێكردن له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كاندا بدوێن، بێجگه‌ له‌وه‌ ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ به‌شداربووانى "پاداشتى زین" ده‌بێت له‌كاتى سه‌ردانیان بۆ بنكه‌كانى فرۆشیارى تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاى زین.

داشكاندنه‌كانى بازاڕكردن له‌چوارچێوه‌ى پرۆگرامى "پاداشتى زین"دا ..

  • ئه‌ندامانى پرۆگرامى "پاداشتى زین" له‌ چه‌ندین فرۆشگاى 13 پارێزگاى عێراقدا سوودمه‌ند ده‌بن له‌ داشكاندنه‌كان كه‌ ده‌گاته‌ 50% ، و ئه‌م داشكاندانه‌ ریزبه‌ند و جۆرى جیاوازى (جلوبه‌رگ، چێشتخانه‌كان، ستایلى ژیان، ته‌ندروستى و گه‌شت) ده‌گرێته‌وه‌ و به‌منزیكانه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌.

هاوبه‌شه‌ نایابه‌كانى زین