خزمەتگوزاریی ئەپڵیکەیشنەکانی تایبەت بە تەلەفۆنەکانی هواوین (ئەپڵیکەیشنەکان، مۆسیقا، بیرۆکەکان Themes) راستەوخۆ لە رێگەی باڵانسی تەلەفۆنەوە، ئێستا بەشداربوانمان ئەوانەی کە بەکارهێنەری تەلەفۆنەکانی هواوین دەتوانن بە ئاسانترین شێوە ئەپڵیکەیشن و یارییە جۆراوجۆرەکانی تایبەت بە تەلەفۆنەکانی هواوی بکڕن یان تیایاندا بەشداری بکەن.
وردەکارییەکانی ئەم خزمەتگوزارییە:
- خزمەتگوزارییەکە تەنها لە تەلەفۆنەکانی هواویدا بەردەستە.
- بەشداربوو پێویستە ئەکاونتێکی تایبەت بەم ئەپڵیکەیشنانەی هەبێت، بۆ ئەوەی توانای کڕینی هەبێت (لە دۆخێکدا ئەگەر پێشتر ئەکاونتی نەبێت)
- بۆ دروستکردنی ئەکاونت تکایە ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:
ئامادەکردن و رێکخستنەکان >> ئەکاونتی هواوي >> دروستکردنی ئەکاونت>> زیادکردنی ژمارەی تەلەفۆن و دڵنیابوون لە زیادکردنەکە
- ئەپڵیکەیشنەکانی تایبەت بە تەلەفۆنەکانی هواوی( گەلەری ئەپڵیکەیشنەکان، مۆسیقا، Themeبیرۆکە و بابەتەکان)
- بۆ تەواوکردنی کڕین یان فرۆشتن ئەپڵیکەیشنی خوازراو هەڵدەبژێردرێت و دواتر ژمارەکە زیاد دەکرێت و کۆدی دڵنیابوون لە ژمارەی تەلەفۆنی بەکارهێنەر بەدەستدەهێنرێت.
- نرخەکانی کڕین جێگیر نین، بەپێی جۆری ئەپڵیکەیشن یان یاری یاخود ثیمەکە دەبێت.
- لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی کڕین یان بەشداریکردندا، بەشداربوو نامەیەکی بەدەست دەگات تایبەت بە تەواوبوونی پرۆسەی لێبڕین و تێیدا ناوی خزمەتگوزاریی و رێژەی لێبڕینەکە لەخۆدەگرێت.
