چونێتی به‌ده‌ستهێنانی هێڵ

كۆمپانیای زین به‌خێرهاتنی به‌شداربووه‌كانی ده‌كات و هێڵی پاره‌دانی پێشوه‌ختیان پێشكه‌شده‌كات به‌پێی پێداویستی و وداواكارییه‌كانیان، بۆیە بەده‌ستهێنانی ئه‌م هێڵه‌ پێشوه‌ختە ئاسانە ئەگەر به‌شداربوو په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكات.

  • سه‌ردانی یه‌كێك له‌بنكه‌ی فرۆشتنی سه‌ره‌كی زین بكه‌ن یان نزیكترین خاڵی فرۆشتن، و بیرت نه‌چێ به‌ڵگەنامە داواكراوه‌كان له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت..
  • پێدانی پاره‌ی كاراكردنی هێڵ.
  • واژووكردنی گرێبه‌ست.
  • ژماره‌ی ناوخۆییت به‌ده‌ست بێنه‌ و دەتوانی یەکسەر كاری پێبکەیت.

ئه‌و به‌ڵگه‌نامانەی پێویستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌تگوزاری پاره‌دانی پێشوەخت(پریپەید)

بۆ هاوڵاتیانی عێراقی:

  • ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود پاسپۆرت

سەبارەت بەو گەشتیارانەی کە کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان هەیە:

  • پاسپۆرت
  • وێنەیەکی کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی

تێبینی: بەڵگەنامەی داواکراو بۆ بەدەستهێنانی هێڵی زیارە (سیمکارتی گەشتیاران) سەبارەت بەو گەشتیارانەی کە کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان نییە:

  • پاسپۆرت
  • وێنەی مۆری هاتنە ژوورەوە یان کارتی نیشتەجێبوونی کاتیی