زێن عێراق پێشه‌نگه له‌نێو كۆمپانیاكان كه هه‌رده‌م هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ده‌دات له عێراق وله ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا كه ئامانج لێیان خزمه‌تكردنی به‌شداربووه ، له‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیانه‌ی كه زێن عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه له پێشكه‌شكردنی سیسته‌می تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنییه ، كه‌وا زێن عێراق له ساڵی 2015 ـه‌وه ده‌ستیكرد به پشتبه‌ستن به سیسته‌می تۆماركردنى ئه‌لیكترۆنی له پڕۆسه‌ی فرۆشتن و تۆماركردنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به به‌شداربووان .
سیسته‌می تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی پشت ده‌به‌ستێت به تۆماركردنی ژماره‌یی بۆ زانیاری تایبه‌ت به هه‌ر به‌شداربوویه‌ك ، و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سیسته‌مه خێرایی و ئاسانی و دڵنیایی تۆماركردنی هێڵه‌كانه له‌گه‌ڵ زامنكردنى پاراستنی نهێنی كه‌سی هه‌ر به‌شداربوویه‌ك له‌رێگه‌ی داخڵكردنى زانیارییه كه‌سییه‌كانى له‌ناو سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی پارێزراو له‌لایه‌ن بنكه‌كانی فرۆشتن ، هه‌روه‌ها گرتنی وێنه‌ی به‌شداربوو و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر و ئیمزا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و راسته‌وخۆ ، هه‌موو ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ ماندووبوون و كات به‌فیڕۆدان، و پاراستنی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌شداربووان .
سیسته‌می نوێ ( تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی ) له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا رێكخارییه تایبه‌ته‌كان په‌سه‌ندكراوه بۆ پاراستنی نهێنی زانیاری به‌شداربووان ومامه‌ڵه‌كردن پێیانه‌وه به‌بێ پێویستبوون به كۆپی كاغه‌زی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌شداربووان ، هه‌ربۆیه زێن عێراق به‌م هه‌نگاوى ، ده‌بێته یه‌كه‌م كۆمپانیا كه پاڵپشتی له پێداویستییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی حكوومه‌ت.