+4.5G

+4.5G

لەگەڵ ئەزموونی 4G زین دا بژی بە خێرایی و هێز و روماڵەکەیەوە

بەهێزترین تۆڕی +4.5G لە عێراق پێشکەش بە هەموو بەشداربووانمان دەکەین، وەك یەکەمین کۆمپانیای گەیاندن و پەیوەندیکردن لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم رادەگەیەنین.

تەکنیکی خزمەتگوزاریی +4.5G تەکنیکی نەوەی چوارەمە بۆ خزمەتگوزاریی بێتەلی ئینتەرنێت، کە لە جیهانی تەکنەلۆجیادا بە بازدانێکی جۆریی دادەنرێت، بەوپێیەی لە کاتێکی پێوانەییدا پەیوەندیکردنێکی خێرا بەردەست دەکات، هەروەها خێراییەکی زۆر لە گواستنەوەی داتاکان بەردەست دەکات، تاکو بەشداربوو لە ئەزموونێکی نایاب سوودمەند بێت، ئەم خێراییەش بواری بەکارهێنانی ئینتەرنێت و سوودمەندبوون لە پەیوەندی ڤیدیۆیی راستەوخۆی زۆر روون بۆ بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت، لەتەك خزمەتگوزارییەکانی پەخشی راسته‌وخۆی ڤیدیۆیی و ئەنجامدانی یارییە ئەلیکتڕۆنییەکان لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بە شێوەیەکی خێراتر.

دەستپێکردنی نەوەی چوارەم لە عێراق، ئیزافەیەکی گرنگ و بەرەوپێشەوەچوونی ژێرخانە، کە خزمەتگوزاریی نوێی پێشکەوتوو بۆ تاکەکەس و دامەزراوە و تەواوی کەرتەکانی ئابووری و زانستی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی ئەلیکتڕۆنی بەردەست دەکات.

ئێستا 4G هەیە، ئایندە چاوەڕێتە