#لەماڵەوە_بمێنەوە و بەخۆڕایی ماوەی بەسەرچوونی باڵانست بۆ 14رۆژ درێژبکەوە

#لەماڵەوە_بمێنەوە و بەخۆڕایی ماوەی بەسەرچوونی باڵانست بۆ 14رۆژ درێژبکەوە

زین ی عێراق بوار بەبەشداربووانی دەدات، ماوەی بەسەرچوونی باڵانسەکەیان درێژبکەنەوە، لە پێناو گەرەنتی بەردەوامبوونی خزمەتگوزاریی و بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسوکار و خۆشەویستانیان لە پەیوەندیدا بمێننەوە

لە سۆنگەی پێشەنگی پێگەی خۆیدا لە کەرتی پەیوەندیکردن و گەیاندن لە عێراق و لە رێگەی کامپەینی #لەماڵەوە_بمێنەوە بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، زین ی عێراق، وەك یەکێك لە کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگ لە بواری پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، خزمەتگوزارییەکی راگەیاند، رێگا بە بەشداربووانی دەدات ماوەی بەسەرچوونی باڵانسەکانیان درێژبکەنەوە، بۆ گەرەنتی بەردەوامبوونی خزمەتگوزاریی لای ئەوان.

ئەم خزمەتگوزارییە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشداربووانە لەم بارودۆخەی ئێستای وڵاتەکەماندا، تێیدا زین ی عێراق بەخۆڕایی توانای درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی هێڵەکانی بە سەرجەم بەشداربووان داوە بۆ ماوەی 14 رۆژ، تاکو بتوانن لەگەڵ کەسوکار و خۆشەویستانیاندا لەپەیوەندیدا بمێننەوە، بێئەوەی پێویستیان بەوەبێت باڵانس پڕبکەنەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە، دوای ئەو کامپەینە گەورەیە دێت، کە زین ی عێراق لە چەند هەفتەی رابردوودا رایگەیاندووە، بۆ مەترسییەکانی ئەم پەتایە، بەهاوکاریی لەگەڵ لایەنە تەندروستی و پەیوەندارەکان، بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و ئامۆژگاریی پێویست، لەپێناو دانانی سنووریك لەبەردەم بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا، بۆ ئەمەش چەندین ملیۆن نامە بۆ بەشداربووان نێردراوە و ئامۆژگاریی تەندروستی تۆمارکراون بۆ کاتی پەیوەندیکردن، زین ی عێراق یەکەم کۆمپانیا بوو کامپەینی لەماڵەوە بمێنەوەی راگەیاند و لۆگۆی تۆڕەکەی گۆڕی، بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و ئەو ئامۆژگارییانەی پێویستە لەبەرچاوبگیرێن، لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون. لەهەمانکاتدا پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی داهێنەرانە، بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی باڵانس بە خۆڕایی و توانای پەیوەندیکردن بە تیمەکانی پاڵپشتیکردنی تەکنیکی بۆ کەرتی کار و بزنس و خزمەتگوزارییەکانی بەشداربووان بەدرێژایی سەرجەم رۆژەکانی هەفتە.

ئەم خزمەتگوزارییە، بوار بە بەشداربووانی زین ی عێراق دەدات ماوەی بەسەرچوونی باڵانس بۆ 14 رۆژ درێژبکەنەوە، لە رێگەی ناردنی نامەیەکی خۆڕاییەوە تێیدا 14 هەبێت بۆ ژمارە یان لە رێگەی پەیوەندیکردن بە #230* تا بەشداربوو بەخۆڕایی سوود لەو ماوەیە وەرگرێت کە بۆ هێڵەکانیان زیاد دەکرێت.

ئەمەو وێڕای خزمەتگوزارییەکی دیکە کە زین ی عێراق بەمدواییانە لە چوارچێوەی کامپەینەکەیدا رایگەیاندووە، و بوار بە بەشداربوو دەدات، دوای کۆتاییهاتنی باڵانسەکەیان، باڵانسی زیادە لە کۆمپانیا بەدەستبهێنێت و دوای پڕکردنەوەی باڵانس لێی وەردەگیرێتەوە، ئەمەش بۆ بەدیهێنانی هەمان ئامانجە، مانەوەی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان، لەهەمانکاتدا لەپەیوەندیدابوونیان لەگەڵ کەسوکار و خۆشەویستانیان.