
"زێن" شه‌شه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدان بڵاوده‌كاته‌وه به ناوی داهێنان بكه له پێناو دواڕۆژێكی به‌رده‌وام .
گروپی زێن شه‌شه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامیدان به ناوی (داهێنان بكه له پێناو دواڕۆژێكی به‌رده‌وام بڵاودهكاتهوهكه تێیدا ئه‌جینداكانی له بواری به‌رده‌وامیدان و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له ساڵی 2016 ده‌خاته روو و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و هاوبه‌شییه سه‌ره‌كییانه‌ی كه بابه‌ته‌كانی به‌رده‌وامیدانی و پابه‌ندبوونه‌كانیان له ئه‌ستۆ گرتووه له‌گه‌ڵ كیانه جیهانییه‌كان.
گروپی ناوبراو كه خاوه‌نی هه‌شت تۆڕی پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كانه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات رایگه‌یاند : بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مین راپۆرتی خۆی ده‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان گونجاوه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه ئاراسته‌كراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNGP) و پابه‌ند ده‌بێت به رێنماییه‌كانی پره‌نسیپه ئاراسته‌كراوه‌كان بۆ ده‌ستپێشخه‌ری راپۆرته جیهانییه‌كان(G4-GRI) ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌م كاره پێگه‌ی هه‌رێمیی پته‌و ده‌كات وه‌ك یه‌كێك له كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌كان كه به‌رزترین ئاستی پێوه‌ره‌كانی شه‌فافیه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، ئه‌مه‌ش به بینینی ئاست و قوڵایی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه گروپه‌كه به‌شداریی پێده‌كات به ئاشكرا و به شێوه‌یه‌كی كراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامهوانیدت (زێن) ئاشكرای كرد كه راپۆرته‌كه ورده‌كارییه‌كانی ئه‌جیندای به‌رده‌وامیدانی تایبه‌ت به خۆی ده‌خاته روو و ئه‌و هاوبه‌شییه سه‌ره‌كیانه كه به‌شداریی تێدا كردووه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونه‌كانی له‌گه‌ڵ كیانه جیهانییه‌كان و له‌سه‌رووی هه‌موویشیانه (كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ده‌ستپێشخه‌ریی ویتیكر بۆ ئاشتی و په‌ره‌پێدان (WPDI)، تۆڕی هێڵی پاراستنی منداڵ (CHI)، رێكخراوی په‌نابه‌رانی یه‌كگرتوو (REFUNITE)، و كۆمپانیای فه‌یسبوك) سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه راپۆرته‌كه به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك داده‌نرێت كه بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رسێ بواری (كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه، ئابووری) ده‌نێردرێت.
ناسر ئەلخرافی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەرۆکی جێبەجێکاری گروپی زێن لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاوکراوە تایبەتەی راپۆرتی گروپەکە لە بوارەکان بەردەوامیدان وتی: گروپی زێن بەوە ناسراوە کە پێشەنگە لە کاری خۆیدا لە رێگای زۆر لە چالاکییە بێ شومارەکانی کە ئەنجامیاد دەدات لە گشت یەکە بەکاربەرەکانی، بۆیە ئێمە هەمیشە وەک بەڵگەنامەیەک بۆ ئامرازاەکانی پەیوەندی کردنمان لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی کە خاوەن بەرژەوەندین لە راپۆرتی خۆمان دەربارەی بەردەوامیدان دەروانین .
ئەلخرافی هەروەها وتی: ئامانجمان لە بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانمان پتەوکردنی پابەندبوونمان بەرامبەر بە کۆمەڵگا و میللەتان، بێگومان تیشک خستنە سەر ئەم کارانە زیاتر هانمان دەدات کە بەردەوام بین لە راگەیاندنی دەستپێشخەرییەکەمان و پتەوکردنی گفتوگۆ لەگەڵ خاوەن بەرژەوەندییەکان بۆ ئەوەی بەیەکەوە کار بکەین لەژێر سایەی شەراکەتێکی راستەقینە بۆ خزمەتکردنی ئامانجەکانی داهاتوومان.
هەر سەبارەت بە راپۆرتەکە زیاتر وتی: ئێمە لە گروپی زێن بڕوامان بەوە هەیە کە پێویستە ئەو کیانانە کە موئەسەساتین رۆڵێکی سەرەکی ببینن لە رێگای بەشداری کردن لە پاڵپشتی کردنێکی چالاکی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و هاندانی تواناکانی داهێنان لە ناوچەکە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە لاوانەوە هەیە.
راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی دابینکردنی هۆکارێکی پارێزراو و گونجاو بۆ ئەنجامدانی کاروباری دارایی و گۆڕینەوەی دراو لە رێگای ئەم خزمەتگوزارییە بازرگانییە، چونکە نزیکەی 90% دانیشتووانی عێراق و بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئوردن مامەڵەکانیان لە رێگای بانکەکانەوە نییە، بۆیە خزمەتگوزاری "Zain Cash" کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر کۆمەڵگا، چونکە یارمەتی چارەسەر کردنی جیاوازی ئابووری دەدات.
گروپی زێن بەوە ناسراوە کە هەمیشە پاڵپشتێکی بەهێز بێت لە بۆ بەکارخستن لەو بازاڕانەی کاریان تێدا دەکات، هەرچەندە راپۆرتی ئەم ساڵ ئەو ئاستە نیشان دەدات کە هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی سەر بەو گروپە بەشداریی تێدا کردووە بە کاریگەریی نا راستەوخۆ لەسەر ئەو دەوڵەتەی کاری تێدا دەکات کە ئەمەش بۆتە هۆی رەخساندنی ژمارەیەکی زۆری هەلی کار.
کۆمپانیای زێنی عێراق کاری کردووە بۆ میوانداری کردنی چالاکی (ستارت ئاپ ویکاند) لە بەغدای پایتەخت و ئەویش چالاکییەکە چەندین وۆرکشۆپی رەخساندووە کە قوتابیان و لاوانی عێراق تێیدا کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان نمایش بکەن لە بواری پێشەنگی لە کاردا لەبەردەم لیژنەکانی ناوبژیوانی و جەماوەر، بە ئامانجی هاندان و بڵاوکردنەوەی رێکخستنێکی داهێنانی ژینگەیی و گونجاو بۆ کارە تازەپێگەیشتووەکان.
لەلایەن خۆیەوە جینیفەر سلێمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەردەوام بوون لە گروپی زێن وتی: راپۆرتە نوێیەکەمان تیشک دەخاتە سەر هەوڵ و ماندووبوونمان بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی کاری گرنگ بۆ ژینگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، و لەبەر ئەوەی پەیوەندی و گەیاندن لایەنێکی گرنگە لە مسۆگەر کردنی خۆشگوزەرانی بۆ ئاوارەکان، بۆیە ئێمە گەشبینین بەوەی دەتوانین باری ژیانیان باشتر بکەین و بڕوامان وایە کە گەشەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابووری شایەن لە ناوچەکەماندا دەکرێ بێتە دی بە باشترین رێگا و بە گرنگیدان بە کاروباری گشتگیر و پاڵپشتی کردنی ئەوانەی زۆر پەراوێزخراون.
هەروەها وتی: ئێمە درک بەوە دەکەین کە ئەو تەحەدیاتانە لە بازاڕدا رووبەڕوومان دەبنەوە بەردەوام دەبن لە تاقیکردنەوەی ئەجینداکانی بەردەوام بوونی تایبەت بە ئێمەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەرکەکانمان بە بەشداری پێکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو تەحەدیاتانە و باشتر کردنی بارودۆخ لەپێناو ئەو کۆمەڵگایانەی کە کاریان تێدا دەکەین، هەروەها بە هەموو توانایەکەوە هەوڵ دەدەین رەوڕەوەی ئەجیندای گەشە بەرەو پێش ببەین بەو هیوایەی هەموومان چێژ لە ئایندەیەکی بەردەوام وەربگرین.