"زين" دەستپێشخەریی "BE Well" رادەگەیەنێت بەمەبەستی زیاترکردنی هۆشیاریی تەندروستی دەروونی کارمەندان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

ئایار 24, 2021

دەستپێشخەرییەکە هاوکاتە لەگەڵ گرنگیدانی جیهانی بە مانگی هۆشیاریی تەندروستی دەروونی

بەدر الخرافی: دەستپێشخەرییBE Well  پەیوەندی نێوان زیادکردنی بەرهەم و هەستکردن بە رەزامەندی وەزیفی پتەوە دەکات

گرووپی زین دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بەناوی BE Well بۆ زیاترکردن وبڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی پرسەکانی تەندروستی دەروونیی کارمەندەکانی لە رێگەی تەواوی کارەکانیدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا.

گرووپی پێشەنگ لە بوارەکانی داهێنانی دیجیتاڵی لە ناوچەکەدا، لەمبارەیەوە ئاماژەدەدات بەوەی ئەم دەستپێشخەرییە هاوکاتە لەگەڵ گرنگیدانی جیهانی بە مانگی هۆشیاریی تەندروستی دەروونی، بەو پێیەی چەندین دامەزراوەی کار وبزنس بەدرێژایی مانگی حوزەیران هەوڵدەدەن لە بوارەکانی تەندروستی دەروونیدا ئاستی هۆشیارییان بەرزبکەنەوە.

ئاشکراشیکردووە کە دەستپێشخەریی BE Well لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگیڕیی و سەرۆکی جێبەجێکار لە گرووپی زین بەدر ناسر الخرافییەوە تەبەنیکراوە و پاڵپشتی دەکرێت، ئامانجیش لێی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی و گونجاوی کارە بۆ کارمەندان، بەوەی کە گرنگیدان بە تەندروستی دەروونیی توانای کارمەندان زیاد دەکات و ئاستی کارکردنی گشتی بەرزدەکاتەوە، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت بەسەر ئاستی بەرهەمهێناندا.

گرووپ روونیشیکردۆتەوە کە ئەم دەستپێشخەرییە یەکێکە لەو پرۆگرامە پێشەنگانەی کە لەسەر ئاستی دامەزراوەیەکی تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەخرێتەڕوو، ئامانجیشی بونیادنانی دامەزراوەیەکە زۆرتر لەخۆبگرێت، لەژێر رۆشنایی فشارە زیادەکانی کارکردن لە ژینگە نوێیە بازرگانییەکاندا پاڵپشتی کارمەندان دەکات و لەبەرچاویان دەگرێت، لە سەردەمێکدا تێیدا پەتای کۆڤید-١٩ ئاستەنگی ئابووری و کۆمەڵایەتی دروستکردووە و چەمکەکانی نەریتی کارکردنی شڵەژاندووە.

زین جەختیشیکردۆتەوە کە کاتێك سەرکردەکانی کار پاڵپشتی لە باشترکردنی تەندروستی دەرووونی (زەینی) دەکەن، ئەوا "سەرمایەی دەروونیی"تایبەت بە دامەزراوەکە زیاد دەبێت، کە پەیوەندییەکی بەتینی هەیە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەستکردن بە رەزامەندی وەزیفی و رەزامەندی لە ژیان بەشێوەیەکی گشتی، و دەریچەکانی دیکەی تەندروستی و دڵخۆشیی، لەبەرئەوەی چەندین لایەن هەوڵدەدەن پاڵپشتی لە توێژینەوە و مەشق و فێرکردنی ئەو بوارە بەیەکەوەبەستراوانە بکەن.

گرووپ پێشبینی دەکات دەستپێشخەرییBE Well  قۆناغێکی نوێی کاروانی پیشەیی بۆ کارمەندانی دابمەزرێنێت، بەوەی کە چاوەڕواندەکرێت کار لەسەر زیادکردنی ئاستەکانی پارێزگاریکردن لە کارمەندان بکات، هەروەها لە زیادکردنی ئاستی پەیوەستی و وەلای کارمەند و بەرزکردنەوەی ورە و بەشداریکردنی کارلێکی لە بیرۆکە و پڕۆژەکاندا، بەهەمان شێوە کەمکردنەوەی تێچووی پزیشکی و کەمبوونەوەی تێکڕاکانی ئامادەنەبوونی کارمەندان.

شایانی باسە لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا زنجیرەیەك چاڵاکی و کار ئەنجامدەدرێن، لەوانە: راگەیاندن و دەستپێکردنی ئەپڵیکەیشنی (Headspace) کە پێشکەش بە سەرجەم کارمەندان دەکرێت و ژمارەیان دەگاتە 7,000 کارمەند، لەگەڵ بەردەستکردنی راوێژ لەبواری تەندروستی دەروونی (زەینی) کە دەرووناسان (بەشێوەی راستەوخۆ یان گریمانەیی) پێشکەشی دەکەن بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری کوێتی بۆ راوێژکردن (KCC).

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەرۆکی جێبەجێکار لە گرووپی زین بەدر الخرافی وتی "تەندروستی دەروونی (زەینی) باش بابەتێکی تابڵێی سەرەکییە سەبارەت بە تەندروستی گشتی و خۆشگوزەرانی، وەك ئەو سوتەمەنییە وایە پاڵ بەکارمەندانەوە بنێ بەرەو ژینگەیەکی بەرهەمهێنەرانەتر، لەبەرئەوەی پێویستە دامەزراوەکانی کار بەئاراستەی دەستپێشخەرییەکانی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی دەروونی و مەعنەوەی کارمەندان هەنگاوبنێن".

روونیشیکردەوە کە "تەندروستی دەروونی باش رەنگدانەوەیە بۆ دۆخێکی هاوسەنگی و یەکانگیریی نێوان تەندروستی دەروونی و کۆمەڵایەتی، ئەو کەسانەی کە تەندروستی دەروونییان باشە هەست بە توانایەك دەکەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵوێستە سەختەکاندا، لەتوانایاندا هەیە  لەدوای روبەڕوبوونەوەی ئەم ئاستەنگانەدا هاوسەنگییەکە بگەڕێننەوە".

هەروەها وتی "پێمانوایە تەندروستی دەروونی بۆ کارمەندانمان ئەرکێکی لەپێشینەی کارەکانمانە، گرووپی زینیش بەدرێژایی کاروانە پیشەییەکەی دەریخستووە هەمیشە گرنگی بە چارەسەرکردنی ئەو پرس و بابەتانە دەدات کە کاریگەرییان بەسەر ئاستی وەبەرهێنان دەبێت".

باسی لەوەشکرد کە "لە سایەی رەنگدانەوەکانی پەتای کۆڕۆنا و ئەو گرفت و لێکەوتانەی لە پێوەرەکانی کار و بەرزبوونەوەی ئاستەکانی نەمانی متمانە لە ژیانی سروشتیدا، دەستپێشخەریمان کرد لە دەستنیشانکردنی پرسەکانی تەندروستی دەروونی بۆ کارمەندانمان، کە دەبێ بەشێوەیەکی باش و زۆر جیدییانە بەڕێوەببردرێن".

الخرافی وتیشی"کارمەندانمان گەورەترین سەروەتی و سامانی ئێمەن، بۆئەوەی بەردەوامبین لە بەدیهێنانی کاری سەرکەوتوو، پێویستە کەشێکی کارکردنی وایان بۆ فەراهەم بکەین بەپاڵپشتیکردن و گرنگیدان بناسرێتەوە، بۆیە سوورین لەسەر روبەڕوبوونەوەی سەرجەم گرفت و کێشە دەروونییانەی ناوە ناوە سەرهەڵدەدەن، هەروەها سوورین لەسەر چارەسەرکردنییان لە رێگەی دەستپێشخەرییBE Well ".

جێی باسە (Headspace) ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکتڕۆنی پێشەنگی جیهانییە لە بوارەکانی تێڕامان و هۆشیاریی دەروونیدا، کە زیاتر لە 70 ملیۆن ئەندامی هەیە لە 190
وڵاتدا، یەکێکە لە ئەپڵیکەیشنانەی زووتر لە جیهاندا دەرکەوتووە و تا ئێستایش لە بواری مەشقکردنی دەروونی و عەقڵیدا پێشەنگە، بەهۆی پێشکەشکردنی ئۆفەری ناوەرۆکەکان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە کە ئەمانە رووماڵدەکات: ماندووبوون و شەکەتی، جووڵە، نووستن، سەرنجدان و هی دیکە.

 ئەپڵیکەیشنی (Headspace) ئامرازی H4W بەردەست دەکات، کە چارەسەرێکی زانستی بۆ تەندروستی دەروونی دەخاتەڕوو، تێیدا لەگەڵ زیاتر لە 2,000 کۆمپانیادا هەماهەنگی دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیدەی بێت لە بونیادنانی رۆشنبیری و کەلتووی تەندروستیتر و بەرهەم و دامەزراوەی ئاستبەرز، ئامرازی H4W چارەسەرێك پێشکەش دەکات بۆ خۆپاراستنی تەندروستی دەروونی لە شوێنەکانی کارکردندا، بەهەمان شێوە جەختدەکاتە سەر پاراستنی تەندروستی دەروونی کارمەندان، نەك تەنها چارەسەرکردنی ئەوانەی تووشی بارگرژیی بوون.

لەم بارەیەوە سەرۆکی جێبەجیکاری نێودەوڵەتی کۆمپانیای Headspace جۆلۆن ڤیکتۆر وتی "هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپی زین لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییBE Well  مایەی خۆشحاڵیمانە، بەوەی کە ئەم دەستپێشخەرییە لە دوای تێکچوونی لێکەوتەکانی پەتای کۆڕۆناوە دێت، لەگەڵ ئەو ئالنگارییانەی لە بەدیهێنانی هاوسەنگی نێوان کار و ژیانی ماڵەوەمان بوونەتە هۆکار".

وتیشی "سوودەکانی هۆشیاریی دەروونی لەرووی زانستییەوە سەلمێنراون، ئەمەش جێی خۆشحاڵییە سەرکردەکانی گرووپی زین لە ژینگەی کاردا ئەم ئاراستە زیندووەیان گرتۆتەبەر، لەپێشینەیی بۆ تەندروستی دەروونی و عەقڵی بە کارمەندانی دەدات ولە ناوچەکەشدا رێگا بۆ دامەزراوەکانی دیکە خۆش دەکات".

لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی کارەکانی دەستپێشخەرییBE Well  دا گرووپ ماوەی پشوودانی ناچاری بە کارمەندانی دەبەخشێت کە 15خوولەکە لەرۆژانی کا لە نێوان کاتژمێر 10 ی بەیانی و3 ی ئێوارەدا، تا دەرفەتی گەیشتن بە ناوەرۆکی ئەپڵیکەیشنی Headspace بە کارمەندان بدرێت، وێڕای ئەمە ئەپڵیکەیشنەکە و سەنتەری کوێتی بۆ راوێژکردن، چارەسەر بۆ کارمەندانی گرووپی زین بەردەست دەکەن، تاکو یارمەتیان بدات لە زاڵبوون بەسەر:مادوبوون و شەکەتیی، کێشە خێزانییەکان، گرفتەکانی خواردن، و شپرزەیی و نیگەرانی.

ئارەزووی دەستوەردان لە تەندروستی دەروونی لە چوارچێوەی ستراتیجیەتێکی تەواوکاری پەیوەست بە تەندروستی و خۆشگوزەرانیدا زیاد دەبێت، کە خۆپاراستن و پاڵپشتی و ئامادەکردن دەگرێتەوە، رەگەزی سەرەکی سەرکەوتنیش لەکاتی جێبەجێکردنی ئەم دەستوەردانەدا بریتییە لە بەشداریپێکردنی کارمەندانە لەسەر هەموو ئاستەکان، توێژینەوەیەك کە لەلایەن کۆمپانیای راوێژکارییLife Meets Work ئەنجامدراوە پرسی خۆشگوزەرانی لە کار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ژینگەی روونکردۆتەوە کە رەنگە لەئەنجامی شار و گرژیی دەروونییەوە دروستبن، دەرکەوتووە کاتێك بەڕێوبەر و سەرکردەکان لەژێر فشاردا دەبن، ئەوا دەشێ لەنێوان تەواوی کارمەندانی دامەزراوەکەوە هەستی پێبکرێت، زۆرجاریش ئەمە وا راڤەدەکرێت وەك ئەو لێوارە بێت کارمەندە باشەکان لە ئەرکێکی دیاریکراودا بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستیان دووربکەونەوە.

هەروەها لە توێژینەوەکەدا هاتووە کاتێك سەرکردەکانی کار لە بەڕێوەبردنی فشارە دەروونیەکاندا شکست دێنن، ئەوا زیاتر لە 50% ی کارمەندان وایدەبینن سەرکردەکان لەم دۆخەدا کارا نین، کاتێکیش سەرکردەکان ناتوانن گرژییە دەروونییەکانیان ئیدارە بدەن، کارمەندان تواناکانی بەرگریکردن لەدەستدەدەن و لە هەر پێشکەوتنێکی ناو ژینگەی کاردا پاشەکشە دەکەن، لەبەرئەوە هۆشیاریی دەروونی و عەقڵی کاراترین رێگایە بۆ ئیدارەدانی گرژیی دەروونی، کە پەیوەستە بە باری زەینییەوە لە رێگەی سەرنجدانی هۆشیاریی کەسییەوە پێیدەگەین، لە ساتەوەختی لەئارادا لەگەڵ داننان بە هێمنی و قەبوڵکردنی هەستی مرۆڤ و بیرۆکە و هەستە جەستەییەکانی، بەوەی کە هەموو ئەمانە وەك رەفتارێکی چارەسەرکردن بەکاردەهێنرێن.

شایانی باسە گرووپی زین نیازی وایە دەستپێشخەرییWell  BE بەرەوپێشەوە ببات، بۆ ئەوەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردیش بگرێتەوە لە تەندروستی دەروونیدا، بەشێوەیەك کە لەگەڵ ستراتیجییەتی گۆڕانی دیجیتاڵی کارەکانیدا هاوکۆك بێت.