زین العراق پاکێجی خۆڕایی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانی رادەگەیەنێت، بۆئەوەی لەم بارودۆخە نالەبارەدا لە پەیوەندیدا بمێننەوە

April 07, 2020

لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ ئەم بارودۆخە ناوازە و نالەبارەی ئێستا، و لە پێناو گەرەنتی بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان، زین العراق، کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگ لە بواری پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان، رایگەیاند، پاکێجی خۆڕایی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانی فەراهەم دەکات، لە دوای هەر پڕکردنەوەیەکی باڵانسدا، کە بەهۆیەوە دەتوانن لەم بارودۆخە نالەبارەدا لەگەڵ کەسوکار و خۆشەویستیانیان بەردەوام لە پەیوەندیدا بن.

زین العراق روونیکردووەتەوە کە بەشداربووان دەتوانن لەکاتی پڕکردنەوەی باڵانسی هێڵەکانیاندا بە هەموو جۆرە کارتێك، سوود لەو پاکێجانە وەرگرن. بۆ بەشداریکردنیش لەم خزمەتگوزارییە خۆڕاییەدا، کورتەنامەیەك تێیدا ژمارە 17 هەبێت دەنێردرێت بۆ ژمارە 21777، دواتر بەشداربوو دەتوانێت گێگابایتە خۆڕاییەکان بەدەستبهێنێت، کە بڕەکەی بەپێی جۆری کارتی پڕکردنەوەی باڵانس دیاریکراوە، لە کاتی پڕکردنەوەی کارتێکی 5 هەزار دیناریدا، بەشداربوو 1 گێگابایت ئینتەرنێتی خۆڕایی بەدەستدەهێنێت، لەکاتی پڕکردنەوەی باڵانس بە کارتێکی 10 یان 15 هەزاریی ئەوا 2 گێگابایت ئینتەرنێتی خۆڕایی بەدەستدەهێنێت، ئەو بەشداربووانەیشی کە کارتەکانی جۆری 25 یان 35 هەزاری یاخود 50 هەزاری بەکاردەهێنن، ئەوا 4 گێگابایتی ئینتەرنێتی خۆڕاییان بۆ زیاد دەکرێت، هەروەها 10 گێگابایت بۆ بەکارهێنەرانی کارتی پڕکردنەوەی جۆری 100 هەزار دیناری زیاد دەکرێت.

جێی باسە زین العراق هەر لەسەرەتای هاتنەپێشەوەی ئەو بارودۆخە نالەبارەدا، لەپێناو گەرەنتی بەردەوامبوونی باشترین خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان کاردەکات، لە رێگەی زنجیرەیەك ئۆفەر و خزمەتگوزارییەوە یارمەتیان دەدات تاکو لە پەیوەندیدا بمێننەوە. ئەم ئۆفەرە نوێیەش کە ئینتەرنێتی خۆڕایی بە بەشداربووان دەدات. دەچێتە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و مسۆگەرکردنی لەپەیوەندیدابوونی عێراقییەکان، لە رێگەی کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیی و ئەپڵیکەیشنە خۆڕاییەکانەوە، لەو ماوەیەی لەماڵەوە دەمێننەوە..

شایانی باسە زین العراق، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئۆفەری نوێی راگەیاندووە تێیدا بوار بە بەشداربووانی دەدات بەخۆڕایی ماوەی بەسەرچوونی باڵانس درێژبکەنەوە، لەگەڵ توانای پەیوەندیکردن بەبێ باڵانس، تا ئەو کاتەی باڵانس پڕدەکەنەوە، بێجگە لەوەی بڕی 750 ملیۆن دیناری بەخشی بە مەبەستی كڕینی ئامێر و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی لە عێراقدا.