زین عیراق سەنتەرێكی خزمەتگوزاری لە پارێزگای موسەننا دەكاتەوە بۆ بەدەنگەوەچونی پێداویستی بەشداربوان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری
زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، كردنەوەی سەنتەرێكی دیكەی نوێی خزمەتگوزاری بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای ئەقالیم لە پارێزگای موسەننا ـقەزای خەزەرـ شەقامی جسر بەرامبەر بنكەی تەندروستی خەزەر كردەوە تا بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانەوە بچێت بەوپێیەی پارێزگای موسەننا بایەخێكی گەورەی هەیە لای كۆمپانیا.
لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس ئەلعوبێدی بەڕێوەبەری فرۆشتن لە زین عیراق دەڵێت "لەچوارچێوەی ستراتیژییەتی كۆمپانیاكەمان بە ئامانجی فراوانكردنی پێگەی جوگرافیمان لە كردنەوەی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری، دەستپێشخەریمان كردوە بۆ كردنەوەی سەنتەرە باوەڕپێكراوەكانمان ئەوەش سوربونمان نیشان دەدات لەسەر ئاسانكاریكردن بۆ بەشداربوانمان تا كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵی پەیوەندیان پێبگات تا بتوانن بەردەوام بن لە پەیوەندیكردن بە جیهانەوە. وتیشی "ئەوە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆ مانەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ بەشداربوان لەڕێی تۆڕێكی بەرفراوانی سەنتەری خزمەتگوزاری و خاڵی فرۆشتن لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا تا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشبكرێت و پێداویستی بۆ بەشداربوان دابین بكرێت".
ئەو هەنگاوە دەچێتە چوارچێوەی پلانی فراوانكردنی سەنتەرەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدەنگەوەچونی داواكارییەكانیان بەباشترین و خێراترین رێگای بەردەست. ئەو سەنتەرەش درێژكراوەی زنجیرەیەك سەنتەری زین عیراقە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكە تا نزیك بێت لە بەشداربوانیەوە. هەروەك سەنتەرەكە ئۆفەری بۆ قوتابیانی خۆشەویست هەیە، كە فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ، كارتی پڕكردنەوەی باڵانس، دانی پارە دەگرێتەوە، سەرەڕای خزمەتگوزاری راوێژكاری بۆ بەشداربوان بە نرخێكی گونجاو و بە ئاسانكارییەكی زۆرەوە.
زین عیراق هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوانی بكات، بەڵگەش بۆ ئەوە وەبەرهێنانی پێشترمانە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ گەشەپێدان و نوێكردنەوەی تۆڕی زین عیراق لە پارێزگاكانی باشور، كە ئامانج لێی خزمەتكردنی بەشداربوانە لەنێو عیراقدا. سەرەڕای ئاسانكاریكردن بۆ بەشداربوان، كە هەمیشە كۆمپانیا هەوڵدەدات سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری لە رێی بریكارەكانییەوە كارابكات تا گرنگترین خزمەتگوزاری پێویست پێشكەش بە بەشداربوان بكات، كە ناتوانن بگەنە سەنتەری سەرەكی، كە لە قەزای خەزەرە لە شەقامی جسر بەرامبەر بنكەی تەندروستی خەزەر.