بیزنسى نێوده‌وڵه‌تى ‌

هێڵى بیزنسى نێوده‌وڵه‌تى له‌ زین ه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نێت كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى زۆر باشی بۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكان پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ پێداویستى ئیشكردن پڕده‌كاته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى خزمه‌تگوزارى په‌یوه‌ندیكردنى نێوده‌وڵه‌تى خۆڕایی وه‌هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی خۆڕایی نێوان كارمه‌ندان وه‌ چه‌نده‌ها جیاوازی دیكه‌.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هێڵی بیزنسى نێوده‌وڵه‌تى:

  • په‌یوه‌ندی خۆڕایی نێوه‌دوڵه‌تی، 90 خۆله‌كی خۆڕایی نێوده‌وله‌َتی زیاد ده‌كری هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ هێڵی بیزنسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تهێلێت په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ێت بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان.بۆ زانینی باڵانس و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی خۆله‌كه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ خۆڕاییه‌كان، به‌ خۆڕایی په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ ژماره‌ی كورتكراوه‌ #372*.
  • سوود له‌ په‌یوه‌ندی خۆڕایی ئه‌بیت له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیه‌كه‌ت یان دامه‌زراوه‌كه‌ت.
  • گونجاوترین نرخی په‌یوه‌ندی كردن له‌ چوارچێوه‌ی تۆڕی زین و تۆڕه‌كانی ناوخۆییه‌كانی دیكه‌.
  • پاكێجه‌یك له‌ ئۆفه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت كه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستێه‌كانی خۆت.
  • سوودمه‌ند ده‌بیت له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كانی وه‌كو: خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، خزمه‌تگوزاری MMS، خزمه‌تگوزاری دانی پاره‌ی پۆستپه‌ید له‌ رێگای كارتی پڕكردنه‌وه‌، خزمه‌تگوزاری Black berry، خزمه‌تگوزاری MissU و هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری تر.

نرخەکان:

درێژە
نرخى هێڵ بێ بەرامبەر
پەیوەندى کردنى ناوخۆیی په‌یوه‌ندیكردن (له‌ نێو فه‌رمانبه‌رانى كۆمپانیایه‌ك) به‌خۆڕایی (ده‌گاته‌ 2000 خوله‌ك هه‌موو مانگێك)*
پەیوەندى کردن بە هێڵەکانى ترى ناوخۆوە 1.75 دینار بۆ چركه‌یه‌ك
پەیوەندى کردن بە هێڵەکانى ترى ناوخۆوە 1.75 دینار بۆ چركه‌یه‌ك
نامە ناردنى ناوخۆیی نامە ناردن بۆ هێڵەکانى زین 25 دینار بۆ هەر نامەیەک (8 بەیانى تا 12 شەو)
12 دیناربۆ هەر نامەیەک (12 شەو تا 8 بەیانى)
نامە ناردن بۆ تۆڕەکانى تر 50 دینار بۆ هەر نامەیەک
گفتوگۆى نێودەوڵەتى پەیوەندى کردن بە وڵاتانى دونیاوە بۆ یه‌كه‌م 90 خوله‌ك به‌خۆڕاییه‌
و 350 دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ خوله‌كه‌كانی دیكه‌
نامەى ناردنى نێودەوڵەتى نامەناردن بۆ وڵاتانى دونیا 150دینار بۆ هەر نامەیەک
بەشداربوونى مانگانە 20,000 دینار / بۆ هێڵێك

 

*هه‌ر كاتێك به‌شداربوو په‌یوه‌ندییه‌ خۆڕاییه‌كانی له‌ نێوان فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیا گه‌یشته‌ دوا ڕاده‌ كه‌ بریتیه‌ له (2000 خوله‌ك)، ئه‌وه‌ نرخی په‌یوه‌ندی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیا به‌ هه‌مان نرخی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌كان (له‌نێو زین) هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ بریتیه‌ له‌ 1.75 دینار بۆ چركه‌یه‌ك.

هه‌روه‌ها به‌شداربوو ده‌توانێت باڵانسی به‌كارهاتوو له‌ خوله‌كه‌ خۆڕاییه‌كانى نێوان تاكه‌كانى كۆمپانیایه‌ك بزانێت، له‌ ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندی كردن به‌ ژماره‌ى خۆڕایی كورتكراوه‌ (#374*).

بیمە:

دوو جووره‌ پاكێجی بیمه‌ی جیاواز به‌ پێی ویست و خواستی كاره‌كان به‌رده‌سته‌ و به‌ گوێره‌ی به‌رزترین راده‌ی به‌كارهێنانی مانگانه‌ له‌سه‌ر به‌های بیمه‌كان كه‌ به‌شداربوو هه‌ڵیان ده‌بژێرێت:

  به‌كارهێنانی ناۆخویی ونێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ناۆخویی ونێوده‌وڵه‌تی و خزمه‌تگوزاری گه‌ران
هەڵبژاردنى یەکەم 90,000 د.ع 180,000 د.ع
هەڵبژاردنى دووەم 150,000 د.ع 300,000 د.ع

 

  • بۆ سودمه‌ندبون به‌خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تێه‌ خۆڕاییه‌كه‌ تكایه‌ نابێت له‌ سنووری فاتوره‌ی مانگانه‌ی تایبه‌ت هێڵی خۆت تێپه‌ریت.
  • له‌كاتی نه‌دانى پاره‌ى مانگانه‌ یان گه‌یشتن به‌ ئاستی به‌كارهێنانى مانگانه‌ى دیاریكراو ، به‌شداربوو ناتوانێت هێڵه‌كه‌ى به‌كاربێنێت و خووله‌كی بێبه‌رامبه‌ره‌كان به‌كاربێنێت بۆ په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خووله‌كیشی مابێت.

بۆ زانیاری زیاتر:

  • Business.Care@iq.zain.com
  • بۆ بەشداربووانی زین : پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری راژەی تایبەت بە کۆمپانیا 307 کە 24 کاتژمێر بەدرێژایی هەفتە بەردەستە.
  • بۆ بەشداربووانی تۆڕەکانی دیکە: پەیوەندیکردن بە سەنتەری خزمەتگوزاری راژەی تایبەت بەکۆمپانیاکان 307 یان 07802999307 کە بەدرێژایی هەفتە 24 کاتژمێر بەردەستە.
  • سەردانی بنکەکانی فرۆشتنی سەرەکی بکەن: