گرنگترین ئەو خزمه‌تگوزارییانەی كه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به‌رده‌ستیان ده‌كات:
- كورته‌نامه‌ی ئهپڵیكهیشن وئاگادارییهكان: ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بەتایبەت و راستەوخۆ بواری بوونی پەیوەندی لەنێوان خێزان و قوتابخانە دابیندەکات لەدۆخێكدا ئەگەر له‌په‌یوه‌ندیدا بمێنیته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و راسته‌وخۆ له نێوان كه‌سوكار و قوتابخانه كاتێك لەسەر بابەتێکی دیاریکراو ئاگادار بكرێنه‌وه.
- ئاماده‌بوون: چاودێریکردنی رۆژانەی ئاماده‌بوونی قوتابی.
- ئه‌ركەکان: له‌و رێگه‌یه‌وه دایكان و باوكان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه دەربارەی ئەوو ئه‌ركانه‌ی بە قوتابی راسپیردراون.
- هه‌واڵ :هه‌موو هه‌واڵی تایبه‌ت به قوتابخانه وئاگاداركردنهوهكانی وەزاره‌تی ثةروةردة كة ثةيوةندييان بة قوتابيانةوة هةية.
- خشته: زانینی خشته‌ی رۆژانه و تاقیكردنه‌وه‌كان.
- پله: زانین و به‌رده‌وامبوونی نمرةی تایبه‌ت به قوتابیان.
چۆنیتی به‌شداریكردن و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه:
- به‌شداربوو كورته‌نامه‌یه‌كی ئاگادارکردنەوەی پێده‌گات پاش به‌شداریكردنی قوتابخانه له خزمه‌تگوزارییه‌كه كه ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی نهێنی وجۆر وچۆنیتی به‌شداریكردنی تێدایه، دوو جۆری به‌شداریكردن هه‌یه (سێ مانگ) به 5000 دینار وبه‌شداریكردنی (ساڵانه) 20000 دینار و ئەگەر كاتێك كورتهنامهکە نه‌گەیشت ، پێویسته بگه‌رێته‌وه بۆ قوتابخانه تاكو ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی نهێنی به‌ده‌ستبهێنیت.
- پاش هه‌ڵبژاردنی جۆری به‌شداریكردن كورتهنامهیهك ده‌نێردرێت به ناوی به‌كارهێنه‌ر(کە له‌رێگای كورته‌نامه‌وه بهدهستهاتووە) بۆ (2182) كاتێك به (سێ مانگ) به‌شداری ده‌كرێت یان بۆ (2183) له‌كاتی به‌شداریكردن به ساڵانه.
- دوای به‌شداریكردن كورتهنامهیهك وه‌رده‌گری تایبەت بەسهركهوتنی بهشداریکردنهكهت و بڕینی بڕی پاره‌ی پێویست وكاراكردنی حیسابه‌كه‌ت.
- ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له Google Play یان Apple Store یان Zain Souk دابگره.
- ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه بكه‌ره‌وه وناوه‌ی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی نهێنی (كه له‌رێگای كورته‌نامه‌وه به‌ده‌ستت هێنا) تۆمار بكه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه.
- خزمه‌تگوزارییه‌كه دوای تەواوبوونی ماوەکەی به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیکی نوێ نابێته‌وه بۆ نوێكردنی بهشداریکردنەكه تكایه كورتهنامهیهك بنێره كه ناوی به‌كارهێنه‌ری تێدای بێ بۆ (2182) له كاتی به‌شداریكردن له دۆخی بەشداریکردنی چارەگە ساڵانە یان (2183) له كاتی به‌شداریكردنی ساڵانه.
- ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ئێستا له پارێزگاكانی به‌غدا، به‌سره، زی قار، میسان، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف و بابل به‌رده‌سته.
ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به‌رده‌سته لە:
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە سەنتەری راژەی بەشداربووان ژمارە. 107.