کۆمپانیای زین یەکەم کۆمپانیای پەیوەندیكردنه لە عێراق ئەم بڕوانامەیە بەدەست بهێنێت بۆ سەرجەم کار و چالاكییه‌كانی و ئه‌و خزمەتگوزارییانه‌ی له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندا پێشكه‌شی ده‌كات.
کۆمپانیای زین یەکەم کۆمپانیای پەیوەندیكردنه لە عێراق ئەم بڕوانامەیە بەدەست بهێنێت بۆ سەرجەم کار و چالاكییه‌كانی و ئه‌و خزمەتگوزارییانه‌ی له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندا پێشكه‌شی ده‌كات.
بەغداد – شوباتی 2025: كۆمپانیای زین عێراق، یه‌كێك له كۆمپانیاكانی گروپی زینی پێشه‌نگ له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، رایگەیاند، وه‌ك یه‌كه‌م كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن له عێراق، بڕوانامەی ISO 22301:2019ی بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی بەردەوامیی بازرگانی (BCMS)ی له‌سه‌ر ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانی و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندا پێشكه‌شی ده‌كات بەدەستهێناوە، هه‌روه‌ها زین روونیكرده‌وه، ئه‌م بڕوانامه‌یه پێوه‌رێكی نێودەوڵەتییە بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی بەردەوامیی بازرگانی (BCMS).
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م بڕوانامه‌یه، له پاش په‌یڕه‌وكردنی نوێترین و هاوچه‌رخترین مەرجەکانی بەڕێوەبردنی بەردەوامی بازرگانی دێت بۆ کار و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن، به ئامانجی بەهێزکردن و به‌ره‌وپێشبردنی سیستەمی کارپێکردن و ئاسایش و دڵنیابوون لە تواناكانی بەردەوامبوونی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی لە ساته‌وه‌ختى قەیرانەکان و قۆناغه‌كانی دواتر ئه‌مه‌ش هاوتەریبه لەگەڵ دید و ستراتیژیاكانی زین کە بریتیه له بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی و نوێكردنه‌وه‌ی مۆدێلی کارکردن و پێکهاتەی بازرگانییه‌كه‌ی.
بڕوانامەی ISO 22301 لەلایەن ڕێکخراوی (ISO)ی تایبه‌تمه‌ند له هه‌ڵسه‌نگاندنی دڵنیایی جۆری بڕوانامه‌كان (Quality Assurance Certification) بەگوێره‌ی بەرزترین پێوه‌ری ستانداردە نێودەوڵەتییەکانه‌وه ده‌به‌خشرێت. بڕوانامەكه، پێداویستییەکانی دامه‌زراوه‌كان بۆ دروستكردن و بەڕێوەبردنی سیستەمی کاریگەری بەردەوامی بازرگانی دامه‌زراوه‌كان دیاریده‌كات. ئەو مەرجانە ده‌ستنیشانده‌كات کە پێویسته دامه‌زراوه‌كان لە سایه‌یدا جێبه‌جێی بكه‌ن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان، و پەرەپێدانی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی متمانه‌پێكراو به ئامانجى بووژانه‌وه لە رووداوەکان و تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگییه‌كانی بازاڕ. هەروەها پێویسته رێکخراوەکان هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی كاره بازرگانییه‌كان، و داڕشتنی پلان، و جێبه‌جێكردن، و چاودێریكردن، و پشكنین، و پاراستن، هاوكات ئامادەکاری بكه‌ن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان و ئەگەری روودانیان، و دیاریكردنی ستراتیژیای چاکبوونەوە لە رووداوە کارەساتبارەکان.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز ئیمری غورکان سه‌رۆكی جێبەجێکاری كۆمپانیای زین عێراق رایگەیاند، "زین ئەوپەڕی گرنگی بە بەڕێوەبردنی بەردەوامی بازرگانی و ئاسایشی داتاكانی کۆمپانیا و بەشداربووان ده‌دات، لە هەمان کاتدا جه‌خت لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییه‌كانی ده‌كاته‌وه بۆ بەشداربووان لە هەلومەرجێکی ناوازەدا. ئێمە بەردەوام کاردەکەین بۆ نوێکردنەوەی سیستەمەکه‌مان و پشتبه‌ستن به بەرزترین ستانداردە دیجیتاڵییه‌كان و سایبه‌ر سكیوریتی لە سەرجەم بەشەکان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین عێراق. به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ISO، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵ و وه‌به‌رهێنانه به‌رده‌وامه‌كانمانه له پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به گوێره‌ی به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی ئاسایشی دیجیتاڵی بۆ تاك و كۆمپانیاكان و هه‌روه‌ها دابینكردنی باوه‌ڕپێكراوترین و پارێزراوترین خزمه‌تگوزاری له هه‌ر دۆخێكیدا بێت.
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م بڕوانامه‌یه، ده‌رئه‌نجانی زنجیرەیەک رێکار و کاری بەردەوام و پلاندانان و توێژینه‌وه كه ماوه‌ی ساڵانێكه كۆمپانیای ئه‌نجامی ده‌دات، جگه له‌و ئەزموونەی لە بارودۆخە نا ئاسایی و نه‌خوازراوه‌كانی ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ کارکردن لە عێراقدا رووبەڕووی بووەتەوە. ئەم بڕوانامەیە رەنگدانەوەی پابه‌ندبوونی زینه له به‌كارهێنانی بەرزترین ستانداردەکان لە سیستەمەکه‌ی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی پێشه‌نگایه‌تی خۆی لە داهێنانه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییەکی متمانەپێکراو و پارێزراو بە بەشداربووانی.
پەسەندکردنی ئەم ستانداردە، ده‌رفه‌ت ده‌به‌خشێته دامه‌زراوه‌كان بۆ داڕشتنی پلانی پێشوه‌خته و كاریگه‌ر به مه‌به‌ستی دوورکەوتنەوە لە کارەسات و ئاسته‌نگییه پێشبینینه‌كراوه‌كان، هه‌روه‌ها دڵنیابوون لە چاکبوونەوه و بووژانه‌وه‌ی خێرا لەم جۆرە بارودۆخانەدا.