زین وه‌ك باشترین كۆمپانیا له بواری "سه‌رچاوه مرۆییه‌كان" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا هه‌ڵبژێردرا .
هه‌ڵبژاردنی زین له نێو لیستی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی هه‌رێمیی؛ له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانییه‌وه دێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌هره و تواناكان.
گروپی زین رایگه‌یاند، خه‌ڵاتی باشترین كۆمپانیای له بواری "سه‌رچاوه مرۆییه‌كان" له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا بۆ ساڵی 2016 به‌ده‌ستهێنا، خه‌ڵاته‌كه له میانه‌ی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی LinkedIn به زین به‌خشرا، له‌و بۆنه‌یه‌دا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی هه‌رێمی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی به‌هره و تواناكان و بنیاتنانی بڕاندی به‌هێزی بازرگانی له بواره‌كانی دامه‌زراندن له نێو لیستی ركابه‌ره‌كاندابوون.
گرووپی زین روونیكرده‌وه؛ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی باشترین كۆمپانیا له بواری كۆكردنه‌وه‌ی به‌هره و تواناكان LinkedIn له ماوه‌ی رابردوو له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، كۆمپانیای لینكد-ئین به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه خاوه‌نی ستراتیژیاییه‌كی جۆرا و جۆر و فره ره‌هه‌نده له كه‌رته‌كانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چاره‌سه‌ریى داهێنه‌رانه‌یه له بواری په‌یوه‌ندیكردن و دامه‌زراندن له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
گروپی زین كه خاوه‌نی هه‌شت كۆمپانیای پێشكه‌وتووی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، رایگه‌یاند لیژنه‌ی داوه‌ری ده‌ستنیشانكردنی لیستی ناوی كۆمپانیا براوه‌كانی له ئه‌ستۆگرتبوو، كاندیده براوه‌كان له رێگای لێكۆڵینه‌وه له كارامه‌یی، ئه‌نجام و كارییگه‌رییان ده‌ستنیشانكران، براوه‌كان له سه‌ر بنه‌مای چه‌ند پێوه‌رێكی وه‌ك: ده‌ستكه‌وته‌كانی ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زرادن، داهێنان و سروشتی كاره‌كان، پابه‌ندبوون و به‌رده‌وامی له په‌یوه‌ندیكردن، ده‌ستنیشانكران.
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كه‌رتی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له گروپی زین ((مه‌ریه‌م سه‌یف)) له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند " له ئه‌نجامی تیشك خستنه سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ بره‌ودان به بڕانده بازرگانییه‌كه‌مان وه‌ك لایه‌نێكی گرنگی كار، به‌خشینی ئه‌م رێزلێنانه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك (لینكد-ئین)، گرنگی رۆڵی ده‌ستپێخه‌رییه‌كانمان وه‌ك لایه‌نێكی به‌هێزی كار ده‌رده‌خات له گرنگیدان به كۆكردنه‌وه‌ی به‌هره و تواناكان".
سه‌یف له ووته‌كانیدا ووتی "زین به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه‌ی به‌هره و تواناكان ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره به ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ده‌كات و هه‌نگاوێكه به‌ره‌و بنیاتنانی كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندیی ژماره‌یی پێشكه‌وتوو، به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردنی گروپی زین وه‌ك باشترین كۆمپانیا له بواری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا پاڵپشتی له‌م ئامانجه ده‌كات، و هه‌وڵه‌كانی پێشده‌خات به‌ره‌و هه‌نگاونان بۆ ئه‌نجامدانی كاری باشتر".
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه Linkedin یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین تۆڕ كه كه‌سانی پیشه‌یی له ته‌واوی جیهان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كۆكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا توانی پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیژیای كۆمپانیاكان و دامه‌زراوه‌كان بكات له بواری كۆكردنه‌وه‌ی به‌هره و تواناكان، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵی ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده پسپۆڕه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان، تۆڕی لینكد-ئین توانیویه‌تی 450 ملیۆن ئه‌ندام له زیاتر 200 وڵاتی جیهان به‌یه‌كه‌وه ببسه‌تێته‌وه.
گروپی زین له ئێستادا هێزێكی گه‌وره‌ی بزوێنه‌ری هه‌یه كه له 7,000 به‌هره‌مه‌ند پێكهاتووه و له ته‌واوی كۆمپانیاكانی زین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كیشوه‌ری ئه‌فریقا كارده‌كه‌ن، تۆڕی "لینكد-ئین" وه‌ك گه‌وره‌ترین تۆڕی په‌یوه‌ندی پیشه‌یی له جیهانی ئینته‌رنێت هه‌ژمارده‌كرێت و رۆڵێكی جه‌مسه‌رییانه ده‌گێڕێت له پێشخستنی هه‌وڵه‌كانی زین له ئاستی ریكلام بۆ پێگه‌كه‌ی له بواری دامه‌زارندن، له ماوه‌ی رابردوودا پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیژیای كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان كردووه بۆ گه‌ڕان به دوای به‌هره و تواناكان، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵی ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌كارهێنه‌رانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان، تۆڕی لینكد-ئین توانیویه‌تی 450 ملیۆن ئه‌ندام له زیاتر له 200 وڵاتی جیهان به‌یه‌كه‌وه ببسه‌تێته‌وه.
گروپی زین له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2014 رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "لینكد-ئین" به ئامانجی پێشخستنی ستراتیژیا تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردن و بره‌ودان به بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی وه‌ك لایه‌نێكی گرنگی كار و كۆكردنه‌وه‌ی به‌هره و تواناكان له ناوچه‌كه به‌ست، له‌و نێوه‌نده‌دا توانرا باشترین به‌هره‌كان له نێو ئه‌ندامانی تۆڕی پێشكه‌وتووی "لینكد-ئین" له ئاستی جیهان ده‌ستنیشانبكرێن و دابمه‌زرێن، لینكدئین و گروپی زین توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن له‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوانیان و رێگا بۆ گروپ خۆشكرا تا بتوانێت نوێترین ده‌ستپێخه‌ری له بواری دامه‌رزاندن بكات.
گروپی زین له‌و باوه‌ڕه‌دایه كادره خاوه‌ن به‌هره‌كان به‌رده‌وام رۆڵی سه‌ره‌كیی له ته‌واوی كۆمپانیاكان ده‌گێڕن، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك به گوێره‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌پێورێت و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش تیمی كار دیاریده‌كه‌ن".
"لینکد-ئین" ئاماژه‌ی به هه‌ندێك هێما و نیشانه‌كرد پێویسته كۆمپانیاكانی تایبه‌تمه‌ند له‌م بواره گرنگی پێ بده‌ن، لینكدئین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 99% له به‌ناوبانگترین بڕانده بازرگانییه جیهانییه‌كان كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندیان هه‌یه به‌شدارده‌بن له دانانی بیر و بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌یان، و 97% كارمه‌ندانی ئه‌و كۆمپانیایانه به‌شدارده‌بن له خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بیر و بۆچوونانه، و 99% هه‌ڵده‌ستن به رێكخستنی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یجه‌كه له نێوان خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌یان.