گروپی زین، یانزه‌هه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام به ناونیشانی "گه‌شتی سارێژبوونه‌وه .. و ساڵێك له ئاڵنگاری" بڵاوكرده‌وه، و تێیدا تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ژینگه‌ییه‌كانی چالاكییه‌كانی و له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری سیسته‌ماتیك و دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به ئامانجگیراو بۆ هه‌مووان.
بدر الخرافي: كارده‌كه‌ین بۆ یه‌كخستنی چالاكییه ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و دامه‌زراوه‌ییه‌كان له پڕۆسه بازرگانییه‌كانماندا"
- زین ده‌بێته پێشه‌نگی كۆمپانیاكانی ناوچه‌كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ ئاستی سه‌ركردایه‌تی (A-) له پڕۆژه‌ی جیهانیی CDP
- راپۆرته‌كه تیشكده‌خاته سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی گروپی زین له هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری دیجیتاڵی له‌سه‌ر ئاستی چالاكییه‌كانیدا له ناوچه‌كه
- زین نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به پاراستن و سه‌لامه‌تی منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یونیسێف بڵاوكرده‌وه، به ئامانجی فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ منداڵان له قوتابخانه و زانكۆكاندا
- راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری Women in Tech بۆ تواناسازی ژنان له بواره‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆژیا و ئه‌ندازیاری و بیركاری (STEM)
- زین به په‌رۆشییه‌وه كار بۆ دابینكردنی میكانیزمه‌كانی زامنكردنی پاراستنی منداڵان ده‌كات له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ به‌شداریپێكردن و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان
گروپی زین، یانزه‌هه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام به ناونیشانی "گه‌شتی سارێژبوونه‌وه .. و ساڵێك له ئاڵنگاری" بڵاوكرده‌وه، و تێیدا تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ژینگه‌ییه‌كانی چالاكییه‌كانی و له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری سیسته‌ماتیك و دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به ئامانجگیراو بۆ هه‌مووان.
له میانی راپۆرته‌كه‌دا، گروپی زین دووپاتیكردووه‌ته‌وه، بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرته پێنج ساڵه‌یه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامى (2020-2025)، پشت به چوار كۆڵه‌كه ستراتیژییه‌كه‌ی به‌ستووه، كه له رێگایانه‌وه چاره‌سه‌ری دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌ییه‌كان ESG ده‌كات، ئه‌وه‌ش له رێگای شوێنكه‌وتن و پێوانه‌كردنی كاریگه‌ری ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانییه‌وه. راپۆرته‌كه روانینێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌رباره‌ی ته‌واوی چالاكییه بازرگانییه‌كانی گروپ ده‌خاته‌ڕوو.
زین، پێشه‌نگى بوارى داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ئاشكرایكرد، به رۆحێكی چالاكانه‌وه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌كان، و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌چين، له پێناو بره‌ودان به ئامانجه‌كانمان بۆ پاراستنی هه‌ساره‌كه‌مان، و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهێنانه‌كان، و كه‌مكردنه‌وه‌ی نا یه‌كسانی و بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌شاوه.
گروپی زین روونیكرده‌وه، ساڵی رابردوو ساڵی هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری و گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ ژیان..، پاش ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، درێژه‌ی كێشا، ده‌ركه‌وت ئه‌م قۆناغه پێویستی به هه‌بوونی روحیه‌تێكی خۆگونجێن هه‌یه، جگه له پێویستبوون به هه‌بوونی نه‌خشه پلانێك بۆ گواستنه‌وه و گۆڕانكاری له ته‌واوی ئاسته بازرگانییه‌كاندا.
له راپۆرته‌كه‌دا، زین گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای به یه‌كێك له هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ستنیشانكردووه، و ئاماژه‌ی به‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه كردووه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ردانی كاربۆن به شێوه‌یه‌كی چالاك، هاوكات هه‌وڵی پێشخستنی پێداوچوونه‌وه‌كان و په‌ره‌پێدانی میكانیزمه‌كان و به‌هێزكردنی نموونه‌ی پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی كاربۆنی له ته‌واوی چالاكییه‌كانی داوه و به‌رده‌وامه له به‌شداریكردن له پڕۆژه‌ی ده‌ردانی كاربۆن (CDP)، له‌لایه‌كی تره‌وه ئامارێكی گشتگیری ئه‌نجامداوه بۆ دیاریكردنی شوێنپێی ده‌ردانی ئه‌و كاربۆنه‌ی كه هی خۆی نیه و هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵی ده‌ردانی كاربۆنی چوارچێوه‌ی سێیه‌می كردووه له ریزبه‌ندی جیهانیدا. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ده‌ركه‌وتووه، زیاتر له 70% ده‌ردانه‌كان، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌یه.
راپۆرته‌كه، تیشكده‌خاته‌سه‌ر ده‌ستپێشحه‌رییه‌كانی گروپی زین له هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری دیجیتاڵی له ته‌واوی چالاكییه‌كانیدا و هاوكات دڵنیابوون له‌و رۆڵه جه‌مسه‌رییه‌ی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌یگێڕێت، چوونكه د‌رك به‌و راستییه ده‌كات كه جیهان به شێوه‌یه‌كی گه‌وره به ئاراسته‌ی جیهانێكی دیجیتاڵیدا هه‌نگاوده‌نێت، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی لێهاتوویی دیجیتاڵییان نیه له رێڕه‌وی پێشكه‌وتندا به‌جێده‌مێنن، به‌و پێیه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و لێهاتوویانه گرنگییه‌كی زۆری بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌یه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ستراتیژیای بازرگانی گروپدا.
جێی باسه، گروپی زین له ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته ساڵانه‌یه‌یدا، پێوه‌ری پڕه‌نسیپه‌كانی ژمێریاری 2018 AA1000 Accountability Principles (AA1000AP) به‌كارهێناوه، كه یه‌كێكه له پێوه‌ره‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی جیهانی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت (GRI)، هه‌روه‌ها پابه‌ندبووه به پڕه‌نسیپه‌كانی "ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ره‌كانی ژمێریاری په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام (SASB)، كه پشتبه‌سته به "پێوه‌ره ژمێریارییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ په‌یوه‌ندیكردن"، له‌لایه‌كی تره‌وه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م راپۆرته، یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ "بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرتی كاری بازرگانی و مافه‌كانی مرۆڤ".
ئه‌م دۆكیومێنته له شوباتی 2015 له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی رێنماییه‌كانی "تیمی كاری تایبه‌ت به ئاشكراكردنی دارایی كه‌ش و هه‌وا TCFD) راگه‌یه‌ندرا، و له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی "ئێرنست و یانگ "Ernst & Young" (هاوكات هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی العیبان والعصیمی و هاوبه‌شه‌كانیان) دڵنیایی له سنوورداری و سه‌ربه‌خۆیی دراوه.
له‌م باره‌یه‌وه، بدر ناصر الخرافي، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین رایگه‌یاند" ئێمه له گروپی زین، باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌یی به رێگایه‌كی باش، سه‌ركه‌وتنی كاره بازرگانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره مسۆگه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها زین پابه‌نده به پڕه‌نسیپه‌كانی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانانه‌ش، گروپ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گۆڕانكارییه‌كان ده‌كات له پێناو دڵنیابوون له‌وه‌ی تا چه‌ند پابه‌ندییه‌كانی گونجاون له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كاندا، تا به‌ڵێنه به‌رده‌وامه‌كانی خۆی بباته‌سه‌ر به ئامانجی باشتركردنی به‌رده‌وام".
هه‌روه‌ها الخرافی له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد" له هه‌موو قۆناغه‌كاندا هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ین بۆ كاره ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌ییه‌كان له چالاكییه بارزگانییه‌كانماندا، بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی پێداویستییه به‌رژه‌وه‌ندییه درێژ خایه‌نه‌كان، زین به‌رده‌وام له هه‌وڵی خۆگه‌نجاندن دایه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی راهێنانه ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌ییه‌كان، ئه‌م پێوه‌رانه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه‌كانی FTSE و S&P و MSCI په‌ره‌ی پێدراوه.
له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا الخرافی ووتی "له ته‌واوی ده‌ستپێخه‌ری و پرۆگرامه‌كانماندا له بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی و هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانیدا، كۆشش ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ها و په‌یام و روانینه‌كانی گروپ، به ئامانجی بونیاتنانی به‌هایه‌كی به‌رده‌وام، له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانمان ته‌رخانده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی به كۆمه‌ڵ، چوونكه دروستكردنی به‌هایه‌كی درێژمه‌ودا زامنی به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها الخرافی ئاشكرایكرد و ووتى "ئه‌و هه‌لومه‌رجه نا ئاساییه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا هاته ئاراوه، نه‌بووه هۆی رێگر له به‌رده‌ممان بۆ هێنانه‌دی گۆڕانكاری سیسته‌ماتیكی دادپه‌ره‌وه‌رانه له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، به تایبه‌ت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ژینگه‌ییه‌كان، و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه دروستبوون، ئێمه په‌رۆشبووین بۆ دابینكردنی تواناكانی گه‌یشتن به تۆڕ و فه‌راهه‌مكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هادار بۆ هه‌مووان.
الخراقی ووتیشی" پێشكه‌وتنه‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن له جووڵه‌یه‌كی خێرادایه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا، بۆیه گروپ له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ باشتركردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان و ئاسانكاریكردن بۆیان له رێگای نوێكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه نوێیه‌كانی دیجیتاڵی، كه ئه‌زموونی دیجیتاڵی و كه‌سیی ناوازه پێشكه‌شده‌كات، له‌گه‌ڵ توانای كۆنتڕۆڵكردنیان له هه‌ر شوێن و كاتێكدابێت".
الخرافی به‌رده‌وامی به لێدوانه‌كه‌یدا و ووتی "گروپی زین هه‌وڵێكی زۆری داوه به‌م ئاراسته‌یه‌دا، له به‌شێكی زۆری چالاكییه‌كانیدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی خۆی په‌ره‌پێداوه له نێویاندا په‌ره‌پێدانی كه‌ناڵه‌كانی فرۆشتن له رێگای ئینته‌رنێت، كه قه‌ره‌بووی شێوازی تاكفرۆشی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی نوێكردووه‌ته‌وه و پلاتفۆرمی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی هێناوه‌ته ئاراوه له پێناو دابینكردنی ئه‌زموونێكی دیجیتاڵی كاریگه‌ر و ئاست به‌رز بۆ به‌شداربووان.
هه‌روه‌ها الخرافي ده‌رباره‌ی قه‌یرانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا ووتی "گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌لای ئێمه‌وه له گروپی زین، كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر ناوچه گه‌وره‌كانی جیهان به روونی دیاره، بۆیه ژماره‌یه‌ك ده‌ستپێخه‌ریمان له بازاڕه‌كانماندا راگه‌یاندووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ژینگه به شێوه‌یه‌كی فراون، چوونكه د‌رك به مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر هه‌مووان، هه‌روه‌ها چاودێری ده‌رفه‌ته‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ین، بۆ خێراتركردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی سه‌وزایی و دۆستی ژینگه، ئامانجمان به‌هێزكردنی زیاتری كارنامه‌كه‌مانه به ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری سیسته‌ماتیك له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا".
الخرافي دووپاتیكرده‌وه، زین هه‌وڵه‌كانی قووڵكردووه‌ته‌وه بۆ داهێنان له ته‌كنۆلۆژیای دارایی (فینتك) كه چاره‌سه‌رییه‌كی كرداریی پێشكه‌ش به ته‌واوی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات و ئه‌وه‌ش له سایه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتن و وگه‌شه‌دانه خێرایه‌ی گروپی زین تا ئێستا به‌دیهێناوه له رێگای كۆمپانیای "تمام" له سعودیه، كه یه‌كه‌مین قه‌واره‌یه له رێگای ئه‌پڵیكه‌یشنێكی دیجیتاڵییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا مۆڵه‌تی لایه‌نی جێبه‌جێكاری پێشكه‌شكردنی قه‌رزی بچووكی بۆ به‌كاربه‌رانی پێدراوه، و هاوكات شانبه‌شانی سه‌ركه‌وتنه، زین له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و ئوردن سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه له رێگای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین كاشه‌وه.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، الخرافی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان له گروپی زین له‌م ماوه‌یه‌دا، جووڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینیوه و راگه‌یاندنی بڕاندی بازرگانی زین ڤینچه‌رز هه‌نگاوێكی گه‌وره‌بوو به ئاراسته‌ی پێشخستنی رێره‌وی داهێنانه دیجیتاڵیه‌كان له ژینگه‌ی بازرگانی كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كاندا، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی ZainTech ئاماژه‌یه‌كه بۆ قۆناغێكی گرنگ و جیاكه‌ره‌وه له گه‌شتی زین بۆ گۆڕانكاری دیجیتاڵیی. بڕانده نوێیه‌كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای هه‌رێمی گشتگیر داده‌مه‌زرێنێت له میانی دابینكردنی كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی چاره‌سه‌ریی خزمه‌تگوزارییه‌كانی: كڵاود، سایبه‌ر سكیوریتی، داتای گه‌وره، ئینته‌رنێتی شته‌كان، هۆشمه‌تدی ده‌ستكرد، شاری زیره‌ك و داهێنان له بارزگانییه تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كاندا.
لای خۆیه‌وه جێنیڤه‌ر سلێمان، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له گروپی زین رایگه‌یاند "ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی راپۆرتی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، هه‌وڵه‌كانی گروپی زین و كۆمپانیاكانی ده‌خه‌نه‌ڕوو، بۆ وه‌به‌رهێنان له مه‌ودایه‌كی فراون و تا ده‌گاته بنیاتنانی هۆشیاری گشتی، به ئامانجی بایه‌خدان و راكێشانی سه‌ره‌نجی كۆمه‌ڵگاكان بۆ بابه‌ت و دۆسییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامیی وه‌ك: هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی، گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، تواناسازی لاوان، پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت".
له یانزه‌هه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی زیندا، ئه‌و بابه‌تانه خراونه‌ته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندیدارن به په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامییه‌وه، وه‌ك: ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان، تایبه‌تمه‌ندی و ئاسایشی داتاكان، خزمه‌تگوزاریی به‌شداربووان، هه‌ڵسوكه‌وت و رێسای بازرگانی، ئه‌دای ئابووری، گۆڕانی دیجیتاَلی و گشتگیری دیجیتاڵی، هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی، ئازادی راده‌ربڕین، پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
راپۆرته‌كه تیشكده‌خاته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی زین بۆ پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، گروپی زین پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینیوه له بلۆككردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ده‌ستدرێژی سێكسییه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر منداڵان، ئه‌وه‌ش له رێگای دانانی میكانیزمێك بۆ بلۆككردنیان له رێگای پڕۆژه‌ی Arachnid له ئاستی ته‌واوی چالاكییه‌كانیدا، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای زین كوێت، میكانیزمی زیاتری بۆ بلۆككردنی بابه‌تی ناوبراو زیادكردووه، و هه‌روه‌ها كۆمپانیای زین سودان، میكانیزمێكی فراونی بۆ بلۆككردنی ئه‌و بابه‌تانه جێبه‌جێكردووه، ئه‌وه‌ش له رێگای دامه‌زراوه‌ی چاودێری ئینته‌رنێت (IWF) و هاوكات زین عێڕاقیش، بوودجه‌ی پێویستی هه‌مان مه‌به‌ست ته‌رخانكردووه، زین ئوردنیش به‌رده‌وامه له به‌ره‌وپێشبردنی پێشكه‌وتنه‌كان له‌م بواره‌دا، و زین سعودییاش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌یدا، رێنمایی پێشكه‌ش به دایكان و باوكان كردووه بۆ چاودێكردنی منداڵه‌كانیان.
گروپی زین، د‌رك به مه‌ترسی و كاریگه‌رییه‌كانی بابه‌ته زیانبه‌خشه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌كات كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ملیۆنان گه‌نج له ئاستی جیهاندا په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ته‌ماشاكردنیان، له‌م سۆنگه‌یه‌وه گروپ، هه‌ڵمه‌تێكی بێهاوتای له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی له رێگای ئامرازه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵاه‌تییه‌كانه‌وه راگه‌یاند له ژێر ناوی "دڕه‌نده‌كانی ئینته‌رنێت"، هه‌ڵمه‌ته‌كه پێكهاتبوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكی كلاسیكی تێكهه‌ڵكێش له‌گه‌ڵ بابه‌تی هاوچه‌رخ، و بابه‌ته‌كان خۆیان له‌م بوارانه ده‌گرته‌وه، گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی، و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان، دزینی ناسنامه، و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی كوێرانه‌ی مه‌رج و شه‌رته‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت. جێی ئاماژه‌پێكردنه ریكلامه‌كه 66.3 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو له یوتیوب.
هاوكاروان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام تایبه‌ت به پیشه‌سازی، داهێنان، ژێرخانی ئابووری و بازرگانی، به‌رنامه‌ی پرۆگرامسازی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی گروپی زین، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه جیهانی و هه‌رێمییه‌كاندا كرد له ته‌واوی ئاسته‌كاندا، بێجگه له كۆمپانیا تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت به گروپی زین ده‌به‌خشێت تا كارامه‌یی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت بۆ په‌ره‌پێدان و داهێنان، و له ئه‌نجامدا ده‌بێته پاڵپشت بۆ هه‌وڵه‌كانی گروپی زین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پێشه‌نگ له بواری دیجیتاڵیدا.
ئه‌م پلاتفۆڕمه، رێگا بۆ ته‌واوی كۆمپانیاكانی زین خۆشده‌كات، رووكاری پرۆگرامسازی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی تایبه‌ت به خۆیان به‌كاربهێنن بۆ ئابووری دیجیتاڵی، و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانیان بۆ لابردنی به‌ربه‌سته گه‌وره‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه دیجیتاڵییه قازانج به‌خشه‌كان له ته‌واوی جیهاندا، ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌بێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆشگوزه‌ری و یارییه دڵخوازه‌كانی به‌شداربووان له تاك و دامه‌زاراوه‌كان و بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له فه‌زای دیجیتاڵیدا.
راپۆرته‌كه، ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی زین ده‌كات، له بواره‌كانی فراوانكردنی چالاكییه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جیهانی په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایل (GSMA)، به‌و پێیه‌ی زین یه‌كێكه له‌و دامه‌زاروانه‌ی واژۆی په‌یماننامه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی مرۆیی (GSMA) كردووه.
به ئامانجی پته‌وكردنی هاوبه‌شی له نێوان كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایل له‌گه‌ڵ كه‌رتی حكومیی و مرۆیی، زین له ساڵی 2021 دا، به‌رده‌وامبوو له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ GSMA له میانی گه‌ره‌نتیكردنی به‌شداریكردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له كه‌رتی دیجیتاڵی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پشتیوانی ته‌كنیكی سه‌ر به GSMA، له‌لایه‌كی تره‌وه گروپی زین كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌كنۆلۆژیایه‌كی گشتگیر بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له رێگای دابینكردنی كۆمه‌ڵێك كار له پێناو گه‌ره‌نتیكردنی به‌شداریكردنیان له خاڵه‌كانی فرۆشتنی تایبه‌ت به گروپی زین.
له راپۆرته پێنج ساڵه‌یه‌كه‌یدا، كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ستراتیژیای به‌رده‌وامیی گروپی زین به‌روونی تیشكیانخراوه‌ته سه‌ر كه بریتین له: گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی، نه‌وه‌ی گه‌نجان. ئه‌م كۆڵه‌كانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دارێژراوه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی به ئامانجگیراو له پێناو هێنانه‌ئارای گۆڕانكارییه‌كی سیسته‌ماتیكی یه‌كسان و دادوه‌رانه.
ئاماره‌كان:
راپۆرته‌كه، تیشكده‌خاته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی گروپی زین له رووی فراوانكردنی به‌رنامه‌كانی په‌رپێدانی به‌رده‌وام و هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی، به ئامانجی دابینكردنی سوودی دوور مه‌ودا، بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكانی له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا:
- زین له رێگای زنجیره به‌هایه‌كه‌وه، توانی پارێزگاری له 80116 پیشه بكات.
- ریكلامی ساڵانه‌ی زین ده‌رباره‌ی ره‌مه‌زان، كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یونیسێف له ژێر ناونیشانی "هیچ كه‌سێك سه‌لامه‌ت نیه تا ئێمه سه‌لامه‌ت بین" به‌رهه‌میهێنا، ریكۆردی 10 ملیۆن بینه‌ری له یوتیۆب تۆماركرد.
- ئه‌پڵیكه‌یشنی Shlonik له كوێت، یارمه‌تی هاوڵاتیانیدا له پابه‌ندبوونیان به كه‌ره‌نتین، و له‌م پێناوه‌دا 1.77 ملیۆن كه‌س خۆیان له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌دا تۆماركرد.
- زین هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتانی ڤاكسینی رێكخست و زیاتر له 12000 كه‌س خۆیان كوتا.
- زین ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی تواناسازی خانمانی په‌ره‌پێدا له بواره‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆژیا و ئه‌ندازیاری و بیركاری (STEM)، ئه‌وه‌ش له راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری Women in Tech كه 256 دانیشتنی ئامۆژگاری سازكرد له‌و بازاڕانه‌ی كاری تێدا ده‌كات.
- زین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری كه‌نه‌دی بۆ پاراستنی منداڵان، كاریكرد بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی Arachnid به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێوه‌ندیدارن به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان (CSAM) له جیهاندا، كه له ماوه‌ی رابردوودا له كوێت خرایه به‌رنامه‌ی كار و له ئێستادا كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له بازاڕه‌كانی دیكه.
- زین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یونیسێف، نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی منداڵان ئینته‌رنێت راگه‌یاند، له پێناو دروستكردنی فه‌زایه‌نی سه‌لامه‌ت و پارێزراو بۆ وه‌رزش و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له زانكۆ و قوتابخانه‌كاندا.
- پاكێجی + Basma Line له زین ئوردن، تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، بازنه‌ی كڕیاره‌كانی فراوانبووه و خه‌ڵكێكی زۆر سوودمه‌ندبونه لێی، هه‌روه‌ها زین له كوێت، دوو پاكێجی پۆستپه‌یدی ته‌رخانكردووه بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
- سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می گه‌نجان له سوودان، 6.2 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، سوودیان له پاكێجه داشكێندراوه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌رگرتووه.
- راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری BE WELL، پرۆگرامی زین له بواره‌كانی هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی له‌سه‌ر ئاستی گروپی زین، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی زیهنی كارمه‌ندانی له رێگای چالاكییه‌كانيه‌وه.
- زین ده‌ستیكردووه به پێوانه‌كردنی به‌كاربردنی ئاو له رێگای چالاكییه‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ده‌م ده‌ستپێخه‌رییه‌كانه‌وه چوو بۆ سنووردانان له به‌كارهێنانی ئاو به ئامانجی رێگاگرتن له به‌كاربردنی پلاستیك، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی عه‌مباره‌كانی به رێژه‌ی 50% تا ساڵی 2025.
- گروپی زین له نوێترین راپۆرتی پڕۆژه‌ی جیهانی بۆ ئاشكراكردنی ده‌ردانی كاربۆن CDP، پله‌كه‌ی به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاستی سه‌ركردایه‌تی A- له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا، به‌مه‌ش زین پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گرێت له ئاستی ناوچه‌كه و له به‌رزترین پله دایه له ئاستی ناوه‌ندی هه‌رێمی ئاسیا، كه بریتیه له پله‌ی B- و هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌یه له كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێت.
روانینێك بۆ داهاتوو:
وه‌ك كۆمپانیایه‌كی دابینكه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیجیتاڵی، گروپی زین د‌رك به‌و راستییه ده‌كات كه ژینگه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی ریشه‌یی به‌خۆوه ده‌بینێت، بۆیه گۆڕینی دیجیتاڵی و داهێنان، و دانانی خشته‌ی كاره‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، یه‌كێكه له هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه پێویسته‌كان بۆ دامه‌زراوه‌كان بۆ ئاماده‌بوون بۆ داهاتوو. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، و بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و كارا پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و كۆمپانیاكان به‌ڕێوه ببات، گروپی زین به‌رده‌وامی به كاره‌كانی ده‌دات له رێگای هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌نجامێكی كاریگه‌ر، و هه‌روه‌ها زین پابه‌ند ده‌بێت به كاركردن به رێچكه‌ی "ده‌رئه‌نجامی سێگۆشه‌یی" له به‌ڕێوه‌بردنی كاره بازرگانییه‌كانی به‌گوێره‌ی به‌رزترین پێوه‌ره جێبه‌جێكراوه‌كانی ئه‌خلاق و شه‌فافیه‌ت، هاوشانی باشترین ئه‌زموونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
زین ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ له پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كاری تێدا ده‌كات، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگا پشتگوێخراوه‌كان، و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ته‌ندروستی زیهنی و خۆشگوزه‌ری ده‌كاته‌وه و هاوكات دروستكردنی یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز و گرتنبه‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی دیجیتاڵی.
به‌و پێیه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانمان و كاره بازرگانییه‌كانمان، گروپی زین هه‌نگاوی توند و یه‌كلاره‌وه‌ی گرتووه‌ته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌ترسییه جۆراوجۆرانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م قه‌یرانه‌وه دروستده‌بن.
له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان، زین له ساڵی 2021 دا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، ئه‌و بابه‌ته‌ی كرد به به‌شێك له سیاسه‌تی كاره بازرگانییه‌كانییه‌كانی، و هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی زین له ناوچه‌یه‌كدا كارده‌كات به‌ده‌ست كێشه‌ی كه‌مئاوییه‌وه ده‌ناڵێت، و بۆ جێهێشتنی شوێن یه‌نجه‌ی ژینگه‌یی خۆی، گروپی زین ده‌ستی به پێوانه‌كردنی به‌كارهێنانی ئاو كرد و میكانیزمه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كاربردنی ئاوی له بازاڕه‌كانیدا جێبه‌جێكرد، ئه‌م هه‌وڵه‌ش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی له‌و ناوچانه‌ی زین كاری تێدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر گرنگی بابه‌تی پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین پێكهاته له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، كه گه‌نجانن، و هه‌وڵدان بۆ ئاشناكردنی منداڵان به كۆمه‌ڵگای ئینته‌رنێت، بۆیه زین تیشكده‌خاته سه‌ر میكانیزمی بلۆككردنی بابه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان (CSAM) له ته‌واوی ئه‌و بازاڕانه‌ی كاری تێده‌كات. هه‌روه‌ها وه‌ك به‌شێك له ستراتیژیای WE ABLE و زامنكردنی خۆگونجاندنی زین له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له ژێر ناوی "با كه‌س له رێره‌وكه‌دا دوا نه‌كه‌وێ" زین پێداچوونه‌وه‌ی به باڵه‌خانه‌كانی كرد له بازاڕاكانیدا، له پێناو گه‌ره‌نتیكردنی ژینگه‌یه‌كی پیوێست بۆ كاركردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كه، سه‌ردانی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: