كۆمپانیای زینی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزاری و میكانیزمی دیكۆمێنتی
به ئامانجی كار ئاسانی و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی به‌شداربووان به خێراترین شێوه هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتی پاراستنیان له ژینگه‌یه‌كی ئارام و توند و تۆڵدا، كۆمپانیای زینی عیِراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانیی ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی میكانزمی دۆكیومێنتی ئه‌لیكترۆنی كرد.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه، په‌رۆشی و پابه‌ندی كۆمپانیای زینی عێراق ده‌ر ئه‌خات بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و ئاسانكاریكردن و گه‌ره‌نتی به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به باشترین شێوه به راده‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و به‌كارهێنه‌ری عێراقیدا بێت هه‌روها ئه‌و راستییه ده‌ر ئه‌خات كه كۆمپانیا شانبه‌شانی پێشكه‌وتنه‌كان هه‌نگاو ئه‌نێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی نوێترین ئامرازی ته‌كنۆلۆجی و هه‌ر چی نوێیه له جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌ت ئه‌و ئامرازانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به بواری پاراستنی زانیارییه تایبه‌تییه‌كانی به‌شداربووان.
خزمه‌تگوزاری دیكۆمێنتی ئه‌لیكترۆنی له رێگای تابلێته‌وه زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی پارێزراو و راسته‌وخۆ و خێرا ئه‌گه‌یه‌نێته سیسته‌می زینی عێراق كه كۆمپانیا له رێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه به شێوه‌یه‌كی خێرا و ئاسان هه‌ڵده‌ستێت به دۆكیۆمێنتكردنی زانیارییه تایبه‌تیه‌كانی هه‌ر به‌شداربوویه‌ك كاتێك كه هێڵێكی زینی عێراق ئه‌كڕێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی داگرتنی ته‌واوی زانیارییه كه‌سییه‌كانی به‌شداربوو بۆ نێو سیسته‌مه‌كه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ په‌نجه مۆر و وێنه و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ سه‌لماندنیان دروستی زانیارییه‌كان. له رێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه كۆمپانیای زین به شێوه‌یه‌كی خێرا و ئاسان كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات له هه‌موو گرنگتر گه‌ره‌نتی پاراستنی زانیارییه كه‌سییه‌كان ئه‌كات.
ئه‌مه و كۆمپانیای زین ده‌ستی به دابه‌شكردنی تابلێت به‌سه‌ر ته‌واوی بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی فرۆشتن و زۆرێك له خاڵه‌كانی فرۆشتنی سه‌ر به كۆمپانیا كرد له پێناو كاراكردنی خزمه‌تگوزاری دۆكیومێنتی ئه‌لیكترۆنی.
هێنانه ئارا و میكانیزمی خزمه‌تگوزاری دۆكیومێنتی ئه‌لیكترۆنی له ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگی نێوان كۆمپانیای زینی عێراق و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمان هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ستراتیژیای زینی عێراق كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن له پێداویستییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر و هه‌روه‌ها كاركردن به پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بۆ كار ئاسانی له ژیانی رۆژانه‌ی به‌شداربووان له ته‌واوی بواره‌كاندا.