زێن ی عێراق ئۆفه‌ری داتای پێشكه‌شده‌كات وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی زێن ی ئه‌لیكترۆنی وه پێشه‌نگه له ده‌ستپێشخه‌ری ئابووری ئه‌لیكترۆنی
توێژینه‌وه‌ی جیهانی له یه‌كێتی جیهانی په‌یوه‌ندی مۆبایل (GSMA) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌وا زیاتر له 3 ملیار به‌كارهێنه‌ر هه‌ن كه‌وا له ڕێگه‌ی ئامێری مۆبایلی هۆشمه‌نده‌وه به‌ستراون به تۆڕی ئینته‌رنێت كه‌وا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئابوری ئه‌لیكترۆنی كه‌وا ئابوری ئه‌لیكترۆنی بوو به گرنگترینپێوه‌ری باوه‌ڕپێكراو وه به شێوه‌یه‌كی ڕاستوخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئابووری ووڵاتان و هه‌روه‌ها تاكه‌كه‌سیش كه‌وا تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ڵماندویانه كه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ریب هه‌یه له نێوان زیادبوونی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی گشتی ئه‌م ووڵاتانه.
وه له‌م چارچێوه‌یه‌و وه‌رگێڕانی ستراتیژی ئه‌لیكترۆنی زێن و به‌رپرسیاره‌تی له به‌رامبه‌ر ووڵات و كۆمه‌ڵگا ، كۆمپانیای زێن هه‌ڵستا به وه‌شاندنی چه‌ند ئۆفه‌رێكی ئینته‌رنێتی داهێنه‌رانه‌ی پێشكه‌ش كرد به ئامانجی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و پاڵپشت كردنی پلانه‌كانی بۆ پێشكه‌ش كردنی ئۆفه‌ری داهێنه‌رانه بۆ به‌شداربووانی له تاكه‌كه‌س یان دامه‌زراوه‌كان ، وه به‌رده‌وام بوون له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیه‌كان له عێراق و كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كیهۆشمه‌ند له بواری شاری هۆشمه‌ند وه ڕێگه‌چاری ئه‌لیكترۆنی داهێنه‌رانه كه‌وا بووه گرنگترین فاكته‌ری سه‌ركه‌وتن یان بازرگانی (e-business & e- commerce) بێجگه له كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له په‌یه‌رێدانی ژێرخانی كه‌رتی زۆر گرنگ وه‌ك په‌روه‌رده و ته‌ندروستی.
ئۆفه‌ری ئینته‌رنێتی نوێ ی وه‌شێندراو له لایه‌ن زێن ی عێراقه‌وه پشت ده‌به‌ستێت به تۆڕه داهێنه‌رانه‌كه‌ی كه‌وا به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی جیهانی وه شاره‌زایی كۆكراوه‌ی له بازاڕی هه‌رێمی كه‌وا ڕێگا ده‌دات به به‌شداربووانی كه‌وا ببه‌سترێنه‌وه به خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه به نرخی 1500 دینار و ئۆفه‌ری هه‌فتانه به 7000 دینار وه هه‌ردوو ئۆفه‌ر به قه‌باره‌ی داتای بێ سنوور وه بۆ گشت به‌شداربووانی كه‌ایكرد ببێته یه‌كه‌م كۆمپانیای په‌یوه‌ندی ئه‌م جۆره ئۆفه‌رانه پێشكه‌ش بكات له عێراق.
دكتۆر (حیدر راچی) سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی له زێن ی عێراق ده‌رباره‌ی وه‌شاندنی ئه‌م ئۆفه‌رانه ووتی:
داتا بووه‌ته نیشانه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ به‌كارهێنانی ئامێری مۆبایل وه ئه‌و ئاراسته جیهانیه بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئامێری مۆبایل به‌شداربووانمان ده‌خاته خاڵی پێشه‌نگ چونكه تۆڕی زێن باشترین و پێشكه‌وتووترینه كه‌وای كرد خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م 3.9 له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه پێشكه‌ش بكات ، وه زێن ی عێراق له سایه‌ی شاره‌زایی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌وه گورزێك ئۆفه‌ر پێشكه‌ش به به‌شداربووانی ده‌كات كه‌وا پێداویستیه‌كانی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت و باشترین ڕێگاچار و ئۆفه‌ر له بواری ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی گونجاوترین له لایه‌ن به‌شداربوو ، وه ئه‌م ئۆفه‌ره نوێیانه ده‌چنه پاڵ ئۆفه‌ره نایابه‌كانمان كه‌وا ئامانجیان به‌ستنه‌وه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه وه به‌ستنه‌وه‌ی گه‌نجی عێراقه به جیهان وبه‌شداریكردنه له خه‌ون و ئامانجه‌كانیان به درێژایی كات ، ئێمه سه‌یری گه‌نج ده‌كه‌ین وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی وه ئه‌م هاوبه‌شیه ته‌نها گه‌شانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌گونجێت وه به‌رده‌وام ده‌بین له سایه‌ی ڕێگاچار و پێشكه‌ش كردنی شێوازی به‌ستنه‌وه‌ی به‌شداربوو به جیهان به گوێره‌ی خواستی خۆی.