زین عێراق ده‌بێته سپۆنسه‌ری زێڕینی پێشانگای 2017 ی جیتێكس (پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان) .
كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ له خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ده‌بێته سپۆنسه‌ری خولی دووه‌می كۆنگره و پێشانگای 2017 ی جیتێكس (GTX – I)ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان. پێشانگاكه له به‌رواری 15 تا 20ی ئه‌م مانگه له هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سپۆنسه‌ركردنی ئه‌و پێشانگایه له‌لایه‌ن كۆمپانیای زین عێراقه‌وه له ئه‌نجامی باوه‌ڕیی زینه‌وه دێت به مه‌به‌ستی گرنگیدان به بووژانه‌وه‌ی بواری ته‌كنۆلۆژیا له عێراق و دابینكردنی سه‌كۆی كۆكردنه‌وه‌ی گرنگترین كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیا و په‌یوه‌ندییه‌كان و پرۆگرامسازی له عێراق و ناوچه‌كه.
پێشانگاكه كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پێشانگاكانی تایبه‌ت به ته‌كنۆلۆژیا له عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێك له گرنگترین كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به ته‌كنۆلۆژیا و په‌یوه‌ندییه‌كان و پرۆگرامسازیی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له خۆ ده‌گرێت. له پێشانگاكه‌دا هه‌لێكی گه‌وره بۆ سه‌ردانیكه‌ران ره‌خسا تا له نزیكه‌وه چاویان به پسپۆر و تایبه‌تمه‌ندانی بواری ته‌كنۆلۆژیا و زانیارییه‌كان بكه‌وێت و ئاشنای گرنگترین ئه‌و چاره‌سه‌رییه ته‌کنۆلۆژی و سیسته‌م و ئه‌پڵیكه‌یشنه نوێیانه ببن كه جیهان پێی گه‌یشتووه.
عه‌لی زاهید سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زین عێراق له باره‌ی گرنگیی ئه‌م رووداوه و رۆڵی له پاڵپشتیكردنی بواری ته‌كنۆلۆژیا و زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق ووتی: "به‌ستنی كۆنگره و كردنه‌وه‌ی پێشانگای جیتێكس هه‌لێكی گرنگ له به‌رده‌م عێراقییه‌كان به تایبه‌ت گه‌نجان ده‌كاته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ پسپۆڕ و پێشه‌نگانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ئاگاداربوون له ده‌ستكه‌وته‌كانیان، هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرا و گه‌شه گه‌وره‌یه‌ی كه جیهانی ته‌كنۆلۆژیا به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیان و ئابووری و ته‌واوی بواره‌كانی دیكه به‌ده‌ستبهێنن. گومانی تێدا نیه ئه‌م پێشانگایه رۆڵێكی گه‌وره له ئاراسته‌كردنی عێراق به‌ره‌و ته‌كنۆلۆژیای نوێ چ له كه‌رتی حكومی چ له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بینێت و هه‌روه‌ها رۆڵی ده‌بێت له بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ عێراق و گه‌نجانی عێراق تا رووه‌و ئاینده بڕوانن و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به خۆوه ببینن. ئێمه له زین عێراق پابه‌ندین به پاڵپشتیكردنی هه‌ر چالاكی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانیان، له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ستاین به پاڵپشتیكردن و سپۆنسه‌ركردنی خولی دووه‌می پێشانگای جیتێكس. زین عێراق له چوارچێوه‌ی ستراتیژیا و روانینێكی جێگیر كارده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی بیر و بۆچوونی داهێنه‌رانه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان و پڕۆژه داهێنه‌رانه‌ییه‌كان.
پێشانگای 2017 ی جیتێكس هه‌لی له به‌رده‌م خوێندكاران كرده‌وه تا داهێنانه ته‌كنۆلۆژی و بیر و بۆچوونه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو و هاوكات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانی و ناخۆییه‌كان ببه‌ستن و چاویان به هه‌وادارانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاریی و په‌یوه‌ندییه‌كان و پیشه‌ییه‌كان بكه‌وێت.