زین عێراق سپۆنسەری ئەڵماسی پێشانگای نێودەوڵەتیی عێراق بۆ نەوت و گاز

 زین عێراق سپۆنسەری ئەڵماسی پێشانگای نێودەوڵەتیی عێراق بۆ نەوت و گاز

كۆمپانیای زین عێراق سپۆنسەری ئەڵماسی دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی عێراقە بۆ نەوت و گاز و وزە و پترۆکیمیاییه‌كان بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییەکەی هۆڕایزن

زین خزمەتگوزاری و چارەسەرییە داهێنەرانه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان جه‌خاته‌ڕوو بۆ کۆمپانیاکانی وزە کە رۆڵێكی گه‌وره‌یان ده‌بێت لە بەرزکردنەوەی لێهاتوویی و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەم کەرتە و په‌ره‌پێدانیی!

بەسڕا - عێراق، كانوونی دووه‌می 2025 :

له‌ چوارچێوه‌ی هەوڵەکانی بۆ په‌ره‌پێدان و گەشەپێدانی ئابووری عێراق و بەشداریکردنی لە به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی لە وڵاتدا، زین عێراق، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایل و ئینته‌رنێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا  راگه‌یاند، بووه‌ته‌ سپۆنسەری ئەڵماسی خولی دووەمی پێشانگای نێودەوڵەتی عێڕاق بۆ نەوت و گاز و وزە و پترۆکیمیاییه‌كان، بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییەکەی هۆڕایزن بۆ چاره‌سه‌ریی زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن.

پێشانگاکە بە بەشداری وزارەتی نەوت و سەرجەم پێکهاتەکانی و چه‌ندین وزاره‌تی دیكه‌ و کۆمپانیا تایبەتمەند و پەیوەندیدارەکانی بواری نەوت و گاز و وزە و پترۆکیمیاییه‌كان، لە 21  تا 24 ی 1 ی 2025، لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی به‌سڕا لە بەندەری معقل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە بە سەکۆیەکی دیار دادەنرێت بۆ دۆزینەوە و نمایشکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانەکان و گفتوگۆکردن لەسەر وەبەرهێنانەکانی پلانەکانی داهاتوو و پلانەکانی کەرتی وزە لە عێراق لەلایەن پسپۆڕانی ئەم بوارەوه‌، هەروەها ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئاشنابوون به‌ نوێترین تەکنەلۆژیاکان لە کەرتەکانی نەوت، گاز، وزە، پترۆکیمیاییه‌كان و وزەی جێگره‌وه‌ لە جیهان و ناوچەکەدا.

له‌ میانی پێشانگاكه‌دا، زین بزنس، پێشەنگ له‌ دابینكردنی خزمەتگوزاریی و چارەسەرییه‌كانی پەیوەندیكردن لە کەرتی وزە، كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی و چارەسەریی تایبەتمەند، نمایش دەکات کە پێداویستی و خواستەکانی کەرتی نەوت و گاز دابین دەکه‌ن، لەوانە خزمه‌تگوزاری داهێنه‌رانه‌ی "Push to X" بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییە به‌ كۆمه‌ڵه‌كان و پەیوەندییەکان لە مه‌یدانی کارکردندا، کە ده‌بێـته‌ هۆی خێرایی له‌ بڕیاردان و به‌رزكردنه‌وه‌ی کارامه‌یی کارەکان. هەروەها خزمەتگوزاری گواستنەوەی داتا (M2M)، کە کۆمپانیا و دامەزراوە پیشەسازیی و بازرگانییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا دەتوانن داتا لە نێوان ئامێرەکاندا لە دوورەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر و داهێنەرانە لە رێگەی بەسته‌رێكی ئۆتۆماتیکی و به‌ بەردەوامی لە رێگای تۆڕی زین عێراق و خزمەتگوزاری و چارەسەرییه‌ تایبەتمەنده‌كان بۆ بازرگانی و کۆمپانیاکان  بگوازنەوە.

هاوكات كۆمپانیای هۆڕایزۆن، پێشەنگی داهێنانه‌ تەکنەلۆژییه‌كان، کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و چارەسەری بازرگانیی ناوازه‌ی پێشكه‌شكرد وه‌ك: چارەسەریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان، چارەسەریی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و ئینتەرنێتی شتەکان، هەروەها چارەسەریی و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی تایبەت بە کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت و گاز.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێڕاق، به‌ڕێز ئیمری غوركان رایگه‌یاند: "بەشداریكردن و سپۆنسەركردنمان بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی عێڕاق بۆ نەوت، و گاز، و وزە و پترۆکیمیاییه‌كان، رەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە دابینکردنی چارەسەری داهێنه‌رانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای زیانیارییه‌كان و بازرگانی تایبەت به‌ کەرتی وزە لە عێراق كه‌ پێداویستییه‌كانی ئه‌م كه‌رته‌ پڕده‌كاته‌وه‌ و هاوكات رۆڵێكی گه‌وره‌ له‌ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ده‌بینێت."

به‌ڕێز ئیمری ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بەشدارییە ده‌رفه‌تمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت نوێترین چارەسەر و خزمەتگوزارییەکانمان بخه‌ینه‌ڕوو کە رەنگدانەوەی پێگەی پێشەنگایه‌تیمانه‌ لە دابینکردنی باشترین و نوێترین تەکنیك بۆ چارەسەرییه‌ تەکنەلۆژییە داهێنەرەکان بە بەرزترین ستاندارد لە رێگەی هاوبەشی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان لەگەڵ کۆمپانیا گەورە هه‌رێمی و نێودەوڵەتییه‌كان چوونكه‌ ئەزموونێكی بەرفراوانمان له‌م بواره‌دا هه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی بەشێکین لە گروپی پێشەنگی زین لە ناوچەکەدا، ئێمە ئامادەین بۆ به‌هێزكردنی كۆمپانیاكان و چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانیان له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان و به‌ره‌وپێشبردنی توانای كێبڕكێكارانه‌یان له‌م سه‌رده‌مه‌ خێرا و پڕ له‌ گۆڕانكارییه‌دا."

لای خۆیەوە سه‌رۆكی جێبەجێکاری کۆمپانیای هۆڕایزن، یسری یونس، رایگەیاند، "بەشداریکردنمان لە پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ نەوت، و گاز، و وزە و پترۆکیمیاییه‌كان، رەنگدانەوەی هەوڵەکانمانە بۆ پێشکەشکردنی نوێترین چارەسەریی و خزمەتگوزارییەکانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان و جێبەجێکردنیان بۆ دیاریکردنی ئایندەی گەشاوەی عێراق، و بەرزکردنەوەی رێڕه‌وی گۆڕانكاری به‌ره‌و پشتبه‌ستن به‌ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و چارەسەرەکانی پەیوەندییەکان لە کەرته‌كانی حکومی و تایبەتدا، له‌ پێناو هاوته‌ریبوون له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانه‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كان له‌ جیهان و زیادكردنی به‌رهه‌می كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان و پاراستنی داتاكانیان".

دانیشتنی دووەمی پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ نەوت، و گاز،و  وزە و پترۆکیمیاییه‌كان، کۆمەڵێك کۆنفرانس لە خۆدەگرێت، ده‌رباره‌ی پێشهاتەکانی کەرتی نەوت و گازی کۆمپانیاکان، جگە لە تیشکخستنە سەر پڕۆژە حکومییەکان و پڕۆژەکانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و هه‌روه‌ها سازدانی كۆڕبه‌ند، و پێشکەشکردنی پڕۆژه‌كان و گفتوگۆی توێژینەوەکان لەسەر کەرتی نەوت، بە بەشداریكردنی پسپۆڕان و وتارده‌رانی پسپۆڕ و به‌ ئه‌زموونی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە کەرتەکانی وزە.