هاریکارییەکی هاوبەش بۆ راگەیاندنی زنجیرەیەك پرۆگرام و دەستپێشخەریی بەئامانجی تواناسازی لاوانی عێراق و فەراهەمکردنی پاڵپشتی بۆ پڕۆژەی پێشەنگیی و تازەپێگەیشتوو
لەچوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ تواناسازی لاوان و فەراهەمکردنی هەموو ئەو یارمەتی و هاوکارییانەی کە پێویستیان پێیەتی، زین ی عێراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، رایگەیاند هاریکارییەکەی لەگەڵ دامەزراوەی ویستگە (المحطة) بۆ پێشەنگی کار بەردەوام دەبێت، کە یەکەم رووبەری کاری هاوبەشە لە بەغدا و یەکێكە لە دامەزراوە پێشەنگەکان لە بواری پێشەنگی کار لە عێراقدا. زین گرنگی ئەم هاریکارییە بەردەوامەی دووپاتکردەوە کە لە سەرەتای دامەزراندنی ویستگە لە ساڵی 2018ەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە، لەوکاتەشەوە زین سووربووە لەسەر فەراهەمکردنی پاڵپشتی بۆ چاڵاکییەکانی ئەو دامەزراوەیە.
ئامانج لەم رێککەوتننامە تازەیە کە بۆ ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە، زیادکردن و پتەوکردنی هاریکاری نێوان زین ی عێراق و ویستگەیە، لەگەڵ رەخساندنی هەل لەبەردەم دامەزراوەکە بۆ سوودوەرگرتن لە شارەزاییەکەی زین لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەت لە بواری تواناسازیی لاوان و یارمەتیدانیان بۆ بەرەوپێشەوەبردنی پڕۆژە تازەپێگەیشتوو و بچووك و مامناوەندییەکانیان، ئەمەش لە چوارچێوەی "سەکۆی زین بۆ داهێنان" ZINC، کە هەموو ئەو یارمەتیی و پاڵپشتییانەی لاوان پێویستیان پێیەتی دەستەبەر دەکات، بۆ سەرخستنی دەستپێشخەرییەکانیان و بەبازاڕکردنیان لە ژینگەی کاردا. سەکۆکە سیستمێکی تەواوکارە لە پرۆگرام و دەستپێشخەرییەکان و ئامرازەکان، کار لەسەر پتەوکردنی بەرپرسیارییەتی پێشەنگی کار و کاراکردنی ژینگەی پێشەنگیی کێبڕکێکار دەکات لەسەر ئاستی لۆکاڵیی و جیهانیدا، هەروەها کاردەکات بۆ دابینکردن و دۆزینەوەی ئەو هاوبەشێتییە ستراتیجییانەی کە لە بواری پێشەنگی و داهێناندا پەیوەندییان بە گەشەپێدانی ئابوورییەوە هەیە و ئامانجی بەرەوپێشەوەبردنی رەوڕەوەی گەشەپێدانی ئابووری عێراق و بونیادنانی ئایندەیەکی باشترە.
ئەم رێککەوتنە بوار لەبەردەم دامەزراوەی ویستگەدا دەڕەخسێنێت بۆ مەشقپێکردنی کادیرەکانی و بونیادنانی پرۆگرامە ناوخۆییەکەی، و سوودوەرگرتن لە بوونی زین و پێگەی هەرێمییەکەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کارلێکردنی و ئەزموونە بەرفراوانەکەی لەگەڵ نەوەی لاوان و پڕۆژە تازەپێگەیشتووەکان لە هەشت وڵاتدا. ئەمەو لە تەك راگەیاندنی زنجیرەیەك دەستپێشخەری و پڕۆگرامی لە نێوان هەردوو لا لەماوەی مانگی رەمەزاندا، بەمزووانە وردەکارییەکانی ئەم پرۆگرامانە رادەگەیەنرێن کە ئامانجیان دەستەبەرکردنی هاوکارییە بۆ لاوان و پڕۆژە پێشەنگەکانیان.
لەمبارەیەوە عەلی ئەلزاهد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین ی عێراق دەربارەی بەردەوامبوونی هاریکاریی لەگەڵ دامەزراوەی ویستگە، وتی" بەو پێیەی زین ی عێراق یەکێكە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە عێراقدا لە رووی ژمارەی بەکارهێنەرانی کە ئەمڕۆکە دەگاتە زیاتر لە 16 ملیۆن بەکارهێنەر، کۆمپانیا بە توانا و لێهاتوویی خۆی جیادەکرێتەوە لە فەراهەمکردنی پاڵپشتی و یارمەتی بۆ پڕۆژەی تازەپێگەیشتوو و بچووك و مامناوەندی، و گەیاندنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ئەم پڕۆژانە بۆ بەرفراوانترین توێژی بەئامانجگیراو و دواتریش زیادکردنی فرۆش و باشترکردنی بوارەکانی گەشەپێدان و بەرفراوانکردن و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ لاوان. زین ی عێراق لە هاریکاریکردنەی خۆی بۆ ویستگە سوود دەبینێت، بەوەی کە دەبێتە سەکۆیەك و پردی لەپەیوەندیدابوونی نێوان زین و پڕۆژەکان و لاوان بۆ تێگەیشتن لە پێداویستیەکانیان و گوێگرتن لە راوبۆچوونەکانیان لەوەی کە پەیوەندی بەو خزمەتگوزاریی و بەرهەمانەوە هەیە کە زین پێشکەشیان دەکات، لەگەڵ ئەو پڕۆگرامانەی مەشقکردنە کە بەلای نەوەی لاوانەوە گرنگە و رۆڵیان هەیە لە توانادارکردن و باشترکردنی لێهاتووییان".
لای خۆیەوە عەمماڕ ئەلخەتیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ویستگە (المحطة) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەردەوامبوون و باشترکردنی رێگاکانی هاوکاریکردن لەگەڵ زین ی عێراق و وتی "لەگەڵ دەستپێکردنی المحطةدا لە ساڵی 2018، کۆمپانیای زین ی عێراق یەکێك بووە لە پاڵپشتیکارە دیار و گرنگەکانی پڕۆژە و ئامانجەکانمان، المحطة سەرکەوتوو بوو لەوەی ببێتە خاڵێکی دەستپێکردن و گرنگ بۆ لاوانی عێراقی ئارەزوومەند، کە بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانەی هەیە بۆ دەستپێکردن و راگەیاندنی بواری کار و پڕۆژە پێشەنگییەکان. ئەم ئەزموونە دامەزراوەی ویستگە تێدەپەڕێنێت کە تەنها شوێن بێت، ویستگە کۆمەڵگایەکی بەرهەمهێن و ئارەزوومەند بونیاد دەنێت، کار دەکات لەسەر هێنانەکایەی چەندین هەلی کاری جۆراوجۆر، هەروەها کەلتووری هاریکاریی و داهێنان باشتر دەکات. هاریکاریی لەگەڵ زین ی عێراق بوار لەبەردەمماندا دەڕەخسێنێت سوود لە شارەزایی زین وەرگرین لەسەر ئاستی هەرێمی، لەرووی مەشقپێکردنی کادیرەکانمان و بەرفراوانکردنی چوارچێوەی پڕۆژەکانمان لەپێناوە فەراهەمکردنی پاڵپشتی بۆ لاوانی ئارەزوومەندی عێراقی، لە رێگەی باشترکردنی لهاتووییان و توانادارکردنیان بۆ هاتنە ناو بازاڕی کار و گۆڕێنی بیرۆکە و خواست و ئارەزووەکانیان بۆ پڕۆژەی سەرکەوتووی وەها، هاوکار بێت لە باشترکردنی ئابووری عێراقی و بونیادنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ عێراق.
زین ی عێراق لە رێگەی "سەکۆی زین بۆ داهێنان" ZINC سوورە لەسەر بەرەوپێشەوەبردنی پرۆگرام و دەستپیشخەرییەکانی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان و خاوەن پڕۆژە تازەپێگەیشتووەکان یان پڕۆژە بچوك و مامناوەندییەکان. هەروەها کار لەسەر فراوانکردنی چوارچێوەی توێژ و گرووپەکان دەکات لە لایەن سەکۆکەوە، بەوەی کە ئامانجی شارەزاکردنی منداڵان و ئاگاداربوونیانە لە تەکنەلۆجیای نوێ و فراوانکردنی ئاسۆکانیان لەوەی کە پەیوەستە بە ئینتەرنێتی شتەکان و زیرەکی دەستکرد و چەندین بابەت و پرسی دیکە.