زین ی عێراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ فەراهەمکردنی نوێترین چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، و بە بەردەوامبوونی لە هاریکاری لەگەڵ کۆمپانیای Google ی جیهانی بۆئەوەی دەرفەت لەبەردەم بەکارهێنەرانی سەرتاسەری عێراقدا بڕەخسێنێت بەتایبەتی لاوان تاکو لە یاری و ئەپڵیکەشنەکانی مۆبایلە زیرەکەکاندا سوودمەندبن و بتوانن لەناو ئەپڵیکەیشن و یارییەکاندا هەر پێویستییەکان هەبێت بیکڕن و لە ئەپڵیکەیشن و تایبەتمەندییەکاندا سوودمەندبن.
زین ی عێراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ فەراهەمکردنی نوێترین چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، و بە بەردەوامبوونی لە هاریکاری لەگەڵ کۆمپانیای Google ی جیهانی بۆئەوەی دەرفەت لەبەردەم بەکارهێنەرانی سەرتاسەری عێراقدا بڕەخسێنێت بەتایبەتی لاوان تاکو لە یاری و ئەپڵیکەشنەکانی مۆبایلە زیرەکەکاندا سوودمەندبن و بتوانن لەناو ئەپڵیکەیشن و یارییەکاندا هەر پێویستییەکان هەبێت بیکڕن و لە ئەپڵیکەیشن و تایبەتمەندییەکاندا سوودمەندبن.
کۆمپانیای زین بە هاریکاریی لەگەڵ کۆمپانیای KLab یاری Captain Tsubasa: Dream Team (کاپتن ماجد) بەردەست دەکات. شەیدایانی کاپتن تسۆباسا(کاپتن ماجد) دەتوانن بەخۆڕایی یاری Captain Tsubasa: Dream Team لە کۆگای Google Play داونڵۆد بکەن، لە تەك چەندین تایبەتمەندی بۆ بەشداربووانی زین ی عێراق و بەدەستهێنانی خەڵاتی گرانبەها بەبۆنەی راگەیاندن و دەستپێکردنی ئەم یارییە لە عێراقدا، هەروەك بەشداربووانی زین ی عێراق دەتوانن لەناو یارییەکەدا بە دڵی خۆیان هەر شتێكیان بەدڵ بێت بیکڕن، لە رێگەی بەکارهێنانی فاتورەی زین ی عێراق لە کۆگای Google Play.
زین ی عێراق، سوورە لەسەر فەراهەمکردنی ڤێرژن و یاریی نوێ ئەوانەی کە لەنێو نەوەی لاوانی عێراقیدا بەفراوانی پێشوازییان لێدەکرێت، ئەمەش هاوئاوازە لەگەڵ هەوڵەکانی خۆی لە بەدیهێنانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی، کە بە یەکێك لە ئامانجەکانی کۆمپانیا دادەنرێت و بەوەی کە رۆڵی هەیە لە ئاسانکردنی ژیانی تاکەکەسی عێراقی و لە بونیادنانی ئابوورییەکی دیجیتاڵی پتەو لە وڵات لە رێگەی ئەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە داهێنەرانەیەی کە پێشکەش بە بەشداربووانی دەکات. هەروەها بەهۆی ئەم هاریکارییە لەگەڵ کۆمپانیایGoogle ی جیهانی و کۆمپانیایKLabی یابانییەوە، شەیدایانی "کاپتن تسۆبا" (کاپتن ماجد) دەتوانن یاری Captain Tsubasa: Dream Team بەخۆڕایی داونڵۆد بکەن و ئەکاونتێکی تایبەت لەناو یارییەکەدا دروست بکەن، و هەنگاوەکان لەم لینکەدا پەیڕەوبکەن: :https://www.tsubasa-dreamteam.com/ar/cp/ بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵات و پاداشتانەی زین ی عێراق و KLab هەروەها بۆ بەرەوپێشەوەبردنی یارییەکە تا یارمەتی یاریزانان بدات توانا و لێهاتوویی خۆیان لەناو یارییەکەدا باشتر بکەن.
زین دەڵێت "ئەم هاریکارییە لە چوارچێوەی ستراتیجیەتی لەئارای ئێمەیە بۆ فەراهەمکردنی ئەزموونێکی خزمەتگوزاریی نایاب و ئاسانکردنی بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بۆ بەشداربووانمان و رەخساندنی بوار لەبەردەمیاندا بۆ ئەوەی لەکاتی بەکارهێنانی کۆگا و ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایلی زیرەکدا سوودمەندبن لە ناوەرۆکی دیجیتاڵی. هاوکات ئەم خزمەتگوزارییە لە دوای راگەیاندن و دەستپێکردنی نەوەی چوارەم 4G-LTE دا دێت لە سەرتاسەری عێراقدا، کە بۆ بەکارهێنەران خێراییەکی پێوانەیی دەستەبەر دەکات، هەروەها بوار بۆ بەشداربووان دەڕەخسێنێت بە شێوەیەکی خێراتر یارییە ئەلیکتڕۆنییەکان ئەنجامبدەن.
جێی باسە زین ی عێراق، یەکەمین کۆمپانیا بووە لە عێراق، ئەم خزمەتگوزارییەی راگەیاندووە بوار بەبەشداربووانی زین ی عێراق دەدات لە رێگەی باڵانسی تەلەفۆنەوە ئەپڵیکەیشن و یارییە بەردەستەکان لە کۆگای Google Play بکڕن و تیایاندا بەشداری بکەن، میکانیزمی کڕین و بەشداریکردنیش بەشێوازێکی دیار و باو دەبێت بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، بەوەی کە بوار دەدات بەشێوەیەکی خێرا و ئاسان لە کۆگای ئەپڵیکەیشنەکانی وەك کۆگای Google Playدا بەشداری بکرێت، ئەمەشیان لەگەڵ ستراتیجیەتی زین دا دەگونجێت بۆ تواناسازی لاوان و بەرەوپێشەوەبردنی توانا و لێهاتووییان، لە رێگەی هاریکاریی زین ی عێراق لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی جیهانی وەك Google بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی داهێنەرانە و پاڵپشتی پێویست بۆ بەرەوەپێشەوەبردنی توانای لاوان بەهۆی بەشداریکردن و سپۆنسەرکردنی کۆنفڕانس و خوولی مەشق و راهێنان لەسەر ئاستی جیهاندا، وەك تیمی پێشخەرانی Google لە بەغدا لە کۆنفڕانسی ساڵانەی Google I/O، لە تەك سپۆنسەرکردنی وۆرکشۆپەکانی "لێهاتووییەکان لە Google" کە دەرفەت بۆ لاوانی عێراق دەڕەخسێنێت بە کۆمەڵێك توانا و لێهاتوویی دیجیتاڵی ئاشنابن بۆ باشترکردنی هەلی ئایندەیی و توانادارکردنیان بۆئەوەی لە بازاڕی کاردا دەستپێبکەن.