زین سێیه‌مین راپۆرتی ده‌رباره‌ی رابه‌ڕایه‌تیكردنی هزر له ژێر ناونیشانی "خستنه‌گه‌ڕی ته‌كنۆلۆژیا بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵان" ده‌ركرد .
ئه‌مڕۆ گروپی زین سێیه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی رابه‌رایه‌تیكردنی هزر له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی له میانه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایل MWC 2017 له به‌رشلۆنه كه ماوه‌ی چوار رۆژی خایاند خسته‌ڕوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گروپی زین رایگه‌یاند راپۆرته‌كه كه له ژێر ناونیشانی "خستنه‌گه‌ڕی ته‌كنۆلۆژیا بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵان" ه‌وه بوو، تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگيی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیا به شێوه‌یه‌كی كارا بۆ پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت، و به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئامرازانه دابین ده‌كات له پێناو پاراستنی منداڵان له ته‌واوی جۆره‌كانی گێچه‌ڵیكردن و مامه‌ڵه‌ی خراپ و ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر مافه‌كانیان.
گروپی زین روونیكرده‌وه، ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه بۆ پاڵپشتیكردن له‌م دۆسیه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ بازاڕه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه بۆ زانیاری ملیۆنان منداڵ هه‌ن له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ست ده‌ستدرێژی جۆراوجۆر و مامه‌ڵه‌ی خراپه‌وه ده‌ناڵێنن.
گروپی زین كه 8 كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌ده‌بات رایگه‌یاند "سه‌رده‌می دیجیتاڵ" له‌گه‌ڵ خۆیدا پێشكه‌وتنی خێرای خسته سه‌ر شێوازی ژیان، ئه‌و پێشكه‌وتنانه مه‌ترسی گه‌وره‌یان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆرێك له مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌سه‌ر منداڵان له رێگای ئینته‌رنێتەوە، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازانه له ئێستادا شێوازێكی دیكه‌ی هه‌ڕه‌شه و ترساندن له رێگای ئینته‌رنێته‌وه بڵاوبو‌ه‌ته‌وه (التنمر السیبراني) و ئه‌و شێوازه‌ش شایسته‌ی منداڵان نیه و ئه‌م بابه‌تانه‌ش به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له جیهانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه.
زین تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه كه له ئێستادا زۆر بڵاوه به تایبه‌ت له حاڵه‌تی دروستبوونی ناكۆكییه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شكاندنی شكۆی یاسا، له كاتێكدا كه مرۆڤه‌كان هه‌ڵدێن و جۆره‌ها بابه‌تی له‌م شێوه‌یه له به‌شێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبووه‌ته‌وه، و گروپی زین هه‌ست به گرنگی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته كاره‌سات ئامێزانه ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات به‌شداربێت له راستكردنه‌وه‌یان.
جێی ئاماژه‌پێكردنه راپۆرتی "رابه‌رایه‌تیكردنی هزر"ی ساڵی 2017ی گروپی زین رۆڵ و توانای ته‌كنۆلۆژیا له چاره‌سه‌ركردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی گێچه‌ڵیكردن به منداڵان له خۆگرتووه، به‌و پێیه‌ی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بۆیه زۆر گرنگه ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م بابه‌ته‌وه كار بكه‌ن بۆ دڵنیابوونەوەی چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ئه‌نجامی ته‌كنۆلۆژیاوه دروستده‌بن به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئامانجە بەسوودەکانی بۆ مرۆڤایەتی.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنه خێراكه‌ی رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و دابینكردنی چاره‌سه‌ری به سوود به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ته‌واوی چین و توێژه لاوازەكانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت منداڵان بكات".
هه‌روه‌ها گه‌یگنهایمه‌ر ووتی " گروپی زین پابه‌نده به پاراستن و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه خزمه‌تیان ده‌كات، هیوادارین له چوارچێوه‌ی ئه‌و راپۆرته‌وه بتوانین هه‌وڵێكی بێ پایان بده‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره هه‌روه‌ها ببێته هانده‌ر بۆ ته‌واوی هاوكاره‌كانمان له بواری پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان تا ئه‌وانیش هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كارامه‌یی له گروپی زین جه‌نێڤه‌ر سلێمان رایگه‌یاند، "ئێمه له نزیك زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕ و ناكۆكی به‌رده‌وام له ناوچه‌كه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراق و سوریا كارده‌كه‌ین، ئه‌و شه‌ڕ و ناكۆكییانه بوونه‌ته هۆی دروستكردنی قه‌یرانی گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی له سه‌رده‌می نوێ‌دا و بووەته هۆی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر كه ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌ته له پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه".
هه‌روه‌ها سلێمان له درێژه‌ی ووته‌كانیدا ووتی" ئه‌م دۆخه منداڵانی ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له گێچه‌ڵیپێكردن و خراپ مامه‌ڵه‌كردن بردووه و پێمانوایه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه هۆشیاری بڵاوبكه‌ینه‌وه و قسه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره دۆخانه بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا كاری جددی بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی به گوێره‌ی ستراتیژیای خۆمان".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی پێشخستنی پرۆگرامی دامه‌زراوه‌ی تۆڕی هێڵه‌كانی یارمه‌تی منداڵان (CHI) ماگدالینا ئاگویلار ووتی "ئێمه له تۆڕی هێڵه‌كانی یارمه‌تی منداڵ، خۆشحاڵین كه گروپی زین گرنگی به تۆڕه‌كانی یارمه‌تی منداڵان ده‌دات به‌و پێیه‌ی ئامرازێكی سه‌ره‌كییه بۆ پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت".
هه‌روه‌ها ماگدالینا ووتی "ئێمه به‌شدارده‌بین له جوڵاندنی ئه‌م دۆسیه‌یه و هه‌موو لایه‌ك هانده‌ده‌ین بۆ پاڵپشتیكردنمان له شه‌ڕه‌كه‌مان له پێناو پاراستنی منداڵان له‌و كاتانه‌ی له دۆخێكی لاوازدا ده‌بن".
دكتۆره (جوانا رۆبنشتاین) سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری لقی ئه‌مریكای دامه‌زراوه‌ی منداڵان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕایگەیاند؛ به‌و پێیه‌ی به‌شداره له پاراستنی منداڵان، دامه‌زراوه‌ی منداڵان له سه‌رتاسه‌ری جیهان شانازی به ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه ده‌كات كه گروپی زین پێی هه‌ستاوه له پێناو به‌دیهێنانی یه‌كێك له ئامانجه زیندووه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شه‌ی كارامه‌یی (SDGs)، ده‌قی ئامانجه‌كه بریتیه له "كۆتایهێنان به مامه‌ڵه‌ی خراپ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و بازرگانیكردن به مرۆڤ و ته‌واوی جۆره‌كانی توندوتیژی دژی منداڵان و ئازاردانیان تا به‌ر له 2030".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن له سه‌رتاسه‌ری جیهان، رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ پێشخستنی كاره گه‌وهه‌رییه‌كانیان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی گێچه‌ڵكردن به منداڵان و راپۆرتی "به‌گه‌ڕخستنی ته‌كنۆلۆژیا له پێناو پاراستنی مافه‌كانی منداڵان" تیشك ده‌خاته سه‌ر پێشخستن و گه‌شه‌دان به ئامرازه پێویسته‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئازاردان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵان به شێوه‌یه‌كی كارا و گشتگیر.
له رێگای ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه، هه‌لی نوێ له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان واڵابووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه و رێگه‌پێنەدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له باره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌وه، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ته‌كنۆلۆژیا و سوود لێوه‌رگرتنی، دامه‌زراوه‌كان ده‌توانن ئامرازی چاره‌سه‌ركردنی سوكایه‌تیكردن به منداڵان به شێوه‌یه‌كی كارا په‌یڕه‌و بكه‌ن، له رێگایه‌وه منداڵان ده‌توانن بگه‌ن به‌و ئامرازانه له هه‌ر شوێنیكدابێت، هاوكات ته‌كنۆلۆژیا ده‌توانێت پاڵپشتی پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له باره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه‌وه بكات؛ كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ باشتركردن و ئه‌نجامدانی چاكسازی له رووی سیاسیه‌وه.
ئه‌و راپۆرته نوێترینه له‌م بواره‌دا، زین ماوه‌یه‌كی زۆره كاری له‌سه‌ر كردووه و ستراتیژیای زین دووپاتده‌كاته‌وه له گرنگیدان به‌م دۆسیه كۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان GSMA كار و چالاكییان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئه‌نجام داوه. به‌رواری ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2011 كاتێك چووه نێو هاوپه‌یمانی مۆبایله‌وه "Mobile Alliance" كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه ره‌گه‌زییه‌كانی دژ به منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دامه‌زرا، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بریتی بوو له هه‌ڵمه‌تێك بۆ دڵنیابوونەوەی رێگاگرتن له‌و تاك و دامه‌زراوانه‌ی له رێگای سوكایه‌تیكردن به منداڵان له رێی مۆبایله‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت ده‌ده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه و له ساڵی 2014 گروپی زین چووه نێو هاوپه‌یمانی "GSMA" له‌گه‌ڵ تۆڕی هێڵه‌كانی یارمه‌تی منداڵان له پێناو پاراستن و گه‌ره‌نتیكردنی مافه‌كانی منداڵه‌كان و هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 گروپی زین هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی فره‌جۆری ده‌ستپێكرد له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی گێچه‌ڵیپێكردن به منداڵان و تیشكخستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كاره‌سات ئامێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشكێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر رێژه‌ی لاوازی منداڵانی ئاواره له‌و ناوچانه‌ی كه رووبه‌ڕووی شه‌ڕ بوونه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ماددی بوونه‌ته‌وه، هاوكات روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و گێچه‌ڵی ره‌گه‌زی و رفاندن و پشتگوێخستن بوونه‌ته‌وه. به گوێره‌ی خه‌ملاندنه‌كان 13.7 ملیۆن منداڵی ئاواره له سه‌رتاسه‌ری جیهان بوونیان هه‌یه و له نێوان ئه‌و رێژه‌یه 7.5 ملیۆن له منداڵی سوری پێكدێن كه پێویستان به یارمه‌تییه‌كی زۆر هه‌یه و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ناكۆكییه‌كان له عێراق پێویستی یارمه‌تییه‌كان زیادی كرد، 1 له‌سه‌ر 3ی منداڵانی عێراقی كه ده‌كاته (4.7 ملیۆن منداڵ) پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه و ئه‌م راستییه نه‌خوازراوه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو و به تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و ناوچانه ده‌ژین كه ناكۆكییان له‌سه‌ره پێویستیان به پاراستن هه‌یه.
تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یە له‌م ناوچانه هه‌نگاوێكی بوێرانه‌یه له لایه‌ن گروپی زینه‌وه، ئه‌ویش به هۆی هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌وه، گروپی زین به‌رده‌وام ده‌بێت له تیشك خستنه سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌ی رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵیپێكردن و خراپ مامه‌ڵه‌كردن ده‌بنه‌وه و یارمه‌تیدانیان له پێناو له ناوبردنی ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه.