"زین" هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنی كه‌نداو ده‌كات بۆ دروستكردنی " ناوه‌ندی داهێنانی به‌رده‌وامیی"
گروپی زین چووه نێو هاوپه‌یمانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنى كه‌نداو (e&, STC, Ooredoo, Beyon, Omantel, and du) و ژماره‌یه‌ك هاوبه‌شی سه‌ره‌كی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی له پێناو دروستكردنی "ناوه‌ندی داهێنانی به‌رده‌وامیی".
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گروپی زین روونیكرده‌وه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه هه‌وڵدانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوی وزه، و هه‌روه‌ها دابینكردنیان به نرخێكی گونجاو. زين ئاشكرایكرد، ئامانجی "ناوه‌ندی داهێنانی به‌رده‌وامیی"، پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وایه به پشتبه‌ستن به‌و ئابوورییانه‌ی كه‌متر كاربۆن ده‌رده‌ده‌ن.
له هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌دا كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن، هه‌وڵی په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه‌ی وزه ده‌ده‌ن، به‌ڕاده‌یه‌ك له رووی تێچووه‌وه گونجاوبێت هه‌روه‌ها متمانه‌پێكراو و ژینگه‌دۆست بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمپانیاكانی نێو ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌تییه، نوێترین ته‌كنیك دابینده‌كه‌ن و هاوكات كه‌سانی پسۆڕ و شاره‌زا ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیارترین ئه‌و ئاته‌سه‌نگییانه‌ی رووبه‌ڕووی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن ده‌بێته‌وه، له رێگای خستنه‌گه‌ڕی سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه، وه‌ك وزه‌ی خۆر و وزه‌ی با، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه باوه‌كانی سووته‌مه‌نی و بونیادنانی داهاتوویه‌كی سه‌وز.
زین دووپاتیكرده‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییه نه‌ك ته‌نها ده‌بێته هۆی پاشه‌كه‌وتكردنی تێچوویه‌كی زۆر، به‌ڵكو رۆڵێكی گه‌وره‌ش له پاراستنی ژینگه‌دا ده‌بینێت، كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانجه فراوانه‌كانی كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندیكردن.
شایانی باسه، ئامانجی "ناوه‌ندی داهێنانی به‌رده‌وامیی" هێنانه‌ئارای شۆڕش و گۆڕانكارییه له پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردندا، به تایبه‌ت له بواری وزه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامیدا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیاكانی نێو هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه په‌ره‌پێده‌دات بۆ دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ له نێوان خۆیان و دابینكه‌رانی ته‌كنۆلۆژیا له‌لایه‌ك و په‌یمانگا و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌كان له‌لایه‌كی تر، له پێناو ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و سه‌رچاوه و ئه‌زموونه‌كانیان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته مایه‌ی پێشخستنی چاره‌سه‌ریی داهێنه‌رانه‌ی وزه و جێبه‌جێكردنی خواسته دیاریكراوه‌كانی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه، ناوه‌نده‌كه به نوێترین تاقیگه و خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی ئاماده ده‌كرێت، بۆ لێكۆلێنه‌وه له كواڵێتی چارسه‌رییه‌كانی داهێنه‌رانه‌ی وزه له رێگای به‌كارهێنانی تۆڕی په‌یوه‌ندیكردن له وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی كه‌نداو، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه یارمه‌تی خێراكردنی رۆڵی په‌ره‌پێدان ده‌دات و زامنی جێبه‌جێكردنی كاریگه‌رانه‌ی ته‌كنیكه نوێیه‌كانی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن ده‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه ناوه‌نده‌كه، پرۆگرامی راهێنان و وۆڕكشۆپ پێشكه‌ش به كه‌سانی پیشه‌یی ئه‌م بواره ده‌كات، به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانیان له بواری دیزاین و ئاماده‌كردن و چاككردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی وزه له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندا.
"ناوه‌ندی داهێنانی به‌رده‌وامیی" به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه كارده‌كات بۆ بونیادنانی هه‌ماهه‌نگی و دروستكردنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیارترین رۆڵگێرانی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن، و ده‌سته حكومی و رێكخراوه‌ییه‌كان، له پێناو په‌ره‌پێدانی سیسته‌مێكی ژینگه‌یی پاڵپشتیكار بۆ ئه‌م هه‌وڵانه و پێشخستنی زانیاری و جێبه‌جێكردنی باشترین پێوه‌ر و ستانداری یه‌كگرتوو. ئه‌م ئامانجانه، پابه‌ندبوونی ناوه‌نده‌كه دووپاتده‌كه‌نه‌وه بۆ گۆڕینی نموونه‌كانی وزه له پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن، كه رێگا خۆشده‌كات بۆ هێنانه‌ئارای داهاتوویه‌كی به‌رده‌وام و فراوانكردنی هۆشیاری ژینگه‌یی.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری به‌رده‌وامیی له گروپی زین جێنێڤه‌ر سلێمان رایگه‌یاند "ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هاوبه‌شه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ی له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وادا هاتووته‌نه ئاراوه، گومانی تێدانیه به تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر و توندتر ده‌بن، له‌م پێناوه‌دا كۆمپانیاكانی وه‌ك زین، چالاكانه كارده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ی له ئه‌نجامی كار و چالاكییه‌كانیانه‌وه رووبه‌ڕووی ژینگه ده‌بنه‌وه و هاوكات هه‌وڵی فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی خاڵی له كاربۆن ده‌ده‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه گرنگی و بایه‌خی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن ده‌رده‌خات، له بونیادنانی به‌هاكان بۆ هه‌مووان".
ساڵی رابردوو گروپی زین، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ گروپی stc و كۆمه‌ڵی په‌یوه‌ندیكردن، بیتلكۆ، دو، و كۆمپانیای عومانتێل ئیمزاكرد به ئامانجی خێراكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، و پاراستنی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی به‌هۆی چالاكییه‌كانییه‌وه رووده‌ده‌ن. ئه‌م ده‌ستێشخه‌رییه له پێناو باشتركردنی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و كاراكردنی رۆڵه‌كانیان راگه‌یه‌ندراوه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه ژینگه‌ییه‌كان و تیشكخستنه سه‌ر قه‌یرانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و به‌ره‌وپێشچوونی كارنامه‌كانی به‌رده‌وامی له ناوچه‌كه.
له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا، كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌م یاداشته كارده‌كات بۆ خێراكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان سه‌باره‌ت به گۆڕانی ژینگه و خستنه‌ڕووی گرنگی كاری به كۆمه‌ڵ له پێناو پاراستنی ژینگه و پاراستنی به‌رده‌وامیی ئابووری، هه‌روه‌ها ئه‌و رێوشوێنانه زامنی تێگه‌یشتنێكی باشترده‌كه‌ن له دۆزینه‌وه كاریگه‌ری ئه‌و كاربۆنه‌ی له رێگای چالاكییه‌كانه‌وه ده‌رده‌درێن، له‌لایه‌كی تره‌وه یاداشته‌كه هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی كاره‌كان ده‌دات له‌گه‌ڵ ته‌واوی هاوبه‌شه ستراتیژییه‌كان و سیاسه‌ت دارێژه‌ران سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وكردنی رێوشوێنی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ژینگه و هێنانه‌دی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه، بابه‌تی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری به‌لای گروپی زینه‌وه هه‌یه، له‌م پێناوه‌دا هه‌ستاوه به راگه‌یاندنی زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی چالاكییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه، چوونكه گروپی زین د‌رك به‌و مه‌ترسییانه ده‌كات كه له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و قه‌یرانی ژینگه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌مووان ده‌بنه‌وه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ته‌كانی داهاتوو ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌وزایی و بابه‌تی ژینگه‌دۆستی. زین ئامانجی په‌ره‌پێدانی كارنامه‌كانییه‌تی بۆ هێنانه‌ئارای گۆڕانكاری سیسته‌ماتیكی، له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، گروپی زین به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه به كار و چالاكییه‌كانی ده‌كات و ئامراز و مۆدێلی نوێی به‌ڕێوه‌بردن په‌یڕه‌وده‌كات به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانی ژینگه و به‌ڕێوه‌بردنی چالاكانه‌ی ده‌ردانی كاربۆنی.