زین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه جیهانییه‌كانی له بواره‌كانی داهێنان و ته‌كنۆلۆژیا، گفتوگۆ له باره‌ی قۆناغه‌كانی گواستنه‌وه به‌ره‌و دیجیتاڵ ده‌كات .
گروپی زین شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی زین بۆ ته‌كنۆلۆژیا (ZTC) له عه‌مان به‌ست. گروپی زین كه خاوه‌نی هه‌شت كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له ژێر ناونیشانی "گه‌شته‌كه‌مان به‌رده‌وامه" شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ست و له كۆنگره‌كه‌دا گروپی زین تیشكی خسته سه‌ر جێبه‌جێكردنی ستراتیژیاكه‌ی به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه، كه بریتیه له گواستنه‌وه به‌ره‌و كۆمپانیایه‌كی دیجیتاڵ.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا زین ڕایگه‌یاند زیاتر له 700 كه‌س به‌شدارییان له كۆنگره‌كه كرد و به‌شێكی زۆری به‌شداربووان له سه‌ركرده و پسپۆرانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و پێشه‌نگانی بواره‌كانی داهێنان و پێشخستنی به‌رهه‌مەكان له ناوچه‌كه پێكهاتبوون هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی 60 له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیا جیهانییه پێشه‌نگه‌كان له بواره‌كانی دابینكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا.
گروپی زین به یه‌كێك له كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كان هه‌ژمارده‌كرێت له دانانی نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ چالاكییه‌كانی، پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه له یه‌كانگیركردنی چالاكییه‌كانی، ئه‌م هه‌نگاوه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی كرد له باشتركردنی خه‌رجییه‌كانی سه‌رمایه‌كه‌ی و چالاكییه‌كانی.
گروپی زین له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی یه‌كانگیریی ته‌كنۆلۆژی ده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ستی به پڕۆسه‌ی كامڵكردنی سیسته‌می چالاكییه‌كانی داوه به شێوه‌یه‌ك كه پاڵپشت بێت بۆ هێنانه‌ئارای هه‌ڵمه‌ت و ئۆفه‌ره جۆراوجۆره‌كانی، و هه‌روه‌ها گونجاوبێت له‌گه‌ڵ خواستی به‌شداربووان و دامه‌زراوه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه چه‌ندین پڕۆژه‌ی كار له لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌ریكسۆن و هواوی و نۆكیا خرانه‌ڕوو، هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكان ئۆفه‌ره ستراتیژییه‌كانی داهاتوویان نمایشكرد كه جێی بایه‌خی گروپی زین بوون.
هاوكات له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ندین توێژینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی راوێژكاریی "دیتیكۆن" و "ستراتیژی"، پێشكه‌شكران، كه بریتی بوون له باسكردنی ئه‌زموونی كۆمپانیا جیهانییه‌كان له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كانیان به‌ره‌و گواستنه‌وه بۆ جیهانی دیجیتاڵ.
گه‌رم و گوڕییه‌كی گه‌وره له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌كه به‌خشرا، له كۆنگره‌كه‌دا دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "ئارامكس" و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "وامده كاپیتاڵ" فادی غه‌ندور دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ سازكرا و له رێگایه‌وه تیشكی خسته سه‌ر گرنگی داهێنان و پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان.
له چوارچێوه‌ی تیشكخستنه سه‌ر كاره‌كانی كۆنگره‌كه كه له ئوردن به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها گرنگی داهێنان به شێوه‌یه‌كی گشتی له روانینی ستراتیژیای گروپی زین، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر ووتی " شانشینی ئوردن ژینگه‌یه‌كی گونجاوی بۆ فه‌راهه‌مكردین بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی زین بۆ ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرنگیدان به داهێنان كه زین ئوردن پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كات، به تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی پڵاتفۆڕمی زین بۆ داهێنان (ZINC)، كه له ئێستادا سه‌نته‌رێكی زیندووه بۆ دامه‌زراندن و به‌كارهێنانی بۆچوونه ژماره‌ییه‌كان له پێناو پێشكه‌شكردنی ئه‌زموونی دیجیتاڵانه‌ی مۆبایل.
گه‌یگنهایمه‌ر رایگه‌یاند: ئێمه له ژینگه‌یه‌كی ركابه‌رانه‌ی باڵادا كار ده‌كه‌ین، بۆیه پێویستمان به ده‌ستپێشخه‌ری بوێرانه هه‌یه، پێویسته به به‌رده‌وامی هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێین، و له رێگای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان هه‌ڵده‌ستین به دانان و داهێنانی نموونه‌ی پلانێكی نوێ له پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به كواڵێتیه‌كی به‌رزه‌وه به به‌شداربووانمان".
له كۆتایی ووته‌كانیدا گه‌یگنهایمه‌ر ووتی: " له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی زین بۆ ته‌كنۆلۆژیا گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی خواسته‌كانی گروپ تا ببێت به كۆمپانیایه‌كی شێوه‌ژیانی دیجیتاڵانه كه ئه‌مه هه‌مان خواستی هاوبه‌شه‌كانمانه له بواری داهێنان و ته‌كنۆلۆژیا".
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه گروپی زین نوێترین ته‌كنیک به‌كارده‌هێنێت له پێناو پێشخستنی پلانه‌كانی له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان M2M و ئۆفه‌ری خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كان (B2B)، و پلانی به‌ستنه‌وه‌ی شاره هۆشمه‌نده‌كان، و ئه‌مه‌ش له رێگای راكێشانی سه‌رنجی به‌شداربووان و پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆبایل كه پاڵپشتیەکی گه‌وره‌یه بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ته‌كنۆلۆژیی گروپی زین هیشام علام رایگه‌یاند: " ئێمه به به‌رده‌وامی په‌رۆشین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانمان له بواری ته‌كنۆلۆژیا تا بتوانین گفتوگۆ له باره‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای پلان و ستراتیژیا و خواسته‌كانی گروپی زین بكه‌ین، له‌م سۆنگه‌یه‌وه خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕین به به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه".
هه‌روه‌ها علام ووتی " ژینگه‌ی بواری په‌یوه‌ندییه‌كان ژینگه‌یه‌كه به‌رده‌وام له پاڵه‌په‌ستۆ و گۆڕانكاری به‌رده‌وامدایه، بۆیه كارامه‌یی داهێنان له جیهانی ئینته‌رنێت هاوكات مانه‌وه له پێشه‌نگی ركابه‌ریبوون بابه‌تێكی گرنگه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له ئێستا و له داهاتوودا".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه خولی شه‌شه‌می كۆنگره‌كه له حه‌وت ته‌وەر پێكهاتبوو، ته‌وه‌رێك په‌یوه‌ندی به تۆڕه هۆشمه‌نده‌كانه‌وه هه‌بوو، و ته‌وه‌ری پێشكه‌وتنی گه‌وهه‌ری (Core Evolution)، و BSS و داهاتووی دیجیتاڵی OSS، پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان، و كواڵیتی ئه‌زموونی به‌شداربووان، و داهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كارامه‌یی به‌كارهێنانی ووزه و به‌كارهێنانی وێستگەکان به باشترین شێوه.
به‌ڵام بابه‌ته‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و كاره په‌یوه‌ندیداره‌كان به درێژایی هه‌ر سێ رۆژه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، كه پێكهاتبوون له: پێشخشستنی تۆڕه‌كان بۆ نه‌وه‌ی پێنجه‌م، و شیكردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی په‌یوه‌ندییه‌كان، و دۆخی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، و VoLTE، و خزمه‌تگوزارییه ڤیدیۆییه‌كان.
گروپی زین نوێترین ته‌كنیك به‌كارده‌هێنێت له پێناو پێشخستنی پلانه‌كانی له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان M2M و ئۆفه‌ری خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كان (B2B)، و پلانی به‌ستنه‌وه به شاره هۆشمه‌نده‌كان و ئه‌مه‌ش له رێگای راكێشانی سه‌ره‌نجی به‌شداربووان و پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆبایل كه رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینن له پێشخستنی كاره بازرگانییه‌كان.
جێی باسه گروپی زین پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بواری ته‌كنۆلۆژیا به‌خۆیه‌وه بینیوه، تیشكێكی گه‌وره‌ی خستووه‌ته سه‌ر جێبه‌جێكردن و پێشخستن و دانانی تۆڕه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه باشترین ژێرخانی بۆ زین له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له ناوچه‌كه دروستكردووه، هه‌روه‌ها زین پابه‌نده به كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره جیهانییه‌كان له ته‌واوی چالاكییه‌كانی بواری ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌م بابه‌ته پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به تواناكانی زین ده‌به‌خشێت له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی له باره‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه بكه‌وێته خزمه‌تی ستراتیژیای كۆمپانیاوه.