كۆمپانیای Snap Inc. رایگه‌یاند، هاوبه‌شییه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "زین عێراق"، پێشه‌نگی بواری په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له عێراقدا كردووه، به ئامانجی بره‌ودان به رۆشه‌نبیری و زانیاری دیجیتاڵیی گه‌نجانی عێراقی، به تایبه‌ت دروستكه‌رانی ناوه‌ڕۆكی دیجیتاڵی بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له هه‌ركوێیه‌كدا بن.
كۆمپانیای Snap Inc. رایگه‌یاند، هاوبه‌شییه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "زین عێراق"، پێشه‌نگی بواری په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له عێراقدا كردووه، به ئامانجی بره‌ودان به رۆشه‌نبیری و زانیاری دیجیتاڵیی گه‌نجانی عێراقی، به تایبه‌ت دروستكه‌رانی ناوه‌ڕۆكی دیجیتاڵی بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له هه‌ركوێیه‌كدا بن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌دا، زین عێراق، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌دیهێنانی خواست و ئاواته‌كانی زیاتر له 17.6 ملیۆن به‌شداربووی ده‌كات، له رێگای دابینكردنی پاكێجی تایبه‌ت به Snapchat، كه ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت سوود له ئینته‌رنێتێكی خۆڕایی وه‌ربگرن و بتوانن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێیانیان و به‌یه‌كه‌وه چێژ له به‌سه‌ربردنی ساته‌وه‌ختی جوان و قه‌شه‌نگ ببینن و هاوكات ئاگاداری رووداو و پێشهاته‌كانی جیهانی ده‌ورووبه‌رییان ببن.
ئه‌م هاوبه‌شییه، ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداربووانی زین ده‌ڕه‌خسێنێت كۆمه‌ڵێكی فراوان لێنزی snapchat و فلته‌ری Friendmojis به‌كاربهێنن، كه تام و چێژی گفتوگۆكان خۆشترده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له میانی هاوبه‌شییه‌كه‌دا، به‌شداربووانی زین ده‌توانن ئه‌زموونی ته‌كنیكی واقیعی زیادکراو (Augmented Reality) بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه علی الزاهد، سه‌رۆكی جیبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق، رایگه‌یاند "ئه‌م هاوبه‌شییه نوێیه‌مان له‌گه‌ڵ سناپ چات، له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونی پته‌ومانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به شداربووانمان له عێراق و به تایبه‌تی گه‌نجان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بن و ئه‌زموونی ته‌كنیكی واقیعی زیادکراو (Augmented Reality) بكه‌ن. و ئیلهامیان پێبه‌خشێت بۆ داهێنان و دروستكردنی ناوه‌ڕۆكی تایبه‌ت و ناوازه‌تر. ئه‌م بابه‌ته‌ش پاڵپشتی له ئامانجه‌كانمان ده‌كات، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌نجانی عێراقی و به‌دیهێنانی خواست و ئاواته‌كانیان و هاوكات په‌رۆشین بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌م هاوبه‌شییه و فراوانكردنی ئۆفه‌ره‌كانمان له پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین به به‌شداربووانمان.
شایانی باسه، رۆژانه زیاتر له 200 ملیۆن كه‌س له ئاستی جیهاندا، لێنزی واقیعی زیادکراو له ئه‌پڵیكه‌یشنی سناپ چات به‌كارده‌هێنن و به تێكڕا ده‌گاته 6 ملیار جار به‌كارهێنان به رۆژێكدا.
لای خۆیه‌وه ئان لۆرنسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی Snap Inc. بۆ هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن له جیهاندا، ووتی: "چه‌مكی كاره‌كانمان له سناپ چات، دابینكردنی چارسه‌رییه‌كانی كامێرا و لێنزی واقیعی زیادکراوه‌یه بۆ به‌شداربووانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه، كه سیمایه‌كی جوانتر و گه‌شاوه‌تر به ژیانمان ده‌به‌خشێت، و كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر چۆنێتی تێگه‌یشتنمان و دۆزینه‌وه‌ی شته‌كان، هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له چه‌مكه‌كانی بازاڕگێری و داهێنانی هونه‌ره‌كان و هی تر ده‌كات. سناپ چات له عێراقدا، پێگه‌یه‌كی فراوانی به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و هه‌روه‌ها له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ردوامدایه، ئێمه دڵنیاین ئه‌م هاوبه‌شییه ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداربووانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له عێراق ده‌ره‌خسێنێت چێژ له ئه‌زموونێكی پێشكه‌شوتووی واقیعی زیادکراو ببینن، و هاوكات رۆژانه سوود له ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ببینن كه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه دابینیده‌كات له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێـی خۆڕایی".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوبه‌شییه‌دا، ته‌واوی به‌شداربووانی ئێستای زین ده‌توانن به خۆڕایی و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو سوود له ناوه‌ڕۆكی ئه‌پڵیكه‌یشنی Snapchat وه‌ربگرن.
به‌شداربووانی كۆمپانیای زین عێراق و خزمه‌تگوزاری "ئوودی" (یه‌كه‌مین خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی زین له عێراق)، ده‌توانن به‌بێ سنوور و به خۆڕایی، چێژ له ناوه‌ڕۆكی ئه‌پڵیكه‌یشنی سناپ چات و تایبه‌تمه‌ندییه فراوانه‌كانی وه‌ربگرن له كاتی به‌شداریكردنیان له یه‌كێك له پاكێجه ناوازه‌كانی ئینته‌رنێت، و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆمپانیای زین و ئوودی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سناپ چات له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئۆفه‌ری زیاتر پێشكه‌ش به به‌شداربووان بكه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر كلیك لێر بكه