ڕاگه‌یاندراوی كۆمپانیای زێن ی عێراق ده‌رباره‌ی باجی كارتی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس .
كۆمپانیای زێن ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌و كاته‌ی كۆمپانیاكه‌مان بڕیاری حكوومه‌تی عێراقی پێگه‌یشت سه‌باره‌ت به دانانی باجی فرۆشیاری له‌سه‌ر كارتی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس به ڕێژه‌ی 20% بخرێته سه‌ر نرخی ئه‌م كارتانه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ئه‌وا كۆمپانیا په‌یوه‌ست بووه به په‌یڕه‌و كردنی له كاتێكدا حكوومه‌تی عێراقی خۆی ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌پاندووه دوای ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی عێراقی وه په‌یڕه‌و كرا له به‌رواری 1 ی ئاب ی 2015 به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ی ده‌رچوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له مانگی ئایاری ڕابردوو.
به گوێره‌ی مادده‌ی 33 له یاسای بودجه‌ی گشتی یه‌كگرتوو ژماره 2 بۆ ساڵی 2015 كه له كۆتایی كانوونی دووه‌می 2015 بڕیاردرا ، وه به پێی ڕێنمایی دارایی ژماره 5 ی ده‌رچوو له به‌رواری 4-5-2015 كه‌وا باجی فرۆشیاری بسه‌پێندرێته سه‌ر كارته‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس بۆ گشت هێڵه‌كانی پریپه‌ید و پۆستپه‌ید و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به ڕێژه‌ی 20%، له‌و باره‌یه‌وه كۆمپانیاكه‌مان بۆ گشت به‌شداربووانی ئازیز ڕوون ده‌كاته‌وه كه‌وا كۆمپانیا هیچ شتێك له‌م باجه قازانج ناكات و سوودمه‌ند نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر فرۆشیاری و ده‌سته‌وته‌كانی ، وه ئه‌ركی كۆمپانیا ته‌نها هاورده كردن و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ئه‌م باجه‌یه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی له رێگای ده‌سته‌ی گشتی باج ، شایه‌نی باسه كه‌وا كۆمپانیا هه‌ڵستاوه به پێدانی بڕی 1،25 ملیار دۆلار به‌رامبه‌ر مۆڵه‌تی كاركردن و بڕی 307 ملیۆن دۆلار وه‌ك تێچووی فرێـكوێـنسی نه‌وه‌ی سێیه‌م وه به‌رده‌وامه له پێدانی ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له كۆی گشتی داهات به ڕێژه‌ی 15-18% كه ده‌درێته ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ، ئه‌مه بێجگه له دانی باجی ئاسایی دیاریكراو له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی یه‌وه.
وه له ڕێنمایی نوێ ی ژماره 5 دا هاتووه له مادده‌ی 3 (یه‌كه‌م) "لێپرسراو (كۆمپانیای په‌یوه‌ندی گوازراوه) هه‌ڵده‌ستێت به زیادكردنی بڕی باج بۆ نرخی خزمه‌تگوزاری مۆبایل و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بۆ به‌شداربووانی پریپه‌ید و پۆستپه‌ید وه دواتر پێشكه‌شی به‌شداربووانی ده‌كات " هه‌روه‌ها بڕی "پاره‌ی باج" كۆده‌كرێته‌وه به پێی بڕگه‌ی (دووه‌م) "هه‌ر سێ مانگ جارێك به‌مه‌رجێك ڕاپۆرتی پشتڕاست كراوه له لایه‌ن ژمێریاری تایبه‌تمه‌ند هاوپێچ كرابێت كه‌وا چاڵاكیه‌كان دیاریده‌كات به پێی ئه‌و شێوه‌یه‌ی ده‌سته‌ی گشتی باج ئاماده‌ی ده‌كات بۆ ئه‌م بابه‌ته".
وه كۆمپانیاكه‌مان رێنمایی دارایی ژماره 5 ی ساڵی 2015 ی پێگه‌یشت كه پێویسته بۆ په‌یڕه‌و كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه‌ی یاساكه له سه‌رانسه‌ری عێراق ، وه لێره‌دا ئێمه حوكمه‌كانی یاسا ی دانراو له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین دوای ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان له‌سه‌ری وه ئێمه به ڕێزه‌وه سه‌یری قه‌ناعه‌تی به‌شداربووان ده‌كه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنیان به پێی به‌رزترین ئاستی ستانداردی جیهانی.