به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ "كۆمه‌ڵگای جوان" و گروپی زین .
كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ "كۆمه‌ڵگای جوان" (كه بریتیه له دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێشخه‌ری له پێناو ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ئه‌رێنی له كۆمه‌ڵگا و هێنانه‌دی به‌رده‌وامیی ئابوری به‌ڕێوه‌ده‌بات) و گروپی زین پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خولی ده‌یه‌می ساڵانه‌ی پێشبڕكێی كۆڕبه‌ندی MIT بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین كۆمپانیای تازه گه‌شه‌سه‌ندووى عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
كۆڕبه‌نده‌كه ئاشكرای كرد، خولی ئه‌مجاره‌ی پێشبڕكێكه خۆی له سێ رێچكه ده‌گرێته‌وه: رێچكه‌ی بیر و بۆچوونه‌كان، رێچكه‌ی كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان و رێچكه‌ی پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بڕی 160 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك خه‌ڵاتی دارایی بۆ پێشبڕكێكه ئاماده‌كراوه و سێ براوه ده‌ستنیشان ده‌كرێن له هه‌ر یه‌ك له‌و رێچكانه‌ی كه ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی دارایی هه‌ر براوه‌یه‌ك چه‌ندین راهێنانی ئاست به‌رز ده‌بینێت له‌گه‌ڵ رووماڵكردنی هه‌ر یه‌ك له راهێنانه‌كان له رێگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ده‌رگای به‌شداریكردن له پێشبڕكێكه له به‌رواری 17 ئۆكتۆبه‌ری 2016 له رێگای ئه‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێته‌وه: mitefarab.org و 4 كانونی دووه‌میش داده‌خرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆڕبه‌نده‌كه رایگه‌یاند ده‌ست ده‌كه‌ین به رێكخستنی ئۆفه‌رێك بۆ ناساندنی پێشبڕكێكه له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی به‌حره‌ین، میسر، عێراق، ئوردن، لوبنان، مه‌غریب قه‌ته‌ر و ئیمارات، له به‌رواری 10 شوباتی 2017 ده‌ستده‌كرێت به راگه‌یاندنی 79 تیمی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌و تیمانه بانگهێشت ده‌كرێن بۆ به‌شداریكردن له چالاكی ئاماده‌كاری كه له مانگی شوبات و ئازاری 2017 له میسر، ئوردن، مه‌غریب و ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو ده‌به‌سترێت.
شایه‌نی باسه قۆناغی كۆتایی گرنگترین قۆناغی پێشبڕكێكه‌یه، بریتیه له رووداوێك ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیار وایه له 24 بۆ 27 نیسانی ساڵی 2017 ببه‌ستێرت، له چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌دا ناوی براوه‌كانی پێشبڕكێكه له رۆژی كۆتایی به‌رواری 27 نیسان ئاشكرا ده‌كرێت.
هه‌لا فازڵ سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند "ئه‌مساڵ به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له‌م بواره‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین. له‌و بڕوایه‌داین ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین پێشبڕكێ به‌به‌راورد به پێشبڕكێكانی پێشوو ئه‌نجام بدرێت، پێشبینی ده‌كرێت چه‌ندین پڕۆژه و بۆچوون و كۆمپانیای پێشه‌نگ و داهێنانی ته‌كنۆلۆژی به‌شداری بكه‌ن، هیوادارین كه بتوانین ئاستی رێژه‌ی پێشه‌نگانی كاره‌كان به‌رزتربكه‌ینه‌وه بۆ به‌رزترین ئاست".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پاڵپشتییه‌ی گروپی زین پێشكه‌شكی پێشبڕكێی كۆڕبه‌ندی پڕۆژه‌كان EF بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین كۆمپانیای تازه گه‌شه‌سه‌ندوو له جیهانی عه‌ره‌بی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر رایگه‌یاند " ئێمه به بایه‌خه‌وه له‌م هه‌ماهه‌نگییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پێشبڕكێیه دڕوانین كه ئیلهام به‌خشه بۆ پێشه‌نگان و خاوه‌ن كاره گه‌نجه‌كانی عه‌ره‌ب، ئه‌م هه‌له ئه‌قۆزمه‌وه و پێرۆزبایی ئاراسته‌ی رێكخه‌رانی ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌كه‌م كه گه‌یشتوونه‌ته خولی ده‌یه‌می له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیه‌وه".
گه‌یگنهایمه‌ر به‌رده‌وامیی پێدا و ووتی" ئه‌و پێشوازییه گه‌وره‌یه‌ی له‌م پڕۆژه‌یه ده‌كرێت دڵسۆزی و توانایی به‌ڕێوبه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌رده‌خات به پاڵپشتی گه‌نجانی خاوه‌ن پڕۆژه و خولیا، ئه‌م ئامانجه هاوته‌ربیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانمان له گروپی زین له بواره‌كانی به‌رده‌وامیی، له‌م خوله‌دا هه‌وڵی خستنه‌رووی بێر و بۆچوونی داهێنانه‌رانه‌ی نوێ ده‌ده‌ین".
فادی جه‌میل، سه‌رۆكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی "كۆمه‌ڵگای جوان"ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به پێشبڕكێكه رایگه‌یاند " خۆشحاڵین به پاڵپشتیكردنی ئه‌م رووداوه سه‌ركه‌وتووه بۆ ساڵی ده‌یه‌می له‌سه‌ر یه‌ك، هه‌ر وه‌ك ساڵانی رابردووی پێشبڕكێكه، به‌رده‌وامین له پابه‌ندبوونمان به هاوكاریكردنی نه‌وه‌ی دواتر له گه‌نجانی پێشه‌نگی كار به ئامانجی به‌دیهێنانی خواست و ئاواته‌كانیان."
جه‌میل ئاماژه‌ی به‌و سه‌ركه‌وتنانه كرد كه كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی له ماوه‌ی نۆ خولی رابردووی پێشبڕێكێكه به‌ده‌ستیهێناون، به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتن له خولی ده‌یه‌میش چاوه‌ڕوانی كۆڕبه‌نده‌كه‌یه، دووپاتیكرده‌وه كه زمانی ژماره‌كان ئاماژه‌یه بۆ شوێنگه‌ی ئه‌م كۆڕبه‌نده و تواناكانی له‌مه‌ڕ یارمه‌تیدانی خاوه‌ن كاره گه‌نجه‌كان تا خواست و ئامانجه‌كانیان به‌دیبهێنن." هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جه‌میل ووتی " خولی نۆیه‌می پێشبڕێكێكه كه ئاهه‌نگی كۆتاییه‌كه‌ی له شانشینی عه‌ره‌بی سعودی به‌ڕێوه‌چوو ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركرد له رووی ژماره‌ی به‌شداربووانه‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی نوێتر تۆمار بكات."
خشته‌ی كاتی چالاكییه‌كانی پێشبڕكێكه:
خولی ده‌یه‌می پێشبڕكێی كۆڕبه‌ندی MIT بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین كۆمپانیای تازه گه‌شه‌سه‌ندووى جیهانی عه‌ره‌بی | |
---|---|
چالاكی | كات |
ده‌رگای پێشكه‌شكردنی داواكاریی به‌شداریكردن له پێشبڕكێكه له رێگای ماڵپه‌ڕی | 17 ئۆكتۆبه‌ری 2016 |
هه‌ڵمه‌ته ریكلامییه‌كان له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كان (دواتر كاته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێریت) | ئۆكتۆبه‌ری و نۆڤه‌مبه‌ری 2016 |
دوا واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری | 4 كانونی دووه‌می 2017 |
راگه‌یاندنی ناوی 79 تیمی براوه بۆ قۆناغی پێش كۆتایی | 10 شوباتی 2017 |
پرۆگرامی راهێنان بۆ ئاماده‌كاری له هه‌ر یه‌ك له میسر و ئوردن و مه‌غریب و ئیمارات | شوباتی 2017 |
رۆژی كۆتایی پێشبڕكێی كۆڕبه‌نده‌كه بریتیه له 4 رۆژ | له 24 تا 27 نیسانی 2017 |
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له خولی نۆیه‌می پێشبڕكێكه، كه ئاهه‌نگی كۆتایی پێشبڕكێكه له شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه سازكرا، 5,033 كه‌س له تاك و گروپ ركابه‌رییان تیادا كرد، (ژماره‌ی به‌شداربووان 12 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوو و ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند له رێژه‌ی به‌شداریكردن) له 21 وڵاتی عه‌ره‌بی.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌شدرایكردن و پێوه‌ره‌كانی داوه‌ریكردن له پێشبڕكێكه‌ی كۆڕبه‌ندی MIT بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین كۆمپانیای تازه گه‌شه‌سه‌ندووى عه‌ره‌بی ده‌كات هاوكات له‌گه‌ڵ ئاشنابوون به خشته‌ی ریكلامییه‌كان، تكایه سه‌ردانی ئه‌و ئه‌و ماڵپه‌ڕه بكه: www.mitefarab.org
كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی:
كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی www.mitefarab.org) له ساڵی 2005 دامه‌زاروه و ئه‌م كۆڕبه‌نده لقێكه له كۆڕبه‌ندی جیهانی پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان كه پێكهاتووه له 28 لق له سه‌رتاسه‌ری جیهان. ئامانجی ئه‌م كۆڕبه‌نده پاڵپشنی كردی داهێنان و پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كانه له ته‌واوی جیهان. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا كۆڕبه‌نده‌كه جددیبوونی خۆی سه‌لماند له پاڵپشتیكردنی له شێوازی MIT له كاری پێشه‌نگایه‌تیدا، له چوارچێوه‌ی رێكخستنی پێشبڕكێی كۆڕبه‌ندی پڕۆژه‌ی MIT بۆ باشترین كۆمپانیای تازه گه‌شه‌سه‌ندوو له جیهانی عه‌ره‌بی، ساڵانه 21 وڵاتی عه‌ره‌بی و 12 هه‌زار خاوه‌ن كار به‌شداری ده‌كه‌ن.
گروپی زین:
گروپی زین پێشه‌نگ له بواری تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل پێشكه‌شی 45.2 ملیۆن به‌شداربوو ده‌كات تا به‌رواری 30 حوزه‌یرانی 2016.
گروپی زین تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی له هه‌شتی وڵات كارده‌كات له‌وانه: كوه‌یت، به‌حره‌ین، عێراق، ئوردن، شانشینی عه‌ره‌بی سعودی، سودان و باشوری سودان. هه‌روه‌ها له لوبنان كۆمپانیای (touch) كارده‌كات، و له مه‌غربیش زین خاوه‌نی 15.5 له سه‌دی پشكی كۆمپانیای INWI له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان. پشكه‌كانی زین له بازاڕی دارایی (نازناوی بۆرسه: Zain) هه‌یه. بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به پۆستی ئه‌لیكترۆنی info@zain.com بكه یان سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: www.zain.com ؛www.facebook.com/zain ؛ www.twitter.com/zain ؛ www.youtube.com/zain ؛ www.instagram.com/zaingroup ؛ www.linkedin.com/company/zain .
كۆمه‌ڵگای جوان:
كۆمه‌ڵگای جوان دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵێك ده‌سپێشخه‌ری له پێناو ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ئه‌رێنی له كۆمه‌ڵگا و هێنانه‌دی به‌رده‌وامیی ئابوری به‌ڕێوه ده‌بات.
له تاكه كه‌سه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی گشتی، له ئانشینی سعودیاوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شانشین، كۆمه‌ڵگای جوان كار ده‌كات له پێناو هاندانی هونه‌ر و رۆشه‌نبیری عه‌ره‌بی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، یارمه‌تی ره‌خساندنی هه‌لی كار، پاڵپشتیكردنی خوێندن و توێژینه‌وه‌كان له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژماری و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئاو و خۆراك و هه‌روه‌ها فێركردن و راهێنان.
كۆمه‌ڵگای جوان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه جیهانییه‌كان پاڵپشتی ره‌خساندنی هه‌لی كار و دامه‌زارندنی سه‌دان كه‌س و ده‌سته‌به‌ركردنی فێركردن و راهێنان له‌و بوارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: