بۆ یه‌كه‌م جار دوو تیمی عێراقی ده‌گه‌ن به قۆناغی پێش كۆتایی له كۆنگره‌ی MIT بۆ باشترین كاری سه‌رهه‌لداو .
15 ی نیسان 2015
كۆمپانیای زێن ی عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی په‌یوه‌ندی و زانیاری گوازراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا بۆ یه‌كه‌م جار گه‌یشتنی دوو تیمی عێراقی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی كۆنگره‌ی (په‌یمانگای ماساتشوستس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا) MIT ی ڕاگه‌یاند وه‌ك باشترین كاری سه‌رهه‌ڵداو(MITEF) له جیهانی عه‌ره‌بی له‌نێو 75 تیمی به‌شداربوو له 15 ووڵاتی عه‌ره‌بی ، وه ناوی براوه‌كان له ئاهه‌نگێك بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له ووڵاتی كوه‌یت به‌ڕێوه‌ده‌چێت له به‌رواری 20 ی نیسان له هۆتێل سیمفۆنی ستایل ، وه گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن كۆمپانیای دایك پێشتر هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی خۆی ئاشكراكرد له به‌شی هه‌شته‌می كۆنگره‌ی MIT بۆ باشترین كاری سه‌رهه‌لداو له جیهانی عه‌ره‌بی به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای دامه‌زرێنه‌ر (مبادرات عبد اللگیف جمیل الاجتماعیه)پێشبڕكێی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 4275 داواكاری ناونووسین ی پێگه‌یشت له لایه‌ن تیم و تاكه‌ه‌كه‌سانه‌وه ، (واتا به‌شداری كردنی پێوانه‌یی زیاتر له 12000 پیاوی كار) له 21 ووڵاتی عه‌ره‌بی ،وه ئه‌م پێشبڕكێیه له‌سه‌ر سێبنه‌ما قووڵ بوویه‌وه كه بریتین له : بیرۆكه ، كاری سه‌رهه‌ڵداو وسه‌ركردایه‌تی كاری به كۆمه‌ڵ،شایه‌نی باسه كه‌وا ئه‌مه یه‌كه‌م جاره بۆ گه‌نجی عێراقی بڕه‌خسێت به‌شداری له‌م پێشبڕكێیه نێوده‌وڵه‌تی یه بكات كه‌وا ژماره‌ی پاڵێوراوان 167 پاڵێوراو بوون به‌رامبه‌ر به ساڵی پار كه‌وا هیچ پاڵێوراوێكی عێراقی بوونی نه‌بوو ، ئه‌و دوو تیمه‌ی ڕێگای خۆیان كرده‌وه بۆ قۆناغی پێش كۆتایی به دوو پڕۆژه‌ی نایاب بریتین له:
i-mimic* ئای میمیك : نموونه‌ی جلی له‌به‌ركراوه له كاتی ڕاسته‌وخۆ له ژینگه‌ی پرۆگرامی دیزاینی سێ ڕه‌هه‌ندی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به بێ پێویست بوونی به به‌رنامه‌ی تایبه‌تمه‌ند به جله كه و به بێ پێویستی به تۆمار كردنی جووڵه‌كان چونكه جووڵه‌كان له هه‌مان كاتن و راسته‌وخۆن.
Journal جۆڕناڵ: نووسه‌ری تێكسته له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی خێرا و كورتكراوه ، پلاتفۆمی نووسه‌ره‌كه دابه‌ش ده‌بێته دوو به‌ش : یه‌كێكیان بۆ نووسین و ئه‌وه‌ی تر بۆ نمایشكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كه ، پڕۆگرامی به‌رنامه‌یی به‌دوای زانیاری ڕێكخراو ده‌گه‌ڕێت ده‌رباره‌ی ووشه‌ی نووسراو به پێی ڕێسا ناسراوه مه‌زنه‌كان وه‌ك freebase یان Debepedia كه‌وا پێشتر ئاماده‌كراون بۆ به‌كار هێنان له لایه‌ن ئه‌م به‌رنامانه‌وه.
شایه‌نی باسه كۆی 75 تیمی گه‌یشتوو به قۆناغی كۆتایی مه‌شقی چڕكراوه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ وه‌رده‌گرن بۆ زانیاری و ڕێنمایی زیاتر ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی سه‌رهه‌ڵداو له دۆڵی سیلیكۆن له ئه‌ریكا ، هه‌روه‌ها ئه‌م خولانه زیاتر په‌ره‌ده‌سه‌نن بۆ مه‌شقی زیاتر و دانیشتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كار له كوێت ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌شداربووی هه‌مان ناوچه و جیهانی ، هه‌روه‌ها ناوی 10 سه‌ركه‌وتوو ئاشكراده‌كرێت بۆ قۆناغی كۆتایی له هه‌ر بواریك ، هه‌روه‌ها ڕێگا ده‌درێت بۆ هه‌ر تیمێك كاره‌كانی خۆی نمای شبكات له پێش لێژنه‌ی ناوبژیوانان كه له وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتووی كار ، به‌ر له‌وه‌ی براوه‌كان هه‌ڵبژێردرێن ، وه بردنه‌وه‌ی سێ تیم له هه‌ر بوارێك ئاشكرا ده‌كرێت له ئاهه‌نگی كۆتایی له 20 ی نیسان كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خولی هه‌شته‌م له كۆنگره‌ی MIT عه‌ره‌بی كه كۆمه‌له‌ی ده‌رچوانی عه‌ره‌ب له په‌یمانگه‌ی ماساتشوستس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
شایه‌نی باسه سێ براوه‌كه له هه‌ر بوارێك خه‌ڵاتی دارایی یان ده‌ست ده‌كه‌وێت ، بێجگه له ده‌ستكه‌وتی تر وه‌ك مه‌شقی ئاست به‌رز وه سپۆنسه‌ری و پاڵپشتی مێدیایی وه به‌ستنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵگای كار.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پێوه‌ری ناوبژیوانی تایبه‌ت به پێشبڕكێی كۆنگره‌ی MIT بۆ كاری سه‌رهه‌ڵداو " (MITEF) له جیهانی عه‌ره‌بی ، تكایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه‌ن: www.mitarabcompetition.com