زین عێراق بۆ پێنجه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك بەشدارى لە خولى چل و سێیه‌مینی پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغداد دەکات .
لەچوارچێوەى ستراتیژیاكه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای تێگەیشتن لە بەکاربەر و بەجەمسەرکردنیان لە هەر خزمەتگوزارییەك و درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵیاندا لە ته‌واوی ئاست و بۆنە جیاوازەکان پێكهاتووه ، کۆمپانیاى زین عێراق، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانى گرووپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانى په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئه‌فریقا بەشدارى لە خولی چل و سێیه‌مینی پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغداد کرد.
له پێشانگاكه‌دا زیاتر له 400 كۆمپانیای نیشتیمانی و بیانی له 12 وڵاته‌وه به‌شدارییان كرد ، كۆمپانیای زین بۆ پێنجه‌مین جار لەسەر یەک بەشداری له پێشانگاكه‌دا كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ردانیكه‌ران سه‌ردانی گۆشه‌ی كۆمپانیای زینیان كرد. بە ئامانجى قووڵکردنەوەى پەیوەندییه‌كانی لەگەڵ هاووڵاتیانی عێراقی و كردنیان به هاوبه‌شی هه‌میشه‌یی، گۆشه‌ی زین له پێشانگاكه‌دا چەندین چالاکی پێشکەشی سەردانیکهرانى کرد.
هەروەها گۆشه‌ی زین له پێشانگاكه‌دا میكانیزمی فرۆشتنى راستەوخۆى په‌یڕه‌وكرد به مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ به‌شداربووان و سه‌ردانیكه‌ران. له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین خه‌ڵات و ئۆفه‌ری گرنگ و نایاب پێشكه‌شی به‌شداربووان كرا و له ئه‌نجامی گونجاوی نرخی هێڵ و خزمه‌تگوزارییه‌كان گۆشه‌ی زین پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی له لایه‌ن سهردانیكهرانهوه لێكرا.
له‌م باره‌وه‌یه‌وه كۆمپانیای زین له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، خزمه‌تكردنی هاوڵاتی عێراقی به شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی كۆمپانیا و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌بسته هه‌نگاوی گه‌وره دههاویژین بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووان تا له‌و رێگایه‌وه بتوانن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابن و هاوكات هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه له خێراتركردنی ره‌وتی ئابوری نیشتیمانی هه‌روه‌ها كۆمپانیا دووپاتیكرده‌وه كه‌هه‌وڵ ده‌دات ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی بكاته ئامرازێك بۆ پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكان تا وه‌به‌رهێنان له عێراقدا له ته‌واوی بواره جیاوازه‌كان بكه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌شه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌رده‌وامی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها گرنگیدان به كه‌رتی تایبه‌ت له رێگای فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنان و ئاسانكاریكردن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێوشوێنه‌كان و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره ده‌كاته سه‌ر ره‌وتی ئابوری و ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ گه‌نجانی عێراق.