زێن العراق بۆ چوارەم جارى لەسەر یەک بەشدارى لە خولى چل و دووەمى پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغدا دەکات

زێن العراق بۆ چوارەم جارى لەسەر یەک بەشدارى لە خولى چل و دووەمى پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغدا دەکات

زێن العراق بۆ چوارەم جارى لەسەر یەک بەشدارى لە خولى چل و دووەمى پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغدا دەکات .

لەچوارچێوەى ستراتیجیاى تێگەیشتن لە بەکاربەر و بەجەمسەرکردنى لە هەر خزمەتگوزارییەک و پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵیدا لەسەر هەموو ئاستەکان و بۆنە جیاوازەکان، کۆمپانیاى زێن العراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانى گرووپی زێنى پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانى گەیاندن و داتاى گەڕۆک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئافریقیا بەشدارى لە خولى ساڵانەى ژمارە چل و دووى پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغدا کرد.

ئەم پێشانگایە کە ساڵانە دەکریتەوە، لە ماوەى دە رۆژى کرانەوەیدا، 500 کۆمپانیاى نیشتمانى و بیانى لە 22 وڵاتەوە لەخۆگرت، زێن العراقیش بۆ چوارەم جارى لەسەر یەک بەشداریکرد و لە شوێنى تایبەتى خۆی لە پێشەنگاکە پێشوازیی لە چەندین میوان کرد. زێن چەندین چالاکیی پێشەکەشی سەردانیکارانى کرد بە ئامانجى قووڵکردنەوەى پەیوەندیی لەگەڵ هاووڵاتى عێراقی بۆ ئەوەى بیکات بە هاوبەشێکى هەمیشەیی. هەروەها دەستیکرد بە فرۆشتنى راستەوخۆى هیڵەکانى بۆ ئەوەى ئاسانکاری بۆ سەردانیکار و بەکاربەرانى بکات. چەندین خەڵات و ئۆفەرى گرنگ و تایبەتشى پێشکەش کرد و بەشدابووانیش هێڵ و خزمەتگوزارییەکانى زێن العراقیان بە نرخى باش بەدەستهێنا ئەمەش واى کرد کە خەڵکێکى زۆرتر سەردانى شوێنى زێن بکەن بە تایبەتیش هێڵەکانى علمودک و سەردانى تایبەت بۆ بیانییەکان خواستى زۆرى لەسەر بوو.

لەسەر ئەم بەشدارییەش کۆمپانیا لە بەیاننامەیەکى رۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە کە خزمەتکردنى هاووڵاتى عێراقی بە شێوەیەکى داهینەرانە یەکێکە لە ئامانجەکانى کۆمپانیا بۆیە کارى بێوچان دەکات لە پێناو پێشەکەشکردنى باشترین خزمەتگوزاری بۆ بەشداربوو، کە وایلێدەکات زیاتر لە پەیوەندیدابێت ئەمەش دبێتە هۆی خێراکردنى رەوتى پێشکەوتنى ئابوورى نیشتمانى، کۆمپانیا هەروەها تەئکید دەکاتەوە لە گرنگى نیشاندانى نموونەیەکى سەرکەوتوو کە ببێتە هۆی هاندانى کۆمپانیاکان بۆ وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکان لە عێراقدا، هەر ئەمەشە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام جەختى لەسەر دەکەنەوە، پشتگیریکردنى کەرتى تایبەتیش لە رێگەى رەخساندنى زەمینەى گونجاو بۆ وەبەرهینان و ئاسانکاریکردن لە رێوشوێنەکان کاریگەریی زۆریان دەبێت لە برەودان بە رەوتى ئابوورى و رەخساندنى هەل بۆ گەنجانى عێراقی.