سێ ملیۆن هه‌وادار له‌سه‌ر په‌یجی "زین"ی عێراق دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌شدارییه‌كی كارایه له‌گه‌ڵ به‌شداربووان .
كۆمپانیای زین جارێكی دیكه دووپاتی ئه‌كاته‌وه كه كارایی به‌شداربووان و به‌رده‌وام مانه‌وه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان له رێگه‌ی ئامرازه جیاجیاكانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه بناغه‌ی هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك یان ده‌ستكه‌وتێكه كه كۆمپانیا به‌ده‌ستیهێناوه. شكاندنی ریكۆردی سێ ملیۆن به‌شداربوو له لایه‌ن په‌یجی "زین"ی عێراق له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كاراییهی به‌شداربووانه. ئه‌م ده‌ستكه‌وته نه‌ك ته‌نها بۆ ئێمه به‌ڵكو له ئاستی عێراقدا گرنگی خۆی هه‌یه كه پێشتر شتی وه‌ها رووی نه‌داوه. به‌شداری راسته‌قینه بریتیه له به‌رده‌وام مانه‌وه له په‌یوه‌ندیكردن به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له به‌شداربوو و پێشكه‌شكردنی هه‌ر چی نوێ و پێشكه‌وتووه له جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌شداری راسته‌قینه بریتیه له گه‌شانه‌وه و به‌رده‌وامی له رێگه‌ی مانه‌وه و دابینكردن و به‌خشینی هه‌ل بۆ به‌شداربووان تا له په‌یوه‌ندی بهردامدابن له‌گه‌ڵ جیهان. به‌م بۆنه‌یه‌وه راگه‌یه‌ندرا كه سوپڕایز و پێشبڕكێیان له ژێر هاشتاگی گه‌وره‌ترین خێزان (#أكبر_3ائلة) ئه‌بن و هه‌روه‌ها داوای كار و چالاكی زیاتر له به‌شداربووان و هه‌وادارن له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌كات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رانی په‌یجی "زین"ی عێراق دووپات له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر كارایی به‌شداربووان و به‌رده‌وام مانه‌وه له‌گه‌ڵیان نه‌بووایه ئه‌وه ئه‌م په‌یجه به زیندووترین و كاراترین په‌یج هه‌ژمار نا ئه‌كرا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی ماندوونه‌ناسانه به به‌رده‌وامی باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی به‌شداربووان و هه‌وادارنی ئه‌كات كه شایسته‌ن و سوود و نوێبوونه‌وه به ژیانیان ئه‌به‌خشێت. ئامانج له‌م په‌یجه بوونه به رێڕه‌وێك بۆ ئه‌نجامدانی داهێنان له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ر به بۆنه‌ی تۆماكردنی ئه‌م ریكۆرده‌وه له لایه‌ن په‌یجی "زین"ی عێراق له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌گاب به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕیوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دامه‌زراوه‌یی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمپانیای زین رایگه‌یاند " ئێمه شانازی به‌م ده‌ستكه‌وته‌وه ئه‌كه‌ین كه تیمی سۆشیاڵ میدیای كۆمپانیاكه‌مان به‌ده‌ستیهێناوه هه‌روه‌ك شانازی به ههوادارانمانی ئه‌م په‌یجه‌وه ئه‌كه‌ین و رێز له هه‌موویان ئه‌گرین كه ئه‌وان بریتین له خێزانه گه‌وره‌كه‌ی ئێمه.. هه‌روه‌ها ئه‌وه ئه‌ڵێین كه به‌هه‌موو هێزێكمانهوه به‌رده‌وام ئه‌بین له گرنگیدان به هه‌وادارنمان و به‌رده‌وام باشترین و نوێترینیان پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین كه بتوانین له ئاست پێشبینیه‌كانیان بین.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له كاركردن ئه‌بین له خزمه‌تی ته‌واوی به‌شداربووانمان كه ئه‌وان شاده‌ماری ستراتیژیه‌تی كاركردنمان كه به‌نده به تێگه‌یشتن له به‌كاربه‌ر و كردنیانه به چه‌په‌ری هه‌ر خزمه‌تگوزاری و بۆچوونێك به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی باشترین و پێشكهوتوورین تا بتوانین وا بكه‌ین كه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دابن له‌گه‌ڵ جیهان.
جێی باسه كه په‌یجه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوون به گرنگترین ئامرازی په‌یوه‌ندیكردن و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری له نێوان كۆمپانیا و به‌شداربووان و ئه‌م ریكۆرده‌ی كه "زینی" عێراق بڕیویه‌تی ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات كه یه‌كه‌مین بوو له گرنگیدان به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له عێراق و هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان داهێنا به مه‌به‌ستی فراوانكردنی گۆڕه‌پانی بازارگهرییهكی كارا و وڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، هاوكات بۆ به‌هێزكردنی شوێن و جێگه‌ی له نیشانه‌ی بازرگانی ئه‌مه جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كۆمپانیا و پڕۆگرامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی كه بریتیه له به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام.