زێن العراق ده‌بێته سپۆنسه‌رى ئاهه‌نگى چواره‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆڕبه‌ندى ژنانى راگه‌یاندنكارى عێراق .
پاڵپشتى له ژنان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رجه‌م كایه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بێت
كۆمپانیاى زێن العراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیانه‌كانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له بوارى خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندی و داتاى گه‌ڕۆك له رۆژهه‌ڵاتى له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا بووه سپۆنسه‌رى ئاهه‌نگی چواره‌مین ساڵیادى كۆڕبه‌ندی ژنانى راگه‌یاندنكارى عێراق كه به به‌شداری به‌شێكى زۆرى راگه‌یاندنكارانى ژن و پیاو و به‌شێك له ئه‌ندامانى لیژنه‌تایه‌تمه‌نده‌كانى كاروبارى ژنان له په‌رله‌مان عێراق و نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانى و ئه‌دیبان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له یانه‌ى رۆشنبیرى نه‌وت له به‌رغدا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م پاڵپشتییه‌ش له قووڵایی باوره‌ى زێن العراق به گرنگى رۆڵى ژن له بره‌ودان به كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌چاوه‌ى گرت به تایبه‌تیش پێویستى رێگه‌خۆشكردن بۆیان و پاڵپشتیكردنیان له سه‌رجه‌م كایه و كه‌رته‌كاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌وبوونى پێگه‌ى ژنان و سه‌ركه‌وتن له هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێز حه‌یده‌ر عگاب سه‌رۆكى به‌شى په‌یوه‌ندییه میرییه‌كان گوتى : "زێن العراق رۆڵى راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكارانى ژن و پیاو به‌رز ده‌نرخێنێت به تایبه‌تیش ئه‌و كاره سه‌رخته‌ى كه له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره و سه‌ربارى كۆسپه‌كانى به‌رده‌میان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، زێن به هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى چالاكییه‌كانی له بوارى گه‌یاندنى په‌یامى كۆمپانیا و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئامانجه‌كانیدا. واى ده‌بینێت ئه‌وه‌ى ژنانى عێراق له كایه جیاوازه‌كاندا ده‌یكه‌ن به راده‌یه‌كى زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێشخستن و هه‌ستانه‌وه به كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، زێن درێغى ناكات له پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى ته‌واو له ژنان و هاوكاریكردنیان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان".
شایانى باسه ئه‌م سپۆنسه‌رییه سبۆ جارى سێیه‌مه له‌سه‌ر یه‌ك به‌وپێیه‌ى كۆربه‌ندى ژنانى راگه‌یاندنكارى عێراق رۆڵێكى كاریگه‌ریان بینیوه له تیشكخستنه سه‌ر چالاكى ژنانى عێراقى و گه‌یاندنى په‌یامى ئاشتى و خۆشه‌ویستى، سه‌ربارى چه‌ندین چالاكی دیكه‌ى وه‌كو وۆركشۆپ و خولى راهێنان بۆ په‌ره‌پێدانى رۆڵى ژنانى راگه‌یاندنكار له راگه‌یاندنى عێراقیدا.