راپۆرتە هونەرییەكانی لیژنە هاوبەشەكان...بڵاوبونەوەی ئامێری "تەشویش"ی بێ مۆڵەت لە عیراقدا دوپاتدەكەنەوە

راپۆرتە هونەرییەكانی لیژنە هاوبەشەكان...بڵاوبونەوەی ئامێری "تەشویش"ی بێ مۆڵەت لە عیراقدا دوپاتدەكەنەوە

راپۆرتە هونەرییەكانی لیژنە هاوبەشەكان...بڵاوبونەوەی ئامێری "تەشویش"ی بێ مۆڵەت لە عیراقدا دوپاتدەكەنەوە .

  • بەكارهێنانی ئامێری "تەشویش" پێچەوانەی رێنماییەكانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان زۆر بوە و بەبێ هیچ چاودێرییەك لە بازاڕەكانی عیراقدا دەفرۆشرێت و دادەنرێت.
  • روپێوی و تاقیكردنەوە هونەرییە پشتپێبەستراوەكان ئاشكرایانكردوە كە ئەو ئامێرانە لە ناوچە جیاوازەكانی عیراقدا دانراون.
  • هۆشداری دەدرێت لەبارەی كاریگەری ئەو ئامێرانە لەسەر تەندروستی گشتی و لەرەلەری پەیوەندییە بێ تەلەكان.

بەغداد-كانوونی دووەم 2019

راپۆرتە هونەرییەكانی لیژنە تایبەتمەندەكانی پشكنین، كە لەلایەن سەرۆكایەتی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان و كۆمپانیای زین عیراق پێكهێنراون، لەكاتی روپێوییەكی مەیدانی ئاماژەیان بەوەكردوە، ئامێری تەشویش دروستكراوە و دەفرۆشرێت و بڵاوبۆتەوە، كە لە پاڵ دروستكردنی تەشویش، لەرەلەرەكان ناهێڵێت. ئاماژە بەوەش دەكەن، كە سەرچاوەی دروستكردنی ئەو ئامێرە نادیارە و لەماوەی رابردودا بەشێوەیەكی بەرفراوان لە ناوچە جیاوازەكانی بەغدادی پایتەخت و پارێزگاكاندا بڵاوكراوەتەوە.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا كۆمپانیا بەڵگەی هونەری و نمونەی بە بەڵگەی وێنەیی ئەو ئامێرەوە پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە، كە دروستكراوە و لە هەندێك شوێنی وەك قوتابخانەكان و زانكۆكان و باخچەكانی منداڵان و بارەگا و ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیا ئەمنییەكاندا بڵاوبونەتەوە و لیژنە هونەرییە تایبەتمەندەكان، كە روپێوییەكەیان كردوە بە سەرۆكایەتی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان، سەلماندویانە كاریگەری نێگەتیڤیان هەیە ئەو ئامێرانە لەسەر كوالیتی خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیا، كە مەترسی گەورە لەسەر تەندروستیش دروست دەكەن، چونكە ئەو ئامێرانە كەس نازانێت لە كوێ دروست دەكرێن و بەپێی ستاندارد و بنەما نێودەوڵەتی و ژینگەییەكان نین، كە لەلایەن كۆمپانیا جیهانییەكانی پەیوەندییەوە بەكاردەهێنرێن و لەلایەن كۆمپانیاكانی وەك ئیریكسۆن یان هواوی یاخود نۆكیاوە بەرهەمدەهێنرێن و سەرجەم كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە جیهاندا پشتیان پێدەبەستن.

 

هەروەها راپۆرتەكان ئاشكرایانكردوە، كە ئەو ئامێرانە بێ مۆڵەتن و لە بازاڕەكانی عیراقدا دەفرۆشرێن و بە رێگای نایاسایی پێكدەهێنرێن، هەروەك هیچ رەزامەندییەكی دروستكردن یاخود ئەمنی یان تەندروستی لایەنە پەیوەندیدارەكانی نییە و بۆتەهۆی دروستكردنی تەشویش و لە زۆربەی كاتەكانیشدا تۆڕی پەیوەندی لاسلكی ناهێڵێت لەنێویاندا ئامێری مۆبایل، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر بەشداربوانی كۆمپانیا دەبێت، كە ژمارەیان دەگاتە 16 ملیۆن بەشداربوو لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا.

 

راپۆرتە ئاماژەی بەوەشداوە، كە "لایەنی گرنگ و جێی نیگەرانی ئاستی كاریگەری ئەو ئامێرە تەشویشەیە لەسەر كاركردنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دیكە، بەتایبەت ئامێری پزیشكی وەك رێكخەری لێدانی دڵ و ئامێری كۆمپیوتەر و ئەو ئامێرانەی دیكەی رۆژانە كاردەكەن بۆ رێكخستنی لێدانی دڵ یاخود لاسلكی و لەنێویشیاندا مۆبایل".

 

هەربۆیە كۆمپانیا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە كۆت و بەندی یاسایی پێویست لەسەر ئەو ئامێرە دابنێن تا رێ لە بڵاوبونەوەی بگرن و لایبەرن و رێ بگرن لە هاوردەكردنی و فرۆشتنی لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا، چونكە زیانی گەورەی بۆ تەندروستی هەیە سەرەڕای كاریگەری نێگەتیڤی بۆسەر كوالیتی ئەو خزمەتگوزاریانە هەیە، كە پێشكەش بە بەشداربوان دەكرێت. هەروەك مافی یاسایی خۆی هەیە بەرامبەر پێشێلكارانی سیستم و رێنماییەكان