كۆمپانیای زین عێڕاق پاڵپشتی به‌رنامه‌ی رائدات "خانمه پێشه‌نگه‌كان"ی كرد. به‌رنامه‌كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له عێڕاق سپۆنسه‌ركراوه و ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت، و ئامانج لێی پێگه‌یاندن و پێشخستنی تواناكانی ئافره‌تانه له بواری كارسازی كه (بیركردنه‌وه، ئاراسته‌كردن و ئاڵنگاری نیشتیمانی) ده‌گرێته‌وه. به‌رنامه‌كه له شاره‌كانی به‌غداد و موسڵ به هاوكاری دامه‌زراوه‌ی وێستگه و له كه‌ربه‌لاش به‌هاوكاری سه‌نته‌ری SRP به‌ڕێوه‌چوو. له به‌رنامه‌كه‌دا زیاتر له 400 كه‌س بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌شدارییان له راهێنان و وركشۆپه‌كان كرد، پاشان سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی پێشكه‌شكردنی پرۆِژه‌كانیان و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه. له كۆتاییدا 6 تیم و كۆمپانیای تازه گه‌شه‌كردوو له به‌غداد گه‌یشتنه قۆناغی سێیه‌می به‌رنامه‌كه - كه بریتیه له قۆناغی رێنوێنی‌كردن - بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕانی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كان و په‌ره‌پێدانیان.
كۆمپانیای زین عێڕاق پاڵپشتی به‌رنامه‌ی رائدات "خانمه پێشه‌نگه‌كان"ی كرد. به‌رنامه‌كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له عێڕاق سپۆنسه‌ركراوه و ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت، و ئامانج لێی پێگه‌یاندن و پێشخستنی تواناكانی ئافره‌تانه له بواری كارسازی كه (بیركردنه‌وه، ئاراسته‌كردن و ئاڵنگاری نیشتیمانی) ده‌گرێته‌وه.
به‌رنامه‌كه له شاره‌كانی به‌غداد و موسڵ به هاوكاری دامه‌زراوه‌ی وێستگه و له كه‌ربه‌لاش به‌هاوكاری سه‌نته‌ری SRP به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌رنامه‌كه‌دا زیاتر له 400 كه‌س بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌شدارییان له راهێنان و وركشۆپه‌كان كرد، پاشان سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی پێشكه‌شكردنی پرۆِژه‌كانیان و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه.
له كۆتاییدا 6 تیم و كۆمپانیای تازه گه‌شه‌كردوو له به‌غداد گه‌یشتنه قۆناغی سێیه‌می به‌رنامه‌كه - كه بریتیه له قۆناغی رێنوێنی‌كردن - بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕانی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كان و په‌ره‌پێدانیان.
سوودمەندبووان :400