ئەپڵیکەیشنی نبض

یەکەمین ئەپڵیکەیشنی تەندروستییە لە عێراقدا کە لە قۆناغی جیاجیادا لەگەڵتدا دەبێت بۆ ئەوەی بتوانی نەخۆشییەکان کۆنتڕۆڵ بکەیت و شێوازی ژیانت رێکبخەیت، هاوکات ئامۆژگاریی چاکبوونەوەی خێرات پێشکەش دەکات لە چەندین برین و نەخۆشی جیاوازدا. ئەپڵیکەیشنی نبض رەنگاوڕەنگ و جۆراوجۆرە، بەکارهێنانی ئاسانە و بە وردیی دیزانکراوە بۆئەوەی ببێت بە رێنیشاندەری رۆژانەی تەندروستی تۆ.

وردەکارییەکانی خزمەتگوزاریی:

  • ئەپڵیکەیشنەکە بەخۆڕایی لەسەر (Google Play & App Store)دا بەردەستە.
  • بەشداربوو پێویستە لە رێگەی ئیمەیل یان ئەکاونتی تایبەتی فەیسبووک بچێتەژوورەوە.
  • بەشداریکردن راستەوخۆ لەناو ئەپڵیکەیشنەکەدا دەبێت بەهەڵبژاردنی پارەدان لە رێگەی هێڵی زین و داخڵکردنی ژمارەی تەلەفۆن.
  • نامەیەك دەگات تێیدا کۆدی دڵنیابوون هەیە، تکایە لەو شوێنەدا داخڵی بکە کە لە ئەپڵیکەیشنەکەدا تەرخانکراوە بۆ دڵنیابوون لە پرۆسەی بەشداریکردنەکە.
  • بەشداربوو دەتوانێت سوودمەندبێت لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەپڵیکەیشنە، تەنها بە هەڵبژاردنی ئەو بوارەی کە بەلایەوە گرنگە، یان دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشییەی کە بەدەستییەوە دەنالێنێت.
  • نرخی بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییە هەفتانە تەنها 1250 دينارە.
  • خزمەتگوزارییەکە بۆ سەرجەم بەشدساربووانی هێلەکانی پارەدانی پێشوەخت (پریپەید) بەردەستە.
  • بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردن 091 بنێرە بۆ ژمارە 2400.
  • دەتوانی ئەپڵیکەیشنەکە لەم لینکەدا داونڵۆد بکەیت   https://nbd.page.link/NabedApp

تایبەتمەندییەکانی ئەپڵیکەیشنەکە:

  • بەشداربوو دەتوانێت گرنگیدانەکانی یان باری تەندروستی خۆی دەستنیشان بکات و رۆژانە وتاری تایبەت و تەرخانکراو بەخۆی بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی سوودمەندبێت لە شێوازی ژیانێکی تەندروست.
  • بینینی چەندین گرتە ڤیدیۆ کە ئامادەکاریی تەواو بە بەشداربوو دەبەخشن بۆ چاککبوونەوەی خیرا و سەرکەوتوو.
  • بینین و ئاگاداربوون لەو ڤیدیۆیانەی کە زانیاریی تەواو دەربارەی نەخۆشی و رێگاکانی کۆنتڕۆڵکردنی پێشکەش دەکەن بەشێوەیەکی رۆژانە.


متمانەت بە نبض هەبێت و فێری شێوازەکانی ژیانێکی نموونەیی بە !

ئامانج لەم خزمەتگوزارییە هۆشیاری تەندروستییە، کۆمپانیای زین هیچ بەرپرسیارییەتێكی دەربارەی ئەو زانیارییە تەندروستیانە لە ئەستۆ نابێت کە پێشکەشدەکرێن