خزمەتگوزاری گواستنەوە

بەشداربووی هێڵی (کلش زین) دەتوانێت هێڵەکەی بگۆڕێت بۆ هێڵی (زین اهلنە) وە پێچەوانەشەوە ، لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی خۆڕایی (214) و پاشان جێبەجێکردنی هەنگاوە دەنگییەکان.

  • بۆ بەشداربووانی هێڵی (کلش زین)، ئەگەر زۆرینەی پەیوەندییەکانت لەنێو هەمان تۆڕە... ئێستا دەتوانیت بیگوازیتەوە بۆ هێڵی (زین اهلنە) و سوود لە نرخی پەیوەندیکردن بۆ تەواوی تۆڕەکانی دیکە وەرگریت بە گونجاوترین نرخ (1 دینار بۆ چرکەیەك لەرۆژدا و 500 فلس بۆ چرکەیەك لە شەودا)، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی نرخەکانی هێڵی (زین اهلنە) لە پاش گواستنەوە، تکایە کلیك لەسەر ئەم لینکە بکە.

  • بۆ بەشداربووانی هێڵی (زین اهلنە)، ئەگەر زۆرینەی پەیوەندییەکانت لە تۆڕە ناوخۆییەکانی دیکەوەیە... ئێستا دەتوانیت بیگوازیتەوە بۆ هێڵی (کلش زین) و سوود لە نرخی پەیوەندیکردن بۆ تەواوی تۆڕەکانی دیکە وەرگریت بە گونجاوترین نرخ ( 1.25 دینار بۆ چرکەیەك)، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی نرخەکانی هێڵی (کلش زین) لەپاش گواستنەوە، تکایە کلیك لەسەر ئەم لینکە بکە

  • لەکاتی گواستنەوەدا بەشداربوو پارێزگاری لە هەر یەك لەم خزمەتگوزارییانە دەکات کە پێشتر دایناون (ئینتەرنێت، MMS، گوێم لێ بگرە، Miss you) لەگەڵ پارێزگاریکردن لە سیم کارتەکەی.
  • لەکاتی گواستنەوەدا بەشداربوو سوود لە تایبەتمەندی و ئۆفەرەکانی هێڵەکەی رابردووی وەرناگرێـت.

چۆن پرۆسەی گواستنەوە ئەنجام دەدرێت؟

  • بەشداربووی هێڵی (کلش زین) دەتوانێت هێڵەکەی بگۆڕێت بۆ هێڵی (زین اهلنە) وە پێچەوانەشەوە ، لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی خۆڕایی (214) و پاشان جێبەجێکردنی هەنگاوە دەنگییەکان.
  • گواستنەوە لەهێڵی کلش زین ەوە بۆ هێڵی زین اهلنە: *229#1#و پاشان پەیوەندی بکە.
  • گواستنەوە لەهێڵی زین اهلنە ەوە بۆ هێڵی کلش زین: *229#2# و پاشان پەیوەندی بکە
  • بەشداربوو توانای گەڕانەوەی بۆ هێڵەکەی پێشووی هەیە لەهەر کاتێکدابێت.
  • نرخی گواستنەوە: 2000 دینارە بۆ هەر جارێك.

کۆمپانیای زین مافی گۆڕینی مەرج و رێنماییەکانی ئەم ئۆفەرەی هەیە