بەشداربووی بەڕێز، بۆ ئاگاداری کۆگای ئامێرەکان سنووردارە و داواکارییەکان بەگوێرەی لەپێشینەیی پێشکەشکردنی داواکاری جێبەجێ دەکرێن. نرخەکان لەلایەن بەرهەمهێنەرەوە دیاری دەکرێن و دەکرێت بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕدرێن، هەروەها داواکارییەکەتان لە ڕێگەی یەکێك لە کۆمپانیا فەرمییەکانی دیلیڤەرییەوە دەنێردرێت. ئەم ئۆفەرە مانگانە باڵانسی زیادەی لەگەڵدایە بە بەهای 120,000 دیناری عێراقی، بۆ ماوەی 12 مانگ بەشێوەی مانگ لە دوای مانگ دەدرێت (کۆی گشتی باڵانسەکە دەگاتە 1,440,000 دیناری عێراقی)، هەر باڵانسێکی مانگانە بۆ ماوەی تەنها یەك مانگ بەکاردێت و هەر باڵانسێکی بەکارنەهاتوو ناگوازرێتەوە بۆ مانگی داهاتوو. باڵانسە زیادەکە دەتوانرێت بەشێوەی نەرم بۆ پەیوەندیکردن و ناردنی نامە بۆ هەموو تۆڕەکانی ناوخۆ و ئینتەرنێت بەکاربهێنرێت! (پەیوەندیکردن: 2 دینار/ چرکەیەك، کورتەنامە: 50 دینار و ئینتەرنێت: 4 دینار بۆ هەر مێگابایتێك) جگە لەوەش فەیسبووك و وەتسئاپ و سناپ چات و ئینستاگرام و ڤایبەر و تیك تۆك و یوتیوب بە خۆڕایی بەکار دەهێنرێن ( بەکارهێنانەکە پەیوەندیکردنی دەنگی و ڤیدیۆیی و Hotspot ناگرێتەوە) بۆ زانینی باڵانسی پاداشت، وشەی "باڵانس" بە نامەیەك بنێرە بۆ 2085 مەرج و ئەحکامەکان پەیڕەودەکرێن و زین العراق مافی هەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ئۆفەرەکە هەموار بکات یان بیکێشێتەوە.