گروپی زین و زین سعودیه، به فه‌رمی پلاتفۆڕمی وه‌رزشیی ئه‌لیكترۆنی PLAYHERA MENA له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا راگه‌یاند، كه له رێگایه‌وه ژینگه‌یه‌كی له بار دابینده‌كات بۆ داهێنه‌ران و دروستكه‌رانی ناوه‌ڕۆكی یارییه‌كان و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان و سپۆنسه‌ركردنی لێهاتووییه‌كان و پێشخستنی تواناكانی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان.
هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك بۆ پشتیوانیكردن له یارییه‌كانی كڵاود و ناوه‌ڕۆكی هۆست و بازرگانی ئه‌لیكترۆنیی پێكهێنرا!
Zain Esports، پلاتفۆڕمی PLAYHERA MENA بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا راده‌گه‌یه‌نێت
- پلاتفۆڕمێكی قازانج ویستی نوێی هه‌رێمییه بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و پێشوازییه‌كی فراوانی له‌سه‌ره له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا
- به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی پلاتفۆڕمه‌كه، پێشبڕكێیه‌كی هه‌رێمیی بۆ یاری PUBG Mobile سازكرا و 7 هه‌زار یاریزان به‌شدارییان تێیداكرد
گروپی زین و زین سعودیه، به فه‌رمی پلاتفۆڕمی وه‌رزشیی ئه‌لیكترۆنی PLAYHERA MENA له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا راگه‌یاند، كه له رێگایه‌وه ژینگه‌یه‌كی له بار دابینده‌كات بۆ داهێنه‌ران و دروستكه‌رانی ناوه‌ڕۆكی یارییه‌كان و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان و سپۆنسه‌ركردنی لێهاتووییه‌كان و پێشخستنی تواناكانی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان.
گروپی زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان ئاشكرایكرد، پلاتفۆڕمه‌كه ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێ و پاڵه‌وانێتییه هه‌رێمییه گه‌وره‌كان، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ تێكه‌ڵكردنی نوێترین ته‌كنۆلۆژیاكان به پشتبه‌ستن به‌و ژێرخانه دیجیتاڵییه پێشكه‌وتووه‌ی هه‌یه‌تی، و هاوكات هه‌نگاوێكه بۆ سه‌ره‌نجڕاكێشانی تاك و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیدار به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
گروپی زین روونیكرده‌وه، راگه‌یاندنی پلاتفۆڕمی وه‌رزشیی ئه‌لیكترۆنی هه‌رێمیی PLAYHERA MENA، پاش ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه دێت كه له نێوان Zain Esports و كۆمپانیای تازه‌گه‌شه‌كردووی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان PlayHera و زین سعودیه راگه‌یه‌ندرا له میانی چالاكییه‌كانی كۆنفڕانسی جیهانی ته‌كنۆلۆژی LEAP كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له ریازی پایته‌ختی سعودیه به‌ڕێوه‌چوو.
پێشبینیده‌كرێت پلاتفۆڕمی PLAYHERA MENA میوانداری پاڵه‌وانێتییه تایه‌تییه‌كانی وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنی و چالاكییه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، هه‌روه‌ها پاڵپشتی چالاكییه‌كانی وه‌ك یارییه‌كانی كڵاود، ناوه‌ڕۆكی هۆست، بازرگانی ئه‌لیكترۆنی، خاڵه‌كانی فرۆشتنیش ده‌كات. پلاتفۆڕمه‌كه ئه‌زموونێكی بێ وێنه له بازاڕه‌كاندا ده‌خاته‌ڕوو بۆ كێبڕكێكردن له بواره‌كانی وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنی ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ژێرخانه دیجیتاڵییه‌ی له تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و پێنجه‌مدا هه‌یه‌تی.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی پلاتفۆڕمه‌كه، Zain Esports پاڵه‌وانێتییه‌كی هه‌رێمی بۆ یاری PUBG Mobile له به‌رواری 29 ئاب تا 3 ئۆكتۆبه‌ری 2022 سازده‌كات، و پێشبینیده‌كرێت 7000 یاریزان به‌شداری له قۆناغی پاڵاوتنی كۆتایی یارییه‌كه‌دا بكه‌ن له سه‌رتاسه‌ری بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا.
شایانی باسه، سه‌ركه‌وتنی بڕاندی Zain Esports له راكێشانی سه‌ره‌نجی یاریزانان و به‌شداریپێكردنیان له كێبڕكێ و پاڵه‌وانێتییه‌كان، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌كانی پلاتفۆڕمی PLAYHERA MENA بۆ سوودبینین له یاریزانه جیهانییه‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له 150 هه‌زار یاریزانه، هه‌روه‌ها هانده‌رێكه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ژینگه‌ی یارییه‌كان و به‌شداریكردن و نزیكبوونه‌وه له زیاتر له 50 یاری ئه‌لیكترۆنی به‌ناوبانگ و یاری كێبڕكێكارانه‌ی دیكه‌ی وه‌ك یارییه به‌ناوبانگه‌كانی Fortnite و PUBG و FIFA22 و Rocket League، و Call of Duty Warzone.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین سعودیه، سلطان بن عبدالعزیز الدغیثر، رایگه‌یاند "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به یه‌كێك له‌و بازاڕانه داده‌نرێت كه یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ی تێدا ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه پابه‌ندین به بره‌ودان به سیسته‌مێكی ژینگه‌یی بۆ پاڵپشتیكردن و به‌ره‌وپێشبردنی پلاتفۆڕمی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و رێگاخۆشكردن بۆ هێنانه‌ئارای هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی به‌شداربووانی ئه‌م بواره سوودی لێده‌بینن"
هه‌روه‌ها الدغیثر ووتیشی "ئامانجامان گه‌شه‌كردنی زیاتری بازاڕی یارییه ئه‌لیكترۆنییه قازانج ویسته‌كان له ناوچه‌كه‌دا، له هه‌مان كاتدا دڵنیاین راگه‌یاندنی پلاتفۆڕی هه‌رێمی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان PLAYHERA MENA، كار ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م كه‌رته و خزمه‌تكردنى خواسته‌كانی توێژێكی فراوانی ئه‌م بواره".
لای خۆشیه‌وه ملیك حمود، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری وه‌به‌رهێنانه‌كان و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان له گروپی زین ووتی" هاوشان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی چالاكییه‌كانی بڕانده بازرگانییه‌كه‌مان Zain Esports، ئێستا بووینه‌ته خاوه‌نی سیسته‌مێكی سه‌ره‌نجراكێش و هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م چالاكییه گه‌شه و نمای فراوانتر به‌خۆیه‌وه ببینیت هاوكات له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی چالاكییه‌كانی پلاتفۆڕمی PLAYHERA MENA له بازاڕی یارییه‌كان له ئاستی ناوچه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها حمود روونیكرده‌وه "ئه‌م پڕۆژه هاوبه‌شه ده‌بێته پاڵپشتێك بۆ چالاكییه‌كانی زین ئه‌وه‌ش له میانی به‌هێزكردنی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای یاریزان و په‌ره‌پێده‌رانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، چوونكه ئامانجان پێشكه‌شكردنی باشترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م رێچكه‌یه و خێراكردنی گه‌شه‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان".
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته، سه‌رۆكی جیبه‌جێكاری كۆمپانیای PLAYHERA Global، نایف ملاعب روونیكرده‌وه "مایه‌ی شانازیمانه بڕاندێكی بازرگانیی سعودیی، له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی خێرا گه‌شه‌سه‌ندووی وه‌ك Zain Esports و كۆمپانیای زین سعودیه، كه هه‌مان په‌رۆشی و گڕووتینیان هه‌یه بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، پلاتفۆڕمی PLAYHERA MENA، له‌لایه‌ن ئه‌و یاریزانانه‌وه په‌ره‌یپێدراوه كه په‌رۆش و خه‌مخۆری په‌ره‌پێدانی ناوه‌ڕۆكی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانن و له‌م سۆنگه‌یه‌وه پلاتفۆڕمه‌كه ده‌رفه‌تی بێ سنوور بۆ رێكخستنی پێشبڕكێی و پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت، و هه‌روه‌ها زیادكردنی به‌شداریكردن و به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوبیر و بۆچوونه‌كان، PLAYHERA MENA، هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئاستێكی باڵا و گه‌وره ده‌دات، به‌ڕاده‌یه‌ك بتوانێت خواست و ویسته‌كانی یاریزانه هه‌رێمییه‌كان به‌دیبهێنێت و باشترین ئه‌زموونیان له رێگای یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش بكات.
بڕاندی بازرگانی Zain Esports، خه‌ڵاتی به‌شی هاوپه‌یمانی و هه‌ماهه‌نگی داهێنه‌رانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، وه‌كو رێزلێنانێك له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی YaLLa Esports و Playhera له سعودیه و AlHub له كوێت و دواترینیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای PLAYHERA كه باره‌گای سه‌ره‌كی له سعودیایه و تایبه‌تمه‌نده له بواری سازكردنی پلاتفۆڕمه‌كانی پێشبڕكێی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ناوچه‌كه و 100 ملیۆن یاریزان له خۆ ده‌گرێت، و له میانی ئه‌م پڕۆژه هاوبه‌شه‌وه، بڕانده بازرگانییه‌كه له هه‌وڵدایه بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشێكی بۆ وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر له جیهانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا.
راگه‌یاندنی Zain Esports سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێی بێ سنووری پاڵه‌وانێتییه هه‌رێمییه گه‌وره و سه‌ره‌نجڕاكێشه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و چالاكییه رێكخراوه‌ییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زین ئیسپۆرتس، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، زیاتر له 16 پاڵه‌وانێتی سازكرد و زیاتر له 18000 كه‌س به‌شدارییان تێداكرد و هه‌روه‌ها زیاتر له 50 ملیۆن هه‌واداری له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان سه‌رسامكرد و 6 ملیۆن بینه‌ر و به‌شداریكه‌ری كارا، كارلێكیان له‌گه‌ڵ ڤیدیۆ و دیمه‌نه‌كانی پێشبڕكێكانى له Twitch وYouTube و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی سۆشیاڵ میدیا كرد.
PLAYHERA MENA بۆ ته‌واوی یاریزانان، له ته‌واوی بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه به‌رده‌سته و ته‌واوی هه‌وادارنی وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، پیشه‌گه‌ران، تیمه‌كان، هانده‌ران، رێكخه‌ران و سپۆنسه‌ره‌كان له ژێر چه‌ترێكدا كۆده‌كاته‌وه.