كۆتای یۆرتیسفیر

سەرۆكی بەڕێوەبردنی ستراتیژی و پەرەپێدانی كار

بەڕێز كۆتای لە سەرەتای ساڵی 2016 وەك سەرۆكی بەڕێوەبردنی ستراتیژی و پەرەپێدانی كار پەیوەندی بە كۆمپانیای زین عیراقەوە كرد. ئێستا بەرپرسی بەڕێوەبردنی ستراتیژی، پلانی كار، پەرەپێدان و خستنەكاری خزمەتگوزاری نوێیە، سەرەڕای فراوانكردنی كاركردن لە ناوچەی نوێ، بەڕێوەبردنی پرۆژە و شیكردنەوەی داتا و كارەكان.

بەڕێز كۆتای خاوەنی ئەزمونێكی فراوانی پیشەگەرانە و پراكتیكییە كە زیاتر لە 20 ساڵ دەكات لە بواری راوێژكاری لە زۆرێك لە دامەزراوە جیهانییەكانی وەك (C&OC) بۆ راوێژكاریی ستراتیژی و (تیكنۆرت) و (ئەكسنچەر)ی تایبەتمەند بە بەڕێوەبردنی پرۆژە ستراتیژییەكان لە بواری پەیوەندییەكان و راگەیاندن و تەكنەلۆجیا (TMT) كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە گروپی كۆمپانیاكانی زین بەگشتی و زین عیراق بەتایبەتی دەكات لەماوەی 10 ساڵی رابردودا.

بەڕێز كۆتای خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردنی كار لە زانكۆی كارنیگی میلۆن (كۆلێژی تیبەر بۆ بەڕێوەبردنی كار)، سەرەڕای هەردوو بڕوانامەی ماستەر و بەكالۆریۆس لە ئەندازیاری ئەلیكترۆنی لە (كۆلێژی ئیمپریال لە لەندەن).