کارتی ئمتياز پلاتینیۆم ماستەرکاردێکی پریپەیدە (دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی) کە لە سەرانسەری جیهاندا بەکار دەهێنرێت بۆ کڕینی ئۆنڵاین و پارەدان لە فرۆشگاکانی تاکفرۆشی و راکێشانی پارە لە ئامێری بانکیی ATM لە سەرانسەری جیهاندا، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکەی نایاب کە تایبەتن بە هەڵگرانی ئمتياز پلاتینیۆم.
کارتی ئمتياز پلاتینیۆم بە تایبەتی بۆ بەشداربووانی ئمتياز زین دەرچووە بۆ ئەوەی لە بوارە جیاجیاکاندا سوود لێ وەربگیرێت.
کارتی ئمتياز پلاتینیۆم دەتوانێت دوو دراو هەڵبگرێت (دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی) و لە کاتی کڕینی ئۆنڵاین یان لە کاتی گەشتکردندا دەتوانرێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بزانرێت کە دەتەوێت کام دراوەیان بەکاربهێنیت.