GameLoft Kids

تایبەت و بۆ یەکەمجار لە عێراقدا زین ئەپڵیکەیشنی " GameLoft Kids" بۆ بەشداربووانی دەستەبەر دەکات

GameLoft Kids: ئەپڵیکەشنێکە چەندین یاری سەرنجڕاکێش و دەگمەنی تێدایە لەگەڵ منداڵاندا دەگونجێت، و بوار بە دایکان و باوکان دەدات هەر شتێك شیاو بێت بۆ رۆڵەکانیان هەڵبژێرن و یاری گونجاو بەپێی تەمەنیان بۆ دەستنیشان بکەن لەگەڵ ماوە و کاتژمێرەکانی یاریکردنیان، ئەمەش لەپێناو زیادکردنی ئاستی خۆشگوزەرانی و چێژبینینی منداڵاندایە، لەناو ژینگەیەکی دیجیتاڵی سەلامەتدا.

وردەکاری خزمەتگوزارییەکە:

  • بەدەستهێنانی لینکی خزمەتگوزارییەکە بەم رێگەیە دەبێت:
    1. بەخۆڕایی ژمارەی 9 بنێرە بۆ ژمارە 2107
    2. یان دەستبنێ بە ئێرە
  • ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ ئەو مۆبایلکانە دەبێت کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکەن
  • ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ هێڵەکانی (پریپەید) پارەدانی پیشوەختە.

چۆنیەتی بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییە:

  • بۆ بەشداریکردن بڕۆ ناو لینکی خزمەتگوزارییەکە و دەستبنێ  بە بەشداریکردن
  • لەکاتی بەشداریکردندا بەشداربوو کورتەنامەیەکی پێدەگات بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردن و بەدەستهێنانی 3 رۆژی ماوەی ئەزموونی
  • ئەپڵیکەیشنەکە داونڵۆد دەکرێت
  • ئەگەر بێتو ئەکاونت نەبوو، ئەوا ئەکاونتێکی نوێ دەکرێتەوە و دواتر پرۆسەی کاراکردن تەواودەبێت
  • دوای کۆتایهاتنی ماوەی ئەزموونی هەفتانە 1000 دینار دەبڕدرێت وەك بڕە پارەی تایبەت بە بەشداریکردن، تا ئەو کاتەی لە خزمەتگوزارییەکەدا دەردەچێت
  • ئەم خزمەتگوزارییە هەفتانە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و لەکاتی هەبوونی باڵانسی پێویستدا نوێ دەبیتەوە
  • بۆ هەڵوەشاندنەوەی خزمەتگوزارییەکە 104 بە کورتەنامەیەك بنێرە بۆ 2400

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە سەنتەری راژەی بەشداربووانی کۆمپانیای زین (107)