بۆ ساڵى دوووەم زێن العراق دەبێتە سپۆنسەرى فەرمى تیدێکس بەغدا 2015. داهێنانى گەنجان هەلى شایستەى دێتەپێش

September 21, 2015

بۆ دووەم ساڵى لەسەر یەک کۆمپانیاى زێن العراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانى گرووپی زێنى پێشەنگ لە بوارى خزمەتگوزاری پەیوەندی و داتا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقیا، بوو بە سپۆنسەرى کۆنگرەى تێدێکس بەغدا 2015، کە رۆژى 19ى مانگى ئەیلول بەڕێوەچووو ئەویش لە قووڵایی باوەری زێن بە تواناى گەنجانى عێراق و هاندانی بەردەوامیان بۆ دەربڕینى بیرۆکە و خواستەکانیان سەرچاوەى گرت.

تیدێکس بەغدا 2015ى ئەمجارە بەشدارییەکى فراوانى بەخۆوە بینی، لە ئاهەنگی کردنەوەشیدا بەڕێز حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەشداربوو و لە گوتەیەکدا جەختى کردەوە کە گەنجان هیواى ئەم میللەتەن و دەوڵەتیش دەیەوێ دەزگایەک بکاتەوە کە پاڵپشتییان بکات. باسی لەوەش کرد کە دەبێ وزەى گەنجان مشتوماڵ بکرێت و پەرەى پێبدرێت بۆ ئەوەى وڵاتیش پەرەبسێنێت. گوتیشى یەکەمین هەنگاوى کردەیی ئەم پرۆسەیەش دەستپێشخەرییە بۆ پاڵپشتیکردن لە پرۆژەى بچووک کە گەنجان سوودى لێدەبینن و بەهاکەى دەگاتە ترلیۆنێک دینار.

تیدێکس بەغدا 2015 ئێستا رووداوێکى ساڵانەیە و ئامانجى بەشداریکردنە لە پاڵپشتیکردنى بەهرە و وزەى گەنجانى عێراق ئویش لە رێگەى رەخساندنى هەل بۆ بەهرەمەندان بۆ ئەوەى بگەنە سەکۆ جیهانییەکان و بیرۆکەى و زانیارییەکانیان بگەیەننە جیهان و چاویان بەو کەسانە بککەوێت کە پێشتر دەستکەوتى جیهانییان هەبووە.

تیدێکس بەغدا 2015ن هەروەها دەسپێشخەرى تایبەت بە پرۆژەکانیش لەخۆ دەگرێت، ئەمەش دەرگا بۆ خاوەنى بیرۆکەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەى پەرە بە بیرۆکەکانیان بدەن لە شێوەى دەسپێشخەرى عێراقی کە ئامانجى خزمەتکردنى کۆمەڵگەى عێراقی بێت ، سەرکەوتنى ئەم بیرۆکانەش دەبێتە هۆی هاندانى بیرۆکە و بەهرەى دیکە، هەروەها کۆنگرەکەش بەشدار دەبێت لە گەڕاندنەوەى عێراق بۆ پێگەى شایستەى خۆی کە ناوەندى زانست و زانیاری بوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.

سپۆنسەرى زێن العراق بۆ تیدێکس بەغدا و بۆ ساڵى دووەمى لەسەر یەک لەگەڵ ستراتیجیاى کۆمپانیا کە پاڵپشتى لە بەهرەى گەنجان دەکات و خوازیارە پێداویستییەکانیان جێبەجێ بکات، یەکدەگرێتەوە. زێن العراق بەردەوام بەدواى دەستپێشخەرى گەنجانەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەى توانا و وزەى گەنجانى عێراق دەربخات و هاوکارییان بکات بۆ ئەوەى هەلى گونجاو بەدەستبێنن و جیهان بەشداری بە سەرکەوتنەکانیان بکەن. گەنجان وەبەرهێنانە کە داهاتوویەکى گەش بۆ عێراق گەرەنت دەکەن.

لەم چوارچێوەیەشدا کۆمپانیا زنجیرەیەک دەستپێشخەرى گەنجانەى خستەڕوو بۆ ئەوەى هاوکاریی گەنجانى عێراق بکات و مەشقیان پێبکات و هەلیان بۆ بڕەخسێنێت تاوەکو بگەنە بەرزترین نموونەى هەرێمى و جیهانى لە بوارى کاردا. پێشتر بووە سپۆنسەرى MIT خاوەن کارانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ستارتاب ویک ئەند بۆ هاندانى کارى تازە پێگەیشتوو. لەگەڵ ئەم پاڵپشتییەش کە کۆمپانیا پێشکەشی چالاکییە گەنجانە و هزرى و هونەرییەکانى دەکات، هەروەها بەرنامەى ساڵانەى هەیە بۆ میوانداریکردنى خوێندکارانى زانکۆ و پرۆژەکانى توژینەوەى دەرچوونى زانکۆ جیاجیاکانى عێراق.

چالاکییەکانى تیدێکس بەغدا 2015 کە لە هۆتێل رۆیاڵ تۆلیب لە شارى بەغدا بەڕێوەدەچێت، کۆمپانیا (شیل)یش سپۆنسەرى دەکات.