پاکێجەکانی ئینتەرنێت (رۆژانە، هەفتانە، مانگانە)

پاکێجەکانی ئینتەرنێتی رۆمینگ لە کاتی سەفەرکردن بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان بە باشترین و گونجاوترین نرخ.

پاکێچ قەبارە نرخ کۆدی بەشداریکردن
رۆژانە 100 مێگابايت 5,000 دينار 1
هەفتانە 500 مێگابايت 20,000 دينار 3
دوو هەفتەیی 2 گێگابايت 45,000 دينار 4
مانگانە 3 گێگابايت 65,000 دينار 5

پاکێجەکانى ئینتەرنێت کە دەکرێ لە زیاتر لە 30 وڵاتدا بەکاربهێنرێن بەمەش وڵاتانى دراوسێ و چەندین وڵاتى دیکە دەگرێتەوە:

سعودییە (زین و مۆبایلی "STC")، تورکیا (ڤۆدافۆن و تورکسێل "Turk cell")، کوێت(زین)، ئوردن (زین)، میسر (ڤۆدافۆن و ئیتیسالات)، چیك (ڤۆدافۆن)، میرنشینی یەکگرتووی بەریتانیا(ڤۆدافۆن)، هۆڵەندا (ڤۆدافۆن)، ئەڵمانیا (ڤۆدافۆن)، رۆمانیا (ڤۆدافۆن)، ئیتالیا (ڤۆدافۆن)، ئیسپانیا (ڤۆدافۆن)، ئیرلەندا(ڤۆدافۆن)، ئوستڕالیا (ڤۆدافۆن)، یۆنان (ڤۆدافۆن)، ئەلبانیا (ڤۆدافۆن)،غانا (ڤۆدافۆن)، ماڵتا (ڤۆدافۆن)، نیوزلەندا (ڤۆدافۆن)،، مالیزیا (ڤۆدافۆن)، دی جی Digi"، هەنگاریا (ڤۆدافۆن و تەلی نوور "Telenor")، پورتوگال (ڤۆدافۆن)، سوید (تیلینور"Telenor")، نەرویج (تیلینوور "Telenor") ، باشوری ئەفەریقا (ڤۆدافۆن) ، سەڵتەنەتی عومان (عومانتێل)


بۆ بەشداریکردن پەیوەندی بکە بە #225* یان نامەیەك بە کۆدی بەشداریکردن لە پاکێجی خوازراوەوە بنێرە بۆ 2050

  • پاکێجەکانى ئینتەرنێت بۆ سەرجەم بەشداربووانى هێڵەکانى پارەدانى پێشوەخت بەردەستن، هەورەها بۆ ئەو هێڵانەیشى کە خزمەتگوزاریى رۆمینگیان کارایە.
  • بۆ زانینى باڵانسى خۆڕایى پاکێجەکان، نامەیەکى بەتاڵ دەنێردرێت بۆ 2050 یان پەیوەندى دەکرێت بە ژمارەى خۆڕایى #225*
  • تواناى بەشداریکردن لە چەند پاکێجێك لەهەمانکاتدا لەگەڵ تایبەتمەندى کۆبوونەوەى نێوان یەکە خۆڕاییەکان و بەدەستهێنانى ماوەى بەسەرچوونى نوێ( ئەگەر لە ئۆفەرى رۆژانەدا بەشداریکرا و دواتر لە ئۆفەرى هەفتانەدا بەشداریکرا، ئەوا پێشینەیى بەکارهێنان بۆ ئۆفەرى رۆژانە دەبێت تا ئەو کاتەى یەکە تەرخانکراوەکانى پاکێجى رۆژانە تەواودەبن یان تاکو ماوەى ئۆفەرەکە بەسەردەچێت، پاشان بەکارهێنان لەیەکەکانى تایبەت بە ئۆفەرى هەفتانە دەبێت)
  • بەشداربوو لەدۆخى دەرچوون لە هەر پاکێجێکدا دەتوانێ ئەو یەکە خۆڕاییانە بەکاربهێنێت کە ماون، تا ماوەکەیان بەسەردەچێت.
  • بەشداریکردن لە پاکێجى رۆژانە بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى لەنیوەشەودا تازە دەکرێتەوە بەکاتى ناوخۆى بەغدا، ئەگەر بێتو باڵانسى پێویست هەبێت.. و نوێکردنەوەکە ئۆتۆماتیکیانە بۆ ماوەى 7 رۆژ دەبێت، و دواى ئەوە پێویستە لە ئۆفەرەکەدا بەشدارى بکرێتەوە، و لە دۆخێکیشدا ئەگەر باڵانسى پێویست نەبێت بۆ نوێبوونەوەى ئۆتۆماتیکیانە، بەشداریکردنەکە هەڵدەوەشێتەوە و نرخە ئاساییەکانى رۆمینگ پەیڕەودەکرێن. هاوکات دەکرێ هەر کاتێك لە ناوەوە و دەرەوەى عێراقدا بەشداریکردن پاکێجەکانى "رۆژانە" هەڵوەشێنرێتەوە لەرێگەى پەیوەندیکردن بە #225* یان ناردنى (01) بەنامەیەك بۆ ژمارە 2050
  • لەکاتى بەسەرچوونى ماوەى ئۆفەرەکان یان بەکارهێنانى سەرجەم یەکە خۆڕاییەکان، دەتوانى دووبارە بەشداری بکەیتەوە لەرێگەى پەیوەندیکردن بە #225* یان ناردنى کۆدى پاکێجەکە بە نامەیەك بۆ 2050