ماراسۆنی پرۆگرامسازیی IOT Kids-
ماراسۆن: زين لەگەڵ IOT Kids دا لەسەر سێ ئاراستەی جیاواز کاردەکات. ئاراستەی یەکەم ئەوەیە تیمە دیجیتاڵییەکەمان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵدا ئیمزاکردووە و کاردەکات لەسەر تەواوکردنی سەکۆی E-Learning کە کۆدینگ و بیرکاریی و ئینگلیزی بۆ منداڵان لەخۆدەگرێت و بەبازاڕ دەکرێت و لەگەڵ Sadeem و خوێندنگاکاندا لێکدەدرێت. ئاراستەی دووەم بریتییە لەوەی IOT Kids لە پێشبڕکێی Seedstars پلەیە یەکەمی بەدەستهێناوە، کە بە نوێنەرایەتی عێراق بۆ سویسرا سەفەر دەکات، پڕۆژەکەیشیان ئاستی هاریکاری لە کارەکانیانی سەلماندووە، ئاراستەی سێیەم ئەوەیە بە خۆڕایی پۆل بۆ منداڵانی کارمەندانی زین تەرخان دەکات. .
خوولی مەشقی WE ABLE
WE ABLE پرۆگرامێکی نوێیە لەلایەن گرووپی زین ەوە راگەیەنراوە، لە ١٢ی سێپتێمبەر یەکەمین خوولی مەشقی لە رێگەی میوانداریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستپێکردووە، لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی خانەوادەی زین ی عێراق، مەبەست لەم خوولە مەشقییە بەدەستهێنانی تێڕوانینی راستەقینەی کەسانی پەیوەندار و هەلسەنگاندنی تەواوە بۆ دەستنیشانکردنەی کاری پێویست و ئەنجامدانی، هەروەها زانینی رێوشوێنی مەبەستی ساڵانی داهاتوو. .
خەڵکی خەمخۆر
پرۆگرامێکی نوێی خۆبەخشییە لە مانگی سێپتێمبەر بە فەرمی راگەیەنرا و ئامانجی پاڵپشتیکردنی توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگایە، وەک بەشێك لە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن لە دوو خوێندگای سەرەتاییدا جانتا و کۆمەڵێك پێداویستی خوێندنمان بەسەر نزیکەی ٤٠٠ مندالی بێ دایك و باوک دابەشکرد. .
ستارتەپ ویکیند هەولێر
ستارتەپ ویکیند خاڵی دەستپێکردنی جیهانییە بۆ پێشەنگی کارەکان، ئیڤێنتەکە ماوەکەی ٥٤ کاتژمێرە و تێیدا پێشخەران و دیزاینەران و بەبازاڕکەران و بەڕێوبەرانی بەرهەم و ئاماتۆری کۆمپانیا تازەپێگەیشتووەکان کۆدەبنەوە بۆ بەشداری پێکردنی بیرۆکەکان و پێکهێنانی تیم و بونیادنانی بەرهەمەکان و راگەیاندنی کۆمپانیا تازە پێگەیشتووەکان، کە بۆ جاری سێیەمە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و سەرجەم خولەکانی پێشوو ە سپۆنسەری زین ی عێراق بەڕێوەچوون، ئەم ئیڤێنتە بە هاوکاریی لەگەڵ جسور و دامەزراوە جیهانییەکانی Techstars و Techfugees بەڕێوەدەجێت، لەگەڵ بەشداربوونی Careem لە سپۆنسەرکردنی ئەم ئیڤێنتەدا. .
منداڵانی زین IOT Kids-
کۆتاییمان هێنا بە خوولێکی نوێی IOT Kids، تێیدا ژمارەیەك منداڵی کارمەندانی زین ی عێراق دەرچوون، دوای ئەوەی پەیوەندییان بە مەشقەکانەوە کردبوو دەربارەی پرۆگرامسازیی و زیرەکی دەستکرد و بەرەوپێشبردنی لێهاتوویی و کاری بە کۆمەڵ، تێکڕای ژمارەی بەشداربووان لە زین ی عێراق زیاتر بوو لە ١٥٠٠ منداڵ. .
کۆرسی CS50x
کۆڕسی CS50x، کۆرسێکی ناساندنی زانکۆییە لە رێگەی ئنیتەرنێتەوە پەیوەستە بە زانستەکانی کۆمپیوتەر، لە زانکۆی هارڤارد دەخوێنرێت و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە زانکۆی یال دەخوێنرێت، بۆ یەکەمجارە ئەم کۆرسە لە عێراقدا سازدەکرێت و مەبەستیشی باشترکردنی تواناکانی کۆمەڵگای تەکنەلۆژیای زانیارییە لە عێراقدا، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەیەتی تا ئاستی جیهانی، لە داهاتووشدا ئەو تێگەیشتنە هەڵە و باوەی لای خەڵك راستدەکاتەوە دەربارەی ئەوەی پەیوەستە بە زانستەکانی کۆمپیوتەر. بێجگە لەوە، هاوکار دەبێت لە بەرەوپێشبردنی توانای کەسە پسپۆڕەکان لە بواری تەکنیکی زانیارییەکاند، لەتەك ناساندنی کەسانی دی لەوانەی کە شارەزاییان لە پسپۆڕییەکانی تەکنیکی زانیارییەکان نییە بە چەمکەکانی زانستەکانی کۆمپیوتەر، بەشداربووان لە کۆتایی پرۆگرامەکەدا لە رێگەی ئنیتەرنێتەوە بڕوانامە لە زانکۆی هارڤارد بەدەستدەهێنن، ژمارەیەك لە کارمەندانی زین تێید ابەشداریی دەکەن. .
چاڵاکی The Waves
ئامانجی چاڵاکی The Waves کۆمەڵگای تەکنیکی زانیارییەکانی لاوان کە هیواخوازن توانا و لێهاتووییان بگەیەننە ئاستی هونەریی و کەسیی، تەمەنی هەڵبژێردراو لە نێوان ٢٠ تا ٢٣ ساڵیدایە، ئامانجی سەرەکیش بریتییە لەوەی بەشداربووان توانایان هەبێت لە بەرەوپێشبردنی لێهاتووییان و هەروەها کاریگەرییان بەسەر کۆمەڵگاوە هەبێت. کەسانێك لە سەرتاسەری عێراقدا ئەوانەی کە هیشتا خوێندکارن یان دەرچووی نوێن یان لە کەرتی تایبەتدا کارمەندن، ئەوان گروپی مەبەستن لە جاڵاکیی The Waves . پرۆگرامەکە لە 4 رێڕەوی بەرەوپێشبردنی کارەکان پێکدێت کۆمپانیای زین ی عێراق رووماڵیان دەکات، لەهەمانکاتدا بابەتەی تەکنیکی زانیارییەکان لە ئەستۆی Awal پێشخەری پرۆگرامسازیی دەبێت لە Onexys و تەکنەلۆژیای دارایی لەلایەن Switch .
ئاهەنگی دەرچوونی پرۆگرامی IOT
400منداڵ لە 5 خوێندنگای جیاوازی شاری بەغدا لە خوێندنگای هاوینی زانست و تەکنەلۆژیاکان و ئەندازیاریی و بیرکاریدا بەشداربوون. (STEM)و رۆبۆت، دیزاینی پرۆگرام و ئەپڵیکەیشنەکان و بابەتە زانستییەکان لەگەڵ سەردانی مەیدانی بۆ ویستگە و مۆزەخانەی فڕۆکەوانیی و هێڵی ئاسمانی عێراقی و چەدن شوێنێکی دیکە، دوا وێستگە لەگەڵ زین ی عێراق بوو کە تێیدا خەلاتیان پێبەخشرا ئامێری تایبەت بە VR بۆ سەرجەم خوێندکارانی هەر ٥ خوێندنگاکە ، کارمەندانی زین ی عێراق لە ئاهەنگی دەرچوونەکەدا بەشداربوون و بڕوانامە و دیارییان بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکرد، لە نێویاندا هەندێك لەو منداڵاناەش هەبوون کە کەسوکاریان لە کۆمپانیای زین کاردەکەن. .
ئاهەنگی خەلاتەکانی کەربەلا
بە هاوکاریی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا، زین ی عێراق سپۆنسەری ئاهەنگی رێزلێنان بوو بۆ خوێندکارانی سەرکەوتوو لە قۆناغەکانی کۆتایی فێربوون لە پاریزگاکە، ئەمەش وەك ریزلێنانێك بوو بۆ هەوڵ و تێکۆشانی خوێندکارەکان لە ماوەی ساڵی خوێندنی رابردوو، هەروەها لە سۆنگەی باوەڕبوونمان بەوەی کە ئەوان ئایندەی وڵاتەکەمانن، بەردەوام دەبین لە فەراهەمکردنی پاڵپشتیکردن و تواناسازی لاوان لە سەرتاسەری عێراقدا. .
فێستیڤاڵی بەغدا داروسەلام
فێستیڤالی بەغدا داروسەلام- رۆژی ئاشتی جیهانی، دیارترین و گەورەترین چاڵاکی لاوانە لە عێراقدا ساڵانە بەڕێوەدەجێت و کۆمەلێك لاوی بەغدایی رێکیدەخەن، ئەمەش نۆیەمین خوولی فیستیڤاڵەکە بوو، فێستیڤاڵەکە بواری بەشداریکردنێکی فراوان دەڕەخسێنێت، ژمارەی بەشداربووانی ساڵی رابردوو لە ٢٠ هەزار کەس زیاتر بوو، فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ دەربارەی بابەتی لاوان و پێشەنگی کارەکان بوو، هەریەکە لە بەشەکانی چاڵاکییەکان و بازاڕکردن و زین کاش لە زین ی عێراق گرنگیدانی خۆیان بۆ ئەم ئیڤێنتە خستەڕوو، بەشداریکردنی ئێمەیش وەك هاوبەشێکی ستراتیژیی بوو، دروشمی کۆمپانیاش لەسەر تەواوی بڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وێنە و لافیتە و سەرجەم بڵاوکراوەی چاپکراو هەبوو، هەروەها لە رووی سەرەکی شانۆکەدا هەڵواسرابوو. .
فێستیڤاڵی موسەننا داروسەلام
فێستیڤاڵی موسەننا داروسەلام، ئیڤێنتێکی ساڵانەیە بۆ دوومەجارە رێکدەخرێت، هاوتەریب لەگەڵ فیستیڤاڵی بەغدا داروسەلام و پڕۆژەی تۆڕی IQpeace. فێستیڤاڵی موسەننا داروسەلام پەیوەندیدارە بە پڕۆژە کۆمەڵایەتیی پێشەنگەکان لە یانەی وەرزشی سەماوەدا بەڕێوەدەجێت، بۆ هۆشیارکردنەوە دەربارەی چەندین بابەتی وەك بونیادنانی ئاشتی و ئەخلاق و خۆبەخشین، و هاندانی لاوان لە هەردوو رەگەز لەسەر گرنگی کاری خۆبەخشیی، هەروەك تێیدا سەرجەم پیشەنگەکان لە سەماوە داوەتکران بۆ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵەکە، هاوکات فێستیڤاڵەکە دەرفەتیك بوو بۆ موزیکژەن و شاعیر و ئەکتەرە تازەکان بۆ پێسکەشکردنی بەهرەکانیان لەسەر شانۆی فیستیڤاڵەکەدا، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوان تاکو جەماوەرێکی زۆری جۆراوجۆر ئاشنایان بن. .
فێستیڤاڵی خەندەی هەتیو
چاڵاکییەکی خۆشگوزەرانییە تایبەت بە منداڵانی هەتیو لەلایەن دامەزراوەی لەگەڵماندا ببە بە خۆبەخش رێکدەخرێت. ئەم چاڵاکییە لای خەڵکی سامەڕا پێگەیەکی تایبەتی هەیە، و بە فراوانی لە رێگەی سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە کارلێکی هەیە لەگەڵ خەڵکدا. .
ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی بەسرە
زین ی عێراق سپۆنسەری ئاهەنگی دەرچوونی ٥٢ ەمین خوولی "بونیادنان و گەشەپێدان" بوو لە زانکۆی بەسرە، کە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە بەڕێوەچوو، لە ئاهەنگەکەدا خوێندکارە یەکەمەکانی بیست پسپۆڕیی رێزیان لێگیرا و خەلاتە تایبەتەکانی زین ی عێراقیان پێبەخشرا: مۆبایل و ئامێرەکانی ئینتەرنێت. .
ستارتەپ ویکیند نەجەف
ستارتەپ ویکیند خاڵی دەستپێکردنی جیهانییە بۆ پێشەنگی کارەکان، ئیڤێنتەکە ماوەکەی ٥٤ کاتژمێرە و تێیدا پێشخەران و دیزاینەران و بەبازاڕکەران و بەڕێوبەرانی بەرهەم و ئاماتۆری کۆمپانیا تازەپێگەیشتووەکان کۆدەبنەوە بۆ بەشداری پێکردنی بیرۆکەکان و پێکهێنانی تیم و بونیادنانی بەرهەمەکان و راگەیاندنی کۆمپانیا تازە پێگەیشتووەکان، کە بۆ جاری چوارەمە لە نەجەف بەڕێوەدەچێت و سەرجەم خولەکانی پێشوو ە سپۆنسەری زین ی عێراق بەڕێوەچوون، رێکخەران ئەم ئیڤێنتەیان بۆ باشترکردنی پێشەنگی کاری لۆکاڵی تەرخانکردبوو بەمەبەستی تواناسازیی کۆمەڵگای نەجەف. .
پرۆگرامی سەرکردە لاوەکان ٥
ئەم چاڵاکییە بەدواداجوونە بۆ پرۆگرامی سەرکردە لاوەکان ٥ سەر بە پرۆگرامی گەشەپیدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پرۆگرامەکە تیشك دەخاتە سەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە پێشەنگی کارەکان و بیرکردنەوەی دیزاینیانەوە هەیە، بەشێوەیەك دەرفەت لەبەردەم لاوانی بەشداربوودا دەڕەخسینێت لە رادەربڕیندا ئازاد بن و ئەو زانیارییانە بڵاوبکەنەوە کە فێری بوون، بۆ تواناسازیی لاوان لە ناوچەکانیاندا، ئەمەش لەمساڵدا دووەمین چاڵاکی بووە لە دیالە. .
چاڵاکی وەزارەتی زانست و تەکنەلۆژیا
دەستمانکرد بە جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی زانست و تەکنەلۆژیادا ئیمزامانکردووە ، لە رێگەی دانیشتنی هۆشیارکردنەوە دەربارەی ئابووری دیجیتاڵیی و گرنگییەکەی بۆ کۆمەڵگا، بەتایبەت نەوەی لاوان. .
وۆرکشۆپی مەشقی دیزاینی گرافیك لەلایەن بازنەی پێشخەران لە فەیسبووك
کۆمەڵگای فەرمانگەی پێشخەرانی فەیسبووک لە بەغدا بەشێکە لە پێشخەرانی فەیسبووك بۆ بەرپرسیارییەتی کۆمەلایەتی، وۆرکشۆپێکی رێکخست دەربارەی دیزاینی گرافیك، ئەو چاڵاکییە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو پێکهاتبوو لە بنەماکانی دیزایینی گرافیك و ئامراز و تەکنیەکان، چاڵاکییەکە لە هاوبەندیی تایبەتی بانکەکان لە عێراقدا بەڕێوەچوو. .
زەنگەی یارییەکان 9
زەنگەی یارییەکان چاڵاکیی/ پێشبڕکێیەکە بۆ پێشخەرانی یارییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێكە لە چاڵاکییەکانی Game Jam کە لە جیاندا ناسراوە. ئەم پێشبڕکێیە پێشخەرانی یارییەکان لە هەموو ئاستەکاندا کۆدەکاتەوە بۆ یەکترناسین و کارلێککردن و فێربوونی ئاراستە نوێیەکان لە جیهانی یاریی و بۆئەوەی لەچوارجێوەی بابەتی دیاریکراودا یارییەکان بەرەوپیشەوە ببەن. بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك زین ی عێراق سپۆنسەری فەرمی ئەم ئیڤێنتەیە. .
ئیڤێنتی Google I/O Extended
چاڵاکییەکانی Google I/O Extended یارمەتی پێشخەرانی سەرجەم ولاتانی جیهان دەدات لە ئەزموونی I / O دا بەشداری بکەن لەرێگەی ئەنجامدانی وتوێژ و دانیشتن دەربارەی تەکنیک و ئامێرە نوێیە راگەیەنراوە/نایابەکان لە Google I / O. کۆمەڵگای GDG ی عێراقی لە کۆنفڕانسی فەرمی Google I / O دا ئامادە بوو کە مانگی ئایار لە Palo Alto بەسترا و تێیدا گفتوگیان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی ئەزموون و بابەتەکانی google کە لە کۆنفڕانسی سالانەی Google دا رووماڵکرا. .
ستارتەپ ویکیند ئەنباڕ
ستارتەپ ویکیند ئەنباڕ بۆ ماوەی ٥٤ کاتژمێر روویدا تێیدا پێشخەران و دیزاینەران و بەبازاڕکەران و بەڕێوبەرانی بەرهەم و ئاماتۆری کۆمپانیا تازەپێگەیشتووەکان کۆدەبنەوە بۆ بەشداری پێکردنی بیرۆکەکان و پێکهێنانی تیم و بونیادنانی بەرهەمەکان و راگەیاندنی کۆمپانیا تازە پێگەیشتووەکان. Startup Weekend ئەمەش ئیڤێنتێکی نێودەوڵەتییە بۆ یەکەمجارە لە ئەنباڕ رێکدەخرێت. رێکخەرەکان بریتی بوون لە “Leaders for Change” ئەوانەی کە لەلایەن تیمی CER لە مانگی کانوونی دووەمی 2019 دا مەشقیان پێکراوە، لە رێگەی کۆکردنەوەی کۆمەڵگای لاوان بۆ هێنانەکایەی ژینگەیەکی پێشەنگیی، لە رێکەوتی 08/2018 بۆ 05/2019 ، لە نێوان 900 بۆ 1000 کەس لەناو و دەرەوەی زانکۆکان مەشقیان پێکرا، ژمارەی زانکۆ بەشداربووەکانیش چوار زانکۆ بوون لە پارێزگاکەدا. .
Erbil Job Fair
زین ی عێراق لە پیشانگای کاری روانگە لە هەولێر بەشدار بوو بۆ هاندانی دەرچووانی نوێ بۆ هاتنەناو کەرتی تەکنەلۆژیا و پەیوەندیکردن، Rawanga Job Fair لە شاری هەولێر گەورەترین پیشانگا دادەنرێت، تێیدا سەرجەم زانکۆکانی کوردستان بەشداری دەکەن. .
وۆرکشۆپی بەرەوپێشبردنی یارییەکان
وۆرکشۆپی بەرەوپێشبردنی یارییەکان لەلایەن جوڵێنەری Unity کە بۆ پێشخەرانی یارییەکانی ئەماتۆر و پرۆفیشنالەکان بوو لە پێناو باشکردنی لێهاتووییان و فێربوونی تەکنیك و شێوازە نوێیەکانی بەرەوپێشبردنی یارییەکان. ئامانج لە هەموو ئەمانە بریتی بوو لە بەرەوپێشبردنی پیشەسازیی یارییەکان لە ناوچەکەدا، هاوکات ئەمە دووەمین گەڕی وۆرکشۆپی بەرەوپێشبردنی یارییەکان بووە کە لەدوای کۆبوونەوەی نێوان تیمی دیجیتاڵیی و لیژنەی رێکخەرەوە ئەنجامدرا. .
سەردانی کۆلیژی ئەندازیاریی UOITC بۆ کۆمپانیای زین ی عێراق
زین ی عێراق میوانداریی خوێندکارانای ساڵی دووەمەی بەشی پەیوەندیکردنەکان و جۆمپیوتەری کۆلیژی ئەندازیاریی کرد. لەم سەردانەدا دانیشتنی دیالۆگئامێز رێکخرا دەربارەی بابەتە جۆراوجۆرەکانی سەرچاوە مرۆییەکان و داهێنان و سیستمی GSM و تەکنەلۆژیای زانیاریی و گەشەپێدانی بەردەوامیی و پشتگیریکردن و هی دیکە. هاوکات خوێندکارەکان سەردانی بەشەکانی کۆمپانیایان کرد و چاویان کەوت بە بەڕێوبەری پەیوەندیکردنی دامەزراوەیی و دەربارەی چەندین پرسی جۆراوجۆر وتوێژیان کرد، لە کۆتاییشدا خوێندکارەکانی خەڵاتی یادەوەرییان لە زین عێراق پێبەخشرا. .
وۆرکشۆپی Tasmim
ناوەندی عێراقی بۆ پێگەیاندنی ژنان و بەگەڕخستنیان(ICWRE) چوار وۆرکشۆپی لە بواری بازاڕکردنی رێکخست بۆ تواناسازیی ژنان و لاوان. ٥٠ ژن و ٥٠ لاو، لەوانەی کە کاری تایبەت بەخۆیان بەڕێوەدەبەن، وانەی بنەماکانی بازاڕکردنیان پێوترایەوە بۆ ئەوەی بتوانن داهاتی خۆیان زیاتر بکەن و پێگەی خۆیان لە بازاڕی کاردا قایمتر بکەن. ژمارەیەک لە کارمەندانی زین ی عێراق لەم کۆرسانەدا وەك راهێنەر بەشدارییان کرد. .
Study Jams رێکخستنی گرووپەکانی پێشخەرانی گووگل لە هەولێر
گوزارشتێکە لە گرووپی توێژینەوە کە لەلایەن گرووپی پێشخەرانی گووگڵ(GDG) رێکخراوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا. لە رێگەی گرووپەکانی پێشخەرانی گووگڵ (GDG)ەوە بەشداربووان توێژینەوەیان کرد و لەگەڵ یەکتردا زانیارییان گۆڕیەوە.بابەتی study jam بریتی بوو لە Flutter لەگەڵ زمانی پرۆگرامسازیی دارت Dart بۆ ناساندنی کۆمەڵگای لاوانی گرنگیدەر بە تەکنەلۆژیا لەم بوارە نوێیەدا. ئامانجیش لە دیدارەکە رۆشنبیرکردنی نەوەی گەنجانە دەربارەی بەرەوپێشبردنی ئەپڵیکەیشنەکان لەرێگەی سەکۆی ئەپڵیکەیشنە گوێزەرەوەکان Ios و ئەندرۆید لەگەڵ Flutte و راڤەکردنی تایەبتەمەندییەکانی و هێنانی بۆ ناو پیشەسازیی تەکنەلۆژیی لۆکاڵیی. ئەم چاڵاکییە لە هەولێر لە رووبەری کاری بە کۆمەڵ بۆ کۆدینگ ئەنجامدرا کە لەلایەن GIZ ەوە سپۆسنەر دەکرێت. .
مەشقی هاوینە لە پێشەنگی کارەکان
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان/ سەرچاوە مرۆییەکان گۆڕانکاریی لە چەمکی مەشقی هاوینەدا کرد، و بۆ یەکەمجار لە زین عێراقدا مەشقی هاوینەی لە پێشەنگی کارەکاندا ئەنجامدا، ئامانجەکەش بریتی بوو لە مەشقپێکردنی ٦٠ خوێندکار بۆ ماوەی دوو مانگ (مانگانە ٣٠ خوێندکار) هەروەها روونکردنەوەی بواری بنەماکانی پیشەنگی کارەکان و بڕاندە بازرگانییەکان و بازاڕکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و تەکنەلۆژیای دارایی و ئامرازەکانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریی دیجیتاڵییەکان و بابەتی دیکە، ئەم مەشق و راهێنانە دەرفەتێك بوو بۆ خانەوادەی زین ی عێراق بۆ پەیوەندی لەگەڵ جەماوەری دەرەکەی (بە تایبەت خوێندکاران) بەو پێیەی راهێنەر و رێبەر و ناوبژیوان بوون لە هەڵسەنگاندنی کارەکاندا، لەگەڵ رەخساندنی دەرفەت بۆ هاوبەشێتی لەگەڵ ئەو پڕۆژانەی کە پەیوەندییان بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و زیاترکردنی هۆشیاریی هەیە دەربارەی گرنگیی پێشەنگی کارەکان لەنێوان خوێندکاراندا. .
سیمیناری خانمان بۆ پێشەنگایەتی كار لە هەولێر
سیمیناری پێشخستنی توانای خانمان لەبارەی "پلانی پاڵپشتیكردنی توێژینەوەكانی شێرپەنجە" رێكخراو هاوشێوەی Ted talk پێشكەشكرا، بە ئامانجی هاندانی خانمان بۆ گەڕان بەدوای تواناكانیان و بڕوابون بەخۆیان بۆ سەركەوتن بەسەر رێگرییەكان و دۆخی ئێستای ئابووری، شێوازی ژیانی ماندوكەر و كلتور و شڵەژانی كۆمەڵایەتی. .
یانەی خوێندنەوە و نوسین (عیراقی بوكش)
یانەی خوێندنەوە و نوسینی (عیراقی بوكش) لە ساڵی 2014ەوە چالاكییەكانی دەستیپێكردوە، وۆرك شۆپ لە بەغداد و ئەنبار رێكدەخات. ئەمە یەكەمجارە وۆرك شۆپ لە هەولێر رێكدەخرێت بۆ زیادكردنی هۆشیاری لەبارەی بایەخی خوێندنەوە و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی پاڵپشتی خوێنەران. .
لەئەستۆگرتنی بێ باوك
بەخشینەكانی كارمەندانی زین خەرجی خوێندنی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ 300 منداڵ دابینكرد. ئەم كەمپینە لەلایەن كارمەندانی زین و هیشام زەهەبی بەڕێوەبەری ماڵی پارێزراوی عیراقی بۆ سەرپەرشتیكردنی منداڵانی بێ باوك و بێ بەش رێكخرا. .
دیدارەكانی مانگی رەمەزان
دیدارەكانی مانگی رەمەزان دەستپێشخەرییەكە و لە 19 دیدار لەماوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز پێكدێت، كە كۆمپانیای جۆراوجۆری تازەهەڵكەوتو و دامەزراوەكان و رێكخراوە ناحكومییەكان كۆدەكاتەوە و ئەڵقەی گفتوگۆ لەبارەی بوارە جۆراوجۆرەكانی پسپۆڕییان رێكدەخات. دیدارەكانی رەمەزان بۆ دووەمجارە رێكدەخرێت، ئەمجارە زین عیراق لایەنی رێكخەری بوو بەبەشداری لەگەڵ وێستگەكە و پێشبینی ئامادەبوونی زیاتر لە دوو هەزار كەس دەكرێت. .
رۆژی "سكراچ" (بەغداد-گروپی تەكامولی فێركاری)
رۆژی "سكراچ" تۆڕێكی جیهانییە بۆ كۆبونەوە و ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی پلاتفۆرمی بێبەرامبەری سكراچ، كە منداڵان و گەورەكان كۆدەبنەوە بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەكان و فێربوون لە یەكترییەوە و پێشوازیكردن لە بەشداربوانی نوێ. چالاكییەكانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 1200 كەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشدارییان تێدا كرد. رۆژی "سكراچ" لەمساڵدا كەوتە رۆژی 11ی ئایاری 2019ەوە. عیراقیش خرایە نێو نەخشەی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لەو رۆژەدا و لەنێو ماڵپەڕی "سكراچ" و پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەیە. رێكخەرەكەشی رووی میدیایی پرۆگرامی WEیە كە گروپی زین رایگەیاندوە. .
رۆژی جیهانی بۆ ئازادی رۆژنامەگەری
زین عیراق سپۆنسەری رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامەگەری دەكات كە یەكێتیی نیشتمانیی بۆ رۆژنامەنوسان لە عیراق رێكیدەخات. .
كەمپینی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە لە پارێزگاكانی ئەنبار، موسەننا، زیقار
زین پلانێكی بۆ ناوچەی باشوری خۆرئاوا داناوە بۆ روماڵكردنی ئەمانەی خوارەوە: 1-دەستەبەركردنی 3400 دیسكی قوتابخانە 2-دەستەبەركردنی 30 بۆردی زیرەك 3-نوێكردنەوەی تاقیگەی سەرەكی لە زانكۆی زیقار .
كۆنفرانسی فەیسبوك بۆ پەرەپێدەران F8. ڤیدیۆی پەخشی راستەوخۆ
كۆنفرانسی ساڵانەی فەیسبوك بە ئامادەبونی گروپێك لە پەرەپێدەران و داهێنەران بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزمون و زیادكردنی هۆشداری لەبارەی تەكنەلۆژیای بەكارهاتووی فەیسبوك رێكخرا سەرەڕای ناساندنی نوێترین تەكنەلۆژیا كە كۆمپانیا پێشكەشی دەكات. سپۆنسەركردنی ئەم چالاكییە لەلایەن زین عیراقەوە بەشێكە لە پشتیوانیكردنی كەرتی تەكنەلۆژیا. .
هاكاسۆنی داهێنانی عیراقی
چالاكییەكانی هاكسۆن لەژێر چاودێری زین عیراق لە پێنج پارێزگای عیراقدا رێكخرا كە بۆ دیزاینەران و پەرەپێدەرانی پرۆگرام و بزنسمان و داهێنەرانە و لەرێگەی پێشبڕكێی داهێنانی چارەسەرەوەیە، كە بەشدار دەبێت لە باشتركردنی ژیان لە پارێزگا جیاوازەكاندا. تیمە براوەكان لەڕێی باشترین چارەسەری داهێنراوەوە دیاریكران و بە خەڵاتی بەنرخ، رێزیان لێنرا. .
فێستیڤاڵی فەرەح
چالاكییەكی كۆمەڵایەتی كاتبەسەربردنە و لەلایەن دامەزراوەی (تعالوا نصنع الفرح)ەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم چالاكییە بەناوبانگە لە تكریتدا و لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و كەناڵەكانی راگەیاندنەوە بەشێوەیەكی بەرفراوان تاووتوێ دەكرێت. .
كچان لە رۆژی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان
لە رۆژی جیهانیی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان بۆ كچان، خانمە رابەرەكانی ناو زین سەردانی قوتابخانەی "المتمیزات"یان كرد بۆئەوەی ئەزمونی تایبەتی خۆیانیان بۆ بگێڕنەوە و هانیان بدەن بۆئەوەی پەیوەندی بە بواری تەكنەلۆژیا و پەیوەندییەكانەوە بكەن. لە رۆژی دواتردا، زین میوانداری 10 كچە خوێندكاری قوتابخانەكە كرد و تا گەشتێك بەناو زین-دا بكەن و ژینگەی كاركردنی ببینن. .
پێشبڕكێی چارەسەری بابەتەكانی ئینتەرنێت
بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبونی بە گیانی دەستپێشخەری و داهێنان لە كۆمەڵگەی عیراقیدا، زین عیراق بەمدواییانە بەشداری لە زنجیرەیەك وۆرك شۆپدا كرد، كە لە زانكۆ گەورەكانی عیراقدا رێكخرابوون بە ئامانجی بەشداریپێكردنی خوێندكاران لە دیاریكردن و داهێنانی بوارەكان بۆ بەكارهێنانی "بابەتەكانی ئینتەرنێت" كە رەنگە شێوازی ژیانمان بگۆڕێت. لە وۆرك شۆپەكاندا 150 خوێندكاری زانكۆ گەورە فەرمییەكان و تایبەتەكانی پارێزگا جیاوازەكان بەشدارییان كرد. ئەم پرۆژەیە بەشێكە لە دەستپێشخەری "دموع 2025". .
ئاسایشی دیجیتاڵی
بابەتی ئاسایشی دیجیتاڵی تیشكی خستوەتەسەر پرسەكانی ئاسایشی زانیاری كەسی و ئاسایشی كەرتی دارایی، لێكدانەوەی داتا زەبەلاحەكان، ئاسایشی ئەپلیكەیشنەكانی وێبسایت و مۆبایل. تیمی دیجیتاڵی زین وەك یەكێك لە پانێڵیستەكان بەشداریكرد لەو چالاكییەی كە لە پێشبڕكێی Capture The Flag رێكخرابوو. .
پێشانگای كار
زین عیراق بەشداری لە پێشانگای كاردا كرد لە .......بۆ هاندانی دەرچوانی نوێ بۆ پەیوەندیكردن بە كەرتی تەكنەلۆژیا و پەیوەندییەكانەوە. .
دووەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی لە زانكۆی كەربەلا
لەچوارچێوەی پابەندبونی بە كەرتی گەنجان و فێركردن، زین عیراق سۆنسەری دووەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی كرد لە زانكۆی كەربەلا. .
ئاهەنگەكانی نەورۆز
دامەزراوەی "عەممار" پاڵەوانێتی تۆپی پێی لە ماوەی مانگی رەمەزان لەنێو كەمپی خانكێ رێكخست. .
Study Jams لە رێكخستنی گروپەكانی پەرەپێدانی گۆگڵ لە هەولێر
Study Jams بریتییە لە گروپەكانی خوێندن كە گروپەكانی پەرەپێدانی گۆگڵ لە ناوچە جیاوازەكانی جیهاندا رێكیانخستوە. گروپەكانی پەرەپێدانی گۆگڵ لە هەولێر یەكەم دیداریان لە ناوچەكەدا رێكخست و بەشداربوان دەستیان بە خوێندن كرد و لەگەڵ كەسە نزیكەكانیان تاووتوێیان كرد. ئامانج لە دیدارەكە پتەوكردنی "فێركردنی ئامێری"یە لەڕێی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای گۆگڵ بۆ ناسینی ئەو توێژەی گەنجان كە ئارەزووی ئەم بوارەی تەكنەلۆژیا دەكەن، هەروەها بۆ زانینی سیفاتەكانی و بەكارهێنانی و ناساندنیەتی بە كەرتی ناوخۆیی تەكنەلۆژیا. هەروەك راستەوخۆ بڕوانامەی گۆگڵ بۆ ئەو كەسانە دابین دەكات كە خوێندنەكە تەواو دەكەن. .
من عیراقیم.. من دەخوێنمەوە
بۆ حەوتەم وەرزە كە گروپێك لە گەنجان فێستیڤاڵی "من عیراقیم..من دەخوێنمەوە" لە پاركی "ئەبو نەواس" رێكدەخەن، ئەم دیدارە بە گەورەترین گردبونەوە پڕ چالاكی دادەنرێت. .
پاڵەوانێتی سەماوە بۆ تۆپی پێ
كۆمپانیای زین عیراق سپۆنسەری پاڵەوانێتییەكی تۆپی پێی كرد كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی سەماوەوە رێكخرابوو، 20 تیم بەشدارییان تێدا كرد و ئامانج لێی بەرزكردنەوەی ئاستی گەنجان بوو. .
بەشداریكردنی خانمان لە بازنەی پەرەپێدەراندا
SHE MEANS BUSINESS جوڵانەوەیەكی جیهانییە و فەیسبوك رایگەیاندوە و بەشێكە لە بازنەی پەرەپێدەرانی سەربە فەیسبوك كە دیزاینكراوە بۆ ناسینەوەی دەستكەوتەكان و خێراكردنی بەشداریكردنی خانمان لە جیهانی زانست و تەكنەلۆژیا و ئەندازیاری و بیركاری (STEM). ئەو دەستپێشخەرییە بوارەكانی تەكنەلۆژیا و پێشەنگایەتی كار لەخۆدەگرێت و تێیدا خانمان رێنمایی گونجاو وەردەگرن بۆئەوەی ببنە كەسی پێشەنگ لە بوارە هەڵبژێردراوەكاندا. .
گەڕانی ئینتەرنێت بۆ منداڵان لە زانكۆكاندا
كۆمپانیای زین عیراق سپۆنسەری دەستپێشخەرییەكی یانەی منداڵانی بەهرەمەندی كرد كە لە 10 زانكۆی عیراقی دامەزراوە و تایبەتمەندە بە منداڵانی تەمەن 7 بۆ 14 ساڵان. ئامانج لە دەستپێشخەرییەكە رۆشنبیركردنی منداڵانە لەبارەی چۆنێتی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا بەشێوەیەكی دروست لە پاڵ بابەتە دیارەكانی دیكەی وەك بنەماكانی پرۆگرامین، پەرەپێدانی نەوەی زیرەكی پرۆگرامینەكان و بابەتەكانی تری پەیوەندیدار بەو بوارە. .
یانەی كتێب
چالاكییەكانی یانەی خوێندنەوە و نوسین (عیراقی بوكش) كە دانیشتنی نوسینی داهێنەرانەی بۆ یەكەمجار لە بەغدا لەخۆی گرت بە هاریكاری پیشەگەرانی ئەمریكی و بە سپۆنسەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا و رێكخراوی ئایركس. لە دانیشتنەكەدا، كریستۆفەر میریل شاعیری بەناوبانگی ئەمریكی شێوازی نوسین و چۆنێتی پەرەپێدانی بەهرەی نوسینی پیشەگەرانەی شیكردەوە. .
كەمپینی زانكۆكان
بۆ دووەم ساڵ لەسەریەك، كۆمپانیای زین عیراق زنجیرەیەك وۆرك شۆپی لە زانكۆكانی بەغداد و بەسڕە رێكخست كە بابەتی جیاوازی لەخۆگرتبوو لەوانە: پێشەنگایەتی كار، خزمەتگوزاری بەشداربوان، بەبازاڕكردنی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندیكردن، براندی بازرگانی، توێژینەوەكانی بازاركردن، هونەری ئەنجامدانی چاوپێكەوتن بۆ بەهێزكردنی توانای گەنجانمان و گەیاندنی ئەزموون پێیان تا بتوانن گەشتی ژیانی پیشەگەرانەیان دەستپێبكەن. .
رۆژی بێ باوكانی عیراق
خۆبەخشان لە تیمی كاری زین لەگەڵ گروپی تخیل 50 بێ باوكیان بردە سەنتەری بازرگانی بەغداد بۆ بەشداریكردن لە رۆژی بێ باوكانی عیراقی، تاموچێژیان لە كاتەكە بینی و خواردن و دیاری و جلوبەرگیان پێشكەشكرا. .
وۆرك شۆپی پێشەنگایەتی كار بۆ تاووتوێكردنی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام
بۆ یەكەمجار لە پارێزگای ئەنبار و هاوتەریب لەگەڵ هەفتەی پێشەنگایەتی جیهانی (GEW)، زین عیراق سپۆنسەری 11 وۆرك شۆپی پێشەنگایەتی كاری كرد بۆ تاووتوێكردنی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام لە شارەكاندا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێكخراوی Leaders For Change بۆ یارمەتیدانی گەنجانی عیراق لە شارەكاندا بۆ خستنەڕووی بیرۆكەكانیان و گۆڕینی بۆ نمونەی پیشەگەریانە و دانانی پلانی پێویستی جێبەجێكردن بۆ گۆڕینی بیرۆكەكان بۆ پرۆژەی سەركەوتوو. .
كۆپی نەجەف لە ستارت ئەپ گرند
یەكەم چالاكی لە كۆپی نەجەف لە ستارت ئەپ گراند رێكخرا كە گۆگڵ بۆ كۆمپانیا تازەپێگەیشتوەكان رێكیدەخات، لەوێدا چیرۆكە سەركەوتوە ناوخۆییەكان پەیوەندیدار بە پرۆژەی ناوخۆیی وەك نمونەی نایاب دەخرێنەڕوو، هەروەك وۆرك شۆپ و چالاكی هاوپەیوەند رێكخران بە ئامانجی بەرفراوانكردنی بنكەی جەماوەری. ئامانج لە چالاكییەكە ئەوەیە كە پێشەنگایەتی كار و هاریكاری لە پێشكەشكردنی بیرۆكە و چارەسەری گەنجانە بخرێنەڕوو بۆ دەستپێكردنی پرۆژە تازەپێگەیشتوەكانیان و رونكردنەوەی پلاندانان و بەبازاڕكردنی هاوپەیوەند بەو بابەتە. .
دیداری یانەی گەنجان
دیداری یانەی گەنجان بۆ یەكەمجار لە بەغداد رێكخرا و تەركیزكرایەسەر ئەوەی كە عاشقانی خوێندنەوە و خوێنەواران زیاتر ئامادەن بۆئەوەی پرۆژە تایبەتە تازەپێگەیشتوەكان دەستپێبكەن. هەروەك رۆڵی خانمان لە كۆمەڵگە و بایەخی بەشداربونیان لە كارەكاندا خرایەڕوو. .
گەڕانەوە بۆ قوتابخانە
بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی خێرخوازی بصمە أمل، زین هەڵمەتێكی نوێكردنەوە و بۆیاخكردنی دیواری دەرەوە و رێڕەوەكانی ناوەوەی 25 قوتابخانەی لە بەغداد رێكخست. لەلایەن بەشی بەبازاڕكردنی بازرگانییەوە، دیزاینی تایبەت ئامادەكرا بۆ ئەو پرۆژەیە بەشێوەیەك كە رەنگدانەوەی ناسنامەی لۆگۆی بازرگانی زین بێت و لۆگۆی یونیسێف لەخۆی دەگرێت. ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە نزیكەی دوو مانگە .
پاڵەوانێتی شیعر لە زیقار
بەپشتبەستن بە داواكارییەكی راستەوخۆ لە GRەوە، زین سپۆنسەری پێشبڕكێیەكی ساڵانەی كات بەسەربردنی كرد لە زیقار، كە تایبەتە بەوانەی بایەخ بە شیعر دەدەن. .
وۆركشۆپ لەبارەی بەرگدوری
پشتیوانیكردنی 30 ئافرەت لە رێی رێكخستنی وۆرك شۆپ تایبەت بە بەرگدوری و دابینكردنی 30 مەكینەی بەرگدوری بۆیان. .
خانمانی عەرەبی لە پێشخستنی كۆمپیوتەردا
تیمەكانی "المرأە العربیە فی الحوسبە" وGoogle Women Tech Makers وۆرك شۆپێكیان لەبارەی پێشەنگایەتی كار و پرۆژە تازەپێگەیشتوەكانی تایبەت بە خانمان لە بەغداد رێكخست. لە وۆرك شۆپەكەدا بابەتی هەمەڕەنگ پێشكەشكران بۆ گەشەپێدانی توانای خانمان بۆ دەستپێكردنی پرۆژە تازەكانیان لەسەر ئینتەرنێت، هەروەك چیرۆكی سەركەوتووی كچانی گەنج بەبۆنەی رۆژی جیهانیی خانمانەوە خرانەڕوو. وۆرك شۆپەكان لە هەمان كاتدا لە چوار پێگەی جیاواز رێكخران، كە ئەوانیش وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانكۆی تەكنەلۆجی، كۆلێژی بەغداد بۆ زانستی ئابووری و زانكۆی تەكنیكی ئەلشەرق بوو. .
خانمانی دروستكەری تەكنەلۆجیا
پرۆگرامی Women Techmakers پرۆگرامێكە لەلایەنی گۆگڵەوە راگەیەندراوە بۆ كۆمەڵگە بۆ بەهێزكردنی هوشیاری و دەستەبەركردنی سەرچاوە بۆ ئەو خانمانەی لە بواری تەكنەلۆجیادا كاردەكەن، لە پاڵ هاندانیان بۆئەوەی چاودێری فەرمانەكانی ئایندە بكەن لە تەكنەلۆجیای ئەمڕۆدا. .
پاڵەوانێتی عیراق لە یاری (FIFA) 3ی ئادار لە بەغداد
بە داواكاری راستەوخۆ لە زین كاش-ەوە، زین سپۆنسەری پاڵەوانێتی عیراقی كرد لە یاری (FIFA)دا، كە 256 بەشداربوو كێبڕكێیان دەكرد بۆ گەیشتن بە پلەی یەكەمی. هەریەك لە ئای سی ئێم وەك رێكخەر و كەریم و رێستۆرانتی Chester بۆ خواردن و خواردنەوە و سەنتەری یارییەكانی عیراقی بەشداربون لە رێكخستنی پێشبڕكێكەدا و هەردوو تیمی بەبازاڕكردن و فرۆشتنیش لە چالاكییەكەدا بەشداربون. .
كەرنەڤاڵی "پرۆگرامسازانی عیراقی لە ئایندەدا"
بۆ یەكەمجار لە عیراق، كەرنەڤاڵی "پرۆگرامسازانی عیراقی لە ئایندەدا" (INC) لە بەسڕە رێكخرا. سێ دەستپێشخەری هاریكاربون كە ئەوانیش ABCode، ئەلرەمیز بۆ منداڵان و Light it Up لەگەڵ زانكۆی تەكنیكی باشور بۆ جێبەجێكردنی گەورەترین چالاكی لە بواری پرۆگرامین بۆ منداڵان لەژێر چاودێری كۆمپانیای زین عیراق هاوشان لەگەڵ ستراتیژیەتی كۆمپانیا و تێڕوانینی لە بواری تەكنەلۆژیادا. ئەو دەستپێشخەرییە لە سەنتەری ئەلحوسبەی ئەلیكترۆنی سەربە زانكۆی تەكنیكی باشور لە بەسڕە رێكخرا. ئەو چالاكییەی فێركردنی پرۆگرامینە لەڕێی بنەمای سەرەكی و چێژبەخشین بە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و رۆبۆت روماڵ كرا. سەرەڕای رێكخستنی چالاكی دیكە كە تیشكیان دەخستەسەر بایەخی خوێندنەوە بۆ منداڵان لە تەمەنی ساوایەتییەوە. هاشتاگی #Zyouthtakeover هاشتاگی #ZYouthGotthis hashtag #ZYouthtakeover hashtag #ZYouthGotthis .
پێشبڕكێی پرۆگرامسازیی "HashCode"- بەغداد
بۆ دووەم ساڵ لەسەریەك و وەك بەشێك لە تێڕوانینی بەردەوامی بۆ گەشەپێدانی گەنجان و یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدان و سەركەوتنیان بەتایبەتی لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری، زین عیراق سپۆنسەری پێشبڕكێی پرۆگرامینی "HashCode"ی كرد، كە ساڵانە گۆگڵ لەسەرئاستی جیهان بۆ خوێندكاران و پیشەگەرەكانی رێكدەخات. تیمەكان لەنێوان خۆیاندا كێبڕكێ دەكەن كە لە خولی جیاواز پێكدێت، پاشان دیارترین تیمەكان هەڵدەبژێردرێن و بانگهێشتی یەكێك لە نوسینگەكانی Google دەكرێن بۆ ئەنجامدانی كێبڕكێی كۆتایی. براوەكانی سێ پلەی یەكەمی هەژماری ZainCashیان بەدەستهێنا لەگەڵ WalletCards كە باڵانسی لەخۆگرتبوو. .
وۆركشۆپی تاووتوێكردنی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام (كۆلێژی دەرمانسازی لە زانكۆی ئەنبار، رومادی، عیراق)
وەك بەشێك لە پرۆگرامی پەرەپێدانی گەنجان "زین بۆ گەنجان"، زیاتر لە 100 خوێندكار ئامادەی وۆرك شۆپێك بوون لە كۆلێژی دەرمانسازی لە زانكۆی ئەنبار بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام و كاریگەری لەسەر كۆمەڵگە. ئەوەش لە چوارچێوەی سوربونی كۆمپانیایە بۆ پشتگیریكردنی گەنجان لەسەرجەم ناوچەكانی عیراقدا. .
وۆركشۆپی پێشەنگایەتی كار (كۆلێژی دەرمانسازی لە زانكۆی ئەنبار، رومادی، عیراق)
وەك بەشێك لە هەفتەی رووناكبیری لە كۆلێژی دەرمانسازی لە زانكۆی ئەنبار، زین عیراق سپۆنسەری وۆرك شۆپێكی كرد لە بواری پێشەنگایەتی كار بە هاوبەشی لەگەڵ "سەركردەكان لەپێناو گۆڕانكاری" بۆ یارمەتیدانی گەنجانی عیراقی بۆ خستنەڕووی بیرۆكەكانیان و پەرەپێدانی پلان و نەخشەی دروست بۆ بنیاتنانی كۆمپانیای تازەپێگەیشتووی سەركەوتوو. .
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی میسان بۆ وزە و بنیاتنان
بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەك، زین عیراق بەشداربوو لە پێشانگای نیسان بۆ وزە و بنیاتنان و وەبەرهێنان، كە لە بارەگای كۆمپانیای نەوتی میسان لە نێوان 25 تا 28ی شوبات رێكخرا. زین لەگەڵ زیاتر لە 9000 كەس پەیوەندی بەست، پێشبڕكێی چێژبەخشی رێكخست و كۆمەڵێكی زۆر خەڵاتی بەخشی. .
وۆركشۆپی "خانمی عەرەبی لە كۆمەڵگەی تەكنەلۆجیدا"
بۆنەی "چالاكی خانمانی عەرەبی لە كۆمەڵگەی تەكنەلۆجیا" بە سپۆنسەری زین عیراق لە چوارچێوەی ستارتیژیەتی خۆی بۆ پشتیوانی و گەشەپێدانی خانمان رێكدەخات، زین سپۆنسەری بۆنەیەكی تایبەتی بە كۆمەڵەی خانمانی عەرەبی بۆ تەكنەلۆجیا كرد. چالاكییەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، كە تێیدا ژمارەیەك لە خانمان و فەرمانبەران ئامادەبوون و چەندین بابەتی گرنگ تاووتوێكران بۆ نمونە بایەخی بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان هەردوو رەگەز، بەڕێوەبردنی پرۆژە و توێژینەوەی بواری بەبازاڕكردن و بابەتی دیكە كە یارمەتیدەرن بۆ خانمان بۆ تێگەیشتن لە بازاڕی كار و بەشداریكردن تێیدا. .
كۆشكی سەنتەری ئاشتی عیراقی
سەنتەری ئاشتی عیراقی پێگەیەكی نوێی ژیارییە و تایبەتە بە گەنجان لە بەغداد. تیمی رێكخەری سەنتەرەكە، بازاڕێكیان بۆ كۆمپانیا تازە دامەزراوەكان لە مانگی شوباتدا رێكخست بە ئامانجی پەرەپێدانی پرۆژە تازەپێگەیشتوەكان و گەشەپێدان و بڵاوبونەوەیان. .
وۆرك شۆپی پەرەپێدانی یارییەكان
وۆرك شۆپی پەرەپێدانی یارییەكان لە هەولێر بەردەوام دەبێت بۆ مەشقپێدانی بەشداربوان لەسەر چۆنێتی پێشخستن و دیزاینكردنی یارییەكانی تایبەت بە مۆبایل و گۆڕینی دیدگا و ئەزمون و نوێترین ئامێرە بەكارهاتوەكان. وۆرك شۆپەكە یارمەتیدەرە بۆ هێنانەدی هەلی كاری زیاتر لە ناوچەكەدا. چالاكی "زین گەنجان" بەردەوامە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا، چاوەڕوانمان بن! .
پرۆگرامی تواناسازی عیراقی بۆ سەركردایەتیكردن و پێشەنگایەتی بە سەرپەرشتی پەیمانگای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مەشق و توێژینەوە (UNITAR)
بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك، زین عیراق سپۆنسەری پرۆگرامی تواناسازی عیراقی بۆ سەركردایەتی و پێشەنگایەتی كاركردن كرد بە سەرپەرشتی پەیمانگای نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مەشق و توێژینەوە (UNITAR). ئەوە دوا وۆرك شۆپە لە چوار وۆرك شۆپ. دوو دانەیان لە بەغداد رێكخرا، یەكێكیش لە ئیستانبوڵی توركیا و ئەوی دیكەش لە هیرۆشیما لە ژاپۆن. وۆرك شۆپەكە بابەتی جیاواز و بە بایەخی لەخۆگرتوە، كە پەیوەندی بە پێشەنگایەتی كار و ئیدارەدانی مەترسییەكان و چاودێری و شێوازی گونجاو بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژە جۆراوجۆرەكانەوە هەیە. .
پێشبڕكێی فیكراتۆن لە بەغداد
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەردەوام كاردەكات بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان بەتایبەت لە بواری تەكنەلۆجیادا، زین عیراق سپۆنسەری پێشبڕكێی فكراتۆنی كرد، كە 70 پرۆگرامەر و پەرەپێدەری دۆزەرەوەی چارەسەری گرفتەكانی بەردەم پرۆگرامین بەشداربون. زین عیراق خەڵاتی بە بڕی 1000 دۆلار بۆ براوەكان تەرخان كرد. .
كەمپی پەرەرپێدانی وێب بۆ قوتابیان
كەمپی پەرەپێدەرانی وێب بۆ خوێندكاران بۆ ماوەی 8 هەفتە بەردەوام دەبێت و نزیكەی 16 كاتژمێر لە فێربون دەخایەنێت، خوێندكارانی نێوان 8 بۆ 14 ساڵ دەگرێتەوە. پرۆگرامەكە بنەماكانی پەرەپێدانی وێب و دیزاین لەخۆدەگرێت. هەروەك پشتیوانی پێشكەش بە خوێندكاران دەكات لە رێی دابینكردنی هەلەوە بۆ روبەڕوبونەوەی كێشەكان لەناو كۆمەڵگە و كاركردن لە چوارچێوەی گروپەكان بۆ دروستكردنی ماڵپەڕی تایبەت بۆ ئەو بابەتە، ئەوەش وەك ئامادەكارییەكە بۆ فراوانكردنی پرۆگرامی تایبەت بە گەنجان لە KRI بۆ بەدیهێنانی زۆرترین ئاوێتەبون. .
كۆد لاب-دەرچواندنی وێب
زین گەنجان بەردەوامە لە چالاكییەكانی لە رێی پاڵپشتیكردنی گەنجانی عیراقی، ئەمجارە لە رێی چالاكی كۆد لاپ. تیمەكە پێنجەم وۆرك شۆپی رێكخست كە تەركیزی كردبوەسەر پەرەپێدانی ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایل بە بەكارهێنانی زمانی پرۆگرامینی (Kotlin) تا بتوانن ئەپڵیكەیشنەكان بە بەكارهێنانی نوێترین تەكنەلۆجیا پەرەپێبدەن. بە سپۆنسەركردنی ئەو چالاكییە كە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، زین پابەندبونی خۆی نوێدەكاتەوە بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان و یارمەتیدانیان بەوەی بتوانن سەركەوتن بەدیبهێنن لە بوارە جیاوازەكاندا بەتایبەت لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری. .
كەمپینی زانكۆكان
لەساڵی 2017ەوە، زین عیراق توانیویەتی زنجیرەیەك دیداری هوشیاركردنەوە لە گروپێك لە زانكۆكانی بەغداد ریچكبخات. ئەمساڵیش زین زنجیرەیەك وۆرك شۆپ و دیداری هوشیاركردنەوە لە چوارچێوەی پرۆگرامی "زین گەنجان" لە گەورەترین زانكۆكانی پارێزگاكانی عیراقدا رێكدەخات بە ئامانجی پەرەپێدانی توانای گەنجانی عیراقی. .
وۆرك شۆپی پرۆگرامین بۆ منداڵان لە بەغداد
زین عیراق درك بە بایەخی بنیاتنانی تواناكانی نەوەی داهاتو دەكات بەتایبەت لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری. لەچوارچێوەی پلاتفۆرمی "زین گەنجان"، گروپێك لە خوێندكاران سێ رۆژ بەشداربون لە ئیڤێنتێكی تایبەت بە پرۆگرامین كە تیمی "پرۆگرامینی خوێندكاران" پێشكەشیان كرد بە ئامانجی ناساندنی چۆنێتی بەكارهێنانی پێداویستییەكانی پرۆگرامینی پێشكەوتوو بە خوێندكاران. .
پێشبڕكێی ئینتەرنێتی كەلوپەل
لەچوارچێوەی پابەندبونی بە پشتیوانیكردنی كاری پێشەنگ و داهێنان لە كۆمەڵگەی عیراقیدا، زین عیراق بەشداربوو لە زنجیرەیەك وۆرك شۆپ لە زانكۆ گەورە ناوخۆییەكان بە ئامانجی تێكەڵاوبون لەگەڵ خوێندكاران تا بتوانن شارەزای بوارەكانی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و ئەو بابەتانە ببن، كە دەتوانن شێوازی ژیان بگۆڕن و داهێنان بكەن. لە وۆرك شۆپەكەدا 150 خوێندكاری زانكۆی گشتی و تایبەت لەسەرجەم ناوچەكانی عیراقەوە بەشداربون. جێی باسە ئەو پرۆژەیە بەشێكە لە دەستپێشخەری دوم 2025. .
پێشبڕكێی پەرەپێدانی یارییە نێودەوڵەتییەكان
وەك بەشێك لە پابەندبونی خۆی بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجانی عیراق و لە چوارچێوەی هەڵمەتی پلاتفۆرمی "زین گەنجان"، زین عیراق سپۆنسەری چالاكی Global Game Jamی كرد -پێشبڕكێی پەرەپێدانی یارییە نێودەوڵەتییەكان كە لە زیاتر لە 400 شاری جیهان رێكدەخرێت. عیراق بۆ یەكەمجار لە رێی Unity Official Group بەشداری كرد، كە بەدرێژایی سێ مانگ بە هاریكاری زین لە هەولێر راهێنانی بە بەشداربوان كرد. چالاكییەكانی "زین گەنجان" بەردەوام دەبن. چاوەڕوانمان بن! .
وۆرك شۆپی پەرەپێدانی تواناكان و بنیاتنانی تیمی كار-ئەنبار
لەچوارچێوەی پلاتفۆرمی "زین گەنجان"، زین عیراق وۆركشۆپێكی چڕی بۆ گروپێك لە گەنجانی پارێزگای ئەنبار لە ئۆفیسی سەرەكی كۆمپانیا لە بەغداد رێكخست بە ئامانجی ئامادەكردنیان بۆئەوەی ببنە سەركردەی چالاك لە ژینگەی گەنجاندا. لە وۆرك شۆپەكەدا بنەماكانی پێشەنگایەتی كاركردن و پەیوەندی و شێوازی خستنەڕوی ئۆفەر و پلانی نمونەیی كاری بازرگانی تاووتوێكران، سەرەڕای ئەنجامدانی گەشت بەناو ئۆفیسی كۆمپانیادا. چالاكییەكانی "زین گەنجان" بەردەوام دەبن، چاوەڕوانمان بن! .
دەستپێشخەری Du3m
دوم بە یەكەم دەستپێشخەری ستراتیژی دادەنرێت كە ئامانج لێی پەرەپێدانی كەرتی پەیوەندییەكان و تەكنەلۆجیای زانستییە لە عیراقدا. دەستپێشخەرییەكە پرۆژەی جۆراوجۆر لەخۆی دەگرێت، لەنێویاندا سەنتەری راهێنانەوەی خاوەن پێداویستی تایبەت و تاقیگەی نوێ بۆ گروپێك لە قوتابخانەكان و پرۆژەكانی دیكە بۆ پشتیوانی لە ژینگە. لەوبارەیەوە عەلی زاهید سەرۆكی جێبەجێكردنی زین عیراق جەختدەكاتەوە لەسەر بایەخی بەشداریكردن لەو دەستپێشخەریانەی پاڵپشتی لە عیراق دەكەن بەتایبەت لە كەرتی پەیوەندییەكاندا. .
هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە
كاروانەكەمان بەردەوامە بۆ پاڵپشتیكردنی ئامانجی بەردەوامبونی چوارەم "كوالیتی خوێندن" لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "زین گەنجان"، زین عیراق ئامێری كۆپیكردن و a-Go بەسەر قوتابخانە ناوخۆییەكانی پارێزگا جیاوازەكاندا دابەش دەكات. .
كاتژمێری پرۆگرامین
زین عیراق سپۆنسەری چالاكی "كاتژمێری پرۆگرامین"ی كرد، كە لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "زین گەنجان" لە زانكۆی نەهرەین رێكیخست بە ئامانجی وتنەوەی وانەی پرۆگرامین بە گروپێك لە قوتابیانی قوتابخانەكان بەشێوەیەكی ئاسان و رێكوپێك، هەروەك زین جەختیكردەوە، كە پابەندە بە پێگەیاندنی نەوەیەكی سەردەمیانە و پێشكەوتوو. قوتابییەكان بڕوانامەی بەشداریكردن ABCodeیان لە رێكخراوی ئەمریكی American Organization (Code.org) لە كۆتایی چالاكییەكەدا وەرگرت. .
گروپی پەرەپێدانی گوگڵ - نەجەف
لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "زین گەنجان" ZY، زین عیراق لەگەڵ گروپی پەرەپێدانی گوگڵ هاریكاری كرد بۆ رێكخستنی یەكەم چالاكی خۆی لە پارێزگای نەجەف. ئەو دەستپێشخەرییە تەركیزی كردەسەر ئەوەی گەنجان پەرە بە تواناكانیان بدەن لە رێی ئەزمونی پێویست لە بواری تەكنەلۆژیادا. "زین گەنجان" لە زۆربەی پارێزگاكانی عیراقدا بەردەوام دەبێت..چاوەڕوانمان بن! .
هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە
وەك بەشێك لە پرۆگرامی زین و بۆ پاڵپشتیکردن و گەشەپێدانی لاوان Zy ، زین بڕیاری دا پاڵپشتی نزیکەی 150 قوتابخانە بکات لە 6 پارێزگادا، لەرێگەی دابەشکردنی پرینتەر و ئامێری زین فای و مۆدیمی زین. .
زین ی عێراق لەگەڵ منداڵاندا بەبۆنەی جەژنی کریسمس ئاهەنگی گێڕا
وەك بەشێك لە پرۆگرامی زین و بۆ پاڵپشتیکردن و گەشەپێدانی لاوان، لەگەڵ 60 منداڵی هەتیودا بەشداریمان لە ئاهەنگەکانی کریسمس کرد، لەگەڵ هیشام زەهەبی بۆ ئەوەی دلخۆش بن و خەندە بخەینە سەر لێوەکانیان .
دیزاین خانە
دیزاینخانە ئەکادیمیایەکی مەشقی تایبەت بە دیزاینە و بۆ ماوەی 14 کاتژمێر وۆرکشۆپێکی نوسینی عەرەبی کردەوە لەماوەی دوو رۆژدا لەلایەن دیزاینەری گرافیکی عێراقی و هەڵگری رەگەزنامەی هۆڵەندی فەیسەڵ سودانی، و تێیدا بەشداربووان فێری پرەسیپەکانی نوسینی عەرەبی کرا، و هیوادارین ئەم ئەزموونە بۆ بەشداربووان ببێتە ئاراستەی پیشەیی .
کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێڕاق
بۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەر یەك کۆنفرانسێك لە عێراق بەسترا لەتەك پیشانگایەکی شیاو کە زیاتر لە ٥٠٠ گەورە کەسایەتی بەشدارییان تێداکرد و هەموویان سووروون لەسەر پابەندبوونیان بە پێشکەوتنی عێراق .
یانەی خوێنەران
یانەی خوێندنەوە و نوسین (ئیراکی بوکیش) لەلایەن کۆمەڵێك گەنجی عێراقییەوە دامەزراوە ئەوانەی کە بەشێوەیەیکی سەرەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەگەڵ هەزاران ئەنجامی خۆجێیدا دەستیانپێکردووە، و دواتر لەلایەن هەمان ئەندامەکانەوە گۆڕاون و بوون بە گروپی مانگانە( بەگشتی دووجار لە مانگێکدا) بۆ گوێگرتن لەو پێداچوونەوانەی کە هەندێك لە خوێنەران دەربارەی ئەو کتێبەی کە خوێندوویانەتەوە ئامادەیانکردووە. ئامانجی سەرەکی ئەم یانەیە هاندانی لاوانە لەفراوانکردنی چوارچێوەی بیرکردنەوەیان بۆ بونیادنانی نەوەیەکی نوێ کە رەنگە ببن بە سەرکردەی باش و هۆشیار. فەیسبووکی تایبەت بە خۆیان زیاتر لە 218 هەزار فانی گەنجی هەیە، لەگەڵ بەدواداچوونیان بۆ دواهەمین هەواڵی نێودەوڵەتی، ئەمەش وایکردووە ببێت بە بەهادارترین گروپی گەنجان و لاوان. .
تۆ گرنگیت- زانکۆی موستەنسرییە
تۆ گرنگیت چاڵاکییەکی رۆشنبیرییە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکاندا رێکدەخرێت، بەمەبەستی مەشقپێکردنی خوێندکارانی پۆلەکانی سێ و چوار لەسەر گرنگترین لایەنەکانی کاری وەك بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان،و بەڕێوەبردنی کات، لەگەڵ تەندروستی گشتی و تەندروستی ددان، و پیشانگایەکی کتێب بەدرێژایی ماوەی هەفتەی چاڵاکییەکە .
کۆنفڕانسی گەشەپیدانی هێزی کار
کۆنگرەی گەشەپیدانی هێزی کار دەستپێشخەرییەکە لە پرۆگرامی هاوبەشێتی خوێندنی باڵا لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراق، بە سپۆنسەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، کە لەلایەن رێکخراوی ئایریکس بەهاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ق بازاڕی پیشەسازی و زانکۆکان جێبەجێکرا. کۆنگرەکە ماوەی دوو رۆژی خایاند و تێیدا نزیکەی ٥٠٠ کەس بەشداربوو، بە سەنتەرەکانی گەشەپێدانی وەزیفی و ئەندامانی دەستەی فێرکردن لە زانکۆکانی سەرتاسەری عێراقەوە. ئامانجی سەرەکی کۆنگرەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکان بوو. .
فێستیڤاڵی دەرچووانی زانکۆی تەکنەلۆجی
زین سپۆنسەر و بەشداری ئاهەنگەکانی دەرچوونی زانکۆی تەکنەلۆجیا دەکات .
ستارتەپ گرایند- کەربەلا
بۆ یەکەمجار لە کەربەلا، ستارتەپ گرایند بەهاوکاری گوگل یەکەمین چاڵاکییەکانی لە شارەکەدا ئەنجامدەدات....ستارتەپ گرایند کەربەلا کۆبونەوەیەکە لەسەر ئاستی شارەکەدا بۆ تیشک خستنە سەر سەرکەوتنی کارە خۆجێیەکان و بەهرەی لاوان لەگەڵ جێبەجێکردنی چاڵاکی دیکەی پەیوەندیدار .
وۆرکشۆپی پێشەنگی کار و گەشەپێدانی بەردەوام
لەئێستادا هەزاران کەس و رێکخراو و دامەزراوەکان لەسەرتاسەری جیهاندا رێوشوێن دەگرنەبەر بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆیە کۆمپانیای زین بڕیاریدا بەهاوکاری لەگەڵ تیمی رێبەرانی گۆڕانکاری- عێراق ببن بە بەشێك لەم جوڵانەوەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان بۆ عێراقییەکان .
تیدێکس سلێمانی
وەك بەشێك لە ستراتیژییەتی زین بۆ گرنگیدان بە تواناکانی لاوان ZY بۆ یەکەمینجار کۆنفڕانسی TEDx AUIS لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی بەسپۆنسەری زین بەڕێوەچوو، لە کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی زانکۆ ئەمریکی و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانکۆ ئامادەبوون، کە تییدا ژمارەیەك بەھرەمەند و خاوەن کار ئەزموون و بەھرەکانیان خستەڕوو .
ستارتەپ گرایند نەجەف
ستارتەپ گرایند بە هاوکاری گوگڵ شەشەمین چاڵاکییەکانی لە شاری کەربەلا بەڕێوەبرد.. ستارتەپ گرایند کەربەلا کۆبونەوەیەکە لەسەر ئاستی شارەکەدا بۆ تیشک خستنە سەر سەرکەوتنی کارە خۆجێیەکان و بەهرەی لاوان لەگەڵ جێبەجێکردنی چاڵاکی دیکەی پەیوەندیدار .
کۆدلاب- ئەندرۆید
بەسپۆنسەری کۆمپانیای زین وۆرکشۆپێك بۆ ماوی 10 رۆژ بۆ پرۆگرامسازان رێکخرا بۆ پێشخستنی توانای نزیکەی 25 کوڕ و کچی گەنج لە پرۆگرامسازی و زیادکردنی ژمارەی پرۆگرامسازانی ئەندرۆید لە عێراق .
فێستیڤاڵی دەرچووانی زانکۆی بەغدا
زین بۆ ئەوەی ببێتە بەشێك لە پرۆگرامی فێستیڤاڵی دەرچوون لە زانکۆی بەغدا بڕیاریدا سپۆنسەری ئەم رووداوە بکات و تێیدا بەشداری بکات، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەرتی لاوان و کردنەوەی دەرگاکانی تیمی تەکنیکی و بازرگانی و پەیوەندییە حکومییەکان GR بۆ ئاسانکاری ئەرکەکانیان لەناو زانکۆدا .
وۆرکشۆپی تەکنیکی زانیارییەکان-کەرکوك
وۆرکشۆپێك لە پارێزگای کەرکوك بەسپۆنسەری زین بەڕێوەچوو دەربارەی رووبەری فەزای مەعریفەی هاوبەش، و تێید اجەختکرایە سەر تەکنیکە گریمانەییەکان و بەکارهێنانەکانی لەرووی بازرگانییەوە. .
وۆرکشۆپی شەپۆلەکانی زین ی عێراق لەچوارچێوەی وۆرکشۆپی شەپۆلەکاندا
وەك بەشێك لە پڕۆژەی پاڵپشتیکردن و تواناسازی لاوان ZY چاڵاکی ZY Wave بەڕێوەچوو، تێیدا کۆمەڵێك لاو فێری چۆنیەتی دەستپێکردنی پڕۆژەی نوێی کار و گۆڕینی بیرۆکەکانیان کران بۆ ئەزموونی راستەقینە، و ئامادەکردنیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فەرمی کۆمەڵێك بڕوانامەی باوەڕپێکراوی وەك CCNA و ئامادەباشی بۆ بازاڕی کار .
لەدایکبوونی پێغەمبەر
زین لە 12ی رەبیعی یەکەمدا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر لە ناوچەی ئەعزەمییە لە ئیمام ئەبو حەنیفە ئاهەنگی گێڕا، جۆرەها شیرنی و شەربەتی دابەشکرد. .
پاڵەوانێتی رۆبۆتی منداڵان
بۆ یەکەمجار لە عێراق پاڵەوانێتی رۆبۆتی منداڵان لەلایەن تیمی "STEMile & Robots For Kids" رێکخرا، بەمبەستی هاندانی منداڵان لە پێشخستنی توانا داهێنەرەکانیان لە بواری پرۆگرامسازی رۆبۆت و خوڵقاندنی نەوەیەکی نوێی سەردەمی لەئاستی جیهانیدا لە بواری پێشخستنی تەکنەلۆجی، منداڵانی براوەی ئەم پاڵەوانێتییە لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٩ لە پاڵەوانێتی عەرەبیدا بەشداری دەکەن کە لە وڵاتی کوێت بەڕێوەدەچێت .
وۆرکشۆپی پێشەنگی کار لە پارێزگای ئەنباڕ
لە هەفتەی پێشەنگی جیهانیدا وۆرکشۆپ پێشەنگی کارەکان بۆ یەکەمجار لە پارێزگای ئەنباڕ رێکخرا، بەهاوکاری لەگەڵ Leaders For Change – Iraq بۆ یارمەتیدانی لاوان لە خستنەڕووی بیرۆکەکانیان و فێربوونی چۆنیەتی دانانی پلانی جێبەجێکاری راست و گۆڕینیان بۆ پڕۆژەی سەرکەوتوو .
وۆرکشۆپی هۆشیاکردنەوە دەربارەی دیزاین و پێشخستنی یارییەکان
وۆڕكشۆپی "Game Development" به سپۆنسهری كۆمپانیای زین كه بۆ گروپی بەکارهێنەرانی یونتی (Erbil Unity users group) له شاری ههولێر رێكخراوه بهردهوامه. ئامانجی وۆڕکشۆپەکە راھێنان و فێرکردنی لاوانه دەربارەی چۆنیەتی پێشخستنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان و ھاوکات ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای بەشداربووان و خستنەڕووی ئەزموونەکانیان و بەکارھێنانی نوێترین ئامراز و تەکنیك لە پێشخستنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان. شایانی باسه ئهم وۆڕكشۆپه بهشێكه لە پرۆگرامی ZY بۆ ھاندان و پاڵپشتیکردن و گرنگیدان به ووزه و تواناکانی لاوان. چالاكییهكانی پرۆگرامی تواناسازی لاوان بهردهوام دهبن و لهگهڵماندا بمێننهوه تا ئاگاداری چالاكییه جۆراوجۆرهكانی .
پیشانگای نێودەوڵەتی بەغدا
روواوێکی ساڵانەیە تێیدا کۆمپانیا ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان و فراوانکردنی بنکەی مامەڵە بازرگانییەکانیان .
ستارتەپ ویکیند بەغدا
StartupWeekend هاکاثۆنێکی درێژخایەنە بیرۆکە لەخۆدەگرێت دەربارەی کۆمپانیا تازەپێگەیشتووەکان، و پێشخستنی سامپڵی کار، و لێکۆڵینەوە لە دروستی کڕیاران، و دواتر لە کۆتاییدا خستنەڕووە بازرگانییەکانی پێشکەش دەکات بۆ بەردەم لیژنەی ناوبژیوانی پیشەیی .
کۆبونەوەی کۆمەڵەی عێراقی خوێندکارانی پزیشکی
زین ی عێراق سپۆنسەری چاڵاکی IFMSA (کۆمەڵەی عێراقی بۆ خوێندکارانی پزیشکی) دەکات، کە رێکخراوێکە زیاتر لە 1.4 ملیۆن خوێندکاری زیاتر لە 127 وڵات تێیدا ئەندامن... چاڵاکییەکە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام بوو تێیدا چەندین بابەت تاووتوێکران گرنگترینیان تەندروستی ژینگەیی و کاریگەری بەسەر کۆمەڵگا...چاڵاکییەکە وەك بەشێك لە پرۆگرامی ZY هات بۆ پاڵپشتیکردن و گەشەپێدانی لاوان. .
وۆرکشۆپی بەرگردووی ئافرەت و بێوەژن و ژنانی ئاوارەبوو لە فەلوجە
لە وۆرکشۆپێکدا نزیکەی (40) بێوەژن و ژنانی ئاوارەبوو بۆ ماوەی 15رۆژ مەشقی فێربوونی بەرگدروویان بۆ رێکخرا، تاکو کاری تایبەت بەخۆیان دەستپێبکەن .
فێستیڤاڵی موزیك لە پارێزگای نەینەوا
بە سپۆنسەری زین فێستیڤاڵێکی موزیك لە پارێزگای نەینەوا بۆ پاڵپشتیکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق بەڕێوەچوو .
پێشبڕکێی راگەیاندنی رێکخستن لەلایەن دامەزراوەی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەولەتی
پڕۆژەیەك لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بەهاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت لە عێراق بۆ مەشقپێکردن و راهێنانی گەنجان لەسەر دەستپێکردنی کۆمپانیای تازەپێگەیشتوو، بۆ ماوەی یەك مانگ و بەکێبڕکێی کۆتایپێدێت لە ١،٢،٣ ی نۆڤێمبەر، و براوەکان پرۆگرامێکی خیرا لە مالیزیا بەدەستدەهێنن. وۆرکشۆپی یەکەم لە بەغدا رێکخرا بۆماوەی دوو رۆژ بۆ ٢٠٠ بەشداربووی چوار زانکۆ(زانکۆی بەغدا، زانکۆی تەکنەلۆژی، زانکۆی نەهرێن، کۆلیژی دیجلە) لەسەر بنەماکانی پێشەنگی کار راهێنران. .
پێشبڕکێی پێشخەرانی گوگڵ
پێشبڕکێی نیو ساڵانی پێشخەرانی گوگڵ کە لەلایەن کۆمەڵێك پێشخەری گوگڵ لە بەغدا بەسپۆنسەری زین رێکخرا، پێشبڕکێكە چەندین بڕگە و کێبڕکێی پرۆگرامسازی لەخۆگرتبوو .
وۆرکشۆپی تەکنیکی زانیارییەکان-کەرکوك
وۆرکشۆپێك لە پارێزگای کەرکوك بەسپۆنسەری زین بەڕێوەچوو دەربارەی رووبەری فەزای مەعریفەی هاوبەش، و تێید اجەختکرایە سەر تەکنیکە گریمانەییەکان و بەکارهێنانەکانی لەرووی بازرگانییەوە. .
چاڵاکی هۆشیارکردنەوە دەربارەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمك
بەهاوکاری لەگەڵ دەزگای خێرخوازی عەمماڕ وۆرکشۆپێکی هۆشیارکردنەوە دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك لە پێنج پارێزگادا رێکخرا( دهۆك، هەولێر، نەجەف، حیللە، بەغدا) لەگەڵ دابەشکردنی پرۆشۆر لەرێگەی زوو ئاشکراکردنی نەخۆشییەکە. .
پێشبڕکێی راگەیاندنی رێکخستن لەلایەن دامەزراوەی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەولەتی لە بەسرە
پڕۆژەیەك لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بەهاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت لە عێراق بۆ مەشقپێکردن و راهێنانی گەنجان لەسەر دەستپێکردنی کۆمپانیای تازەپێگەیشتوو، بۆ ماوەی یەك مانگ و بەکێبڕکێی کۆتایپێدێت لە ١،٢،٣ ی نۆڤێمبەر، و براوەکان پرۆگرامێکی خیرا لە مالیزیا بەدەست. ئەم وۆرکشۆپە بۆ ماوەی یەك رۆژ لە بەسرە رێکخرا بۆ ٧٠ بەشداربوو لە زانکۆی تەکنیکی باشور، تێیدا لەسەر بنەماکانی پێشەنگی کاردا مەشقیان پێکرا. .
گردبوونەوەی خوێندکارانی ئەندازیاری بەشی کارەبا و ئەلیکتڕۆنیك
کۆمەڵێك ئەندازیار و وانەبێژانی زانکۆی موسڵ وۆرکشۆپێك دەربارەی تەکنەلۆژیای زانیاری و ژێرخانی تۆڕی هاوکاریکردنی بەشداربووان بەڕێوەدەبەن بۆ سەکەوتووی و پیشکەشکردنی وەزیفەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیا بەسپۆنسەری زین ی عێراق .
وۆرکشۆپی شەپۆلەکانی زین ی عێراق لەچوارچێوەی وۆرکشۆپی شەپۆلەکاندا
لەچوارچێوەی پڕۆژەی تواناسازی گەنجان ZY چاڵاکی ZY Wave بەڕێوەچوو، تێیدا کۆمەڵێك گەنج لەسەر چۆنیەتی فێربوون بە دەستپێکردنی پڕۆژەی نوێی کارکردن راهێنران، لەگەڵ گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ ئەزموونی راستەقینە. پرۆگرامی پاڵپشتیکردن و تواناسازی گەنجان لەگەڵ ئێوەدا بەردەوامە بە چەندین چاڵاکی جۆراوجۆر، لەگەڵمان بمێننەوە .
یانەی خوێندنەوەی بەغدا
لە بەردەوامی هاوکاریمان بۆ یانەی خوێندنەوەی ئەم مانگەدا میکانیزمی بەکارهێنانی کۆگا ئەلیکتڕۆنییە نوێیەکانی یانەکە لەسەر سەکۆی جنبر لە زین کاش بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە .
پێشبڕکێی راگەیاندنی رێکخستن لەلایەن دامەزراوەی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەولەتی
پڕۆژەیەك لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بەهاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت لە عێراق بۆ مەشقپێکردن و راهێنانی گەنجان لەسەر دەستپێکردنی کۆمپانیای تازەپێگەیشتوو، بۆ ماوەی یەك مانگ و بەکێبڕکێی کۆتایپێدێت لە ١،٢،٣ ی نۆڤێمبەر، و براوەکان پرۆگرامێکی خیرا لە مالیزیا بەدەستدەهێنن. وۆرکشۆپی یەکەـم لە بەغدا رێکخرا بۆماوەی دوو رۆژ بۆ ٢٠٠ بەشداربووی چوار زانکۆ(زانکۆی بەغدا، زانکۆی تەکنەلۆژی، زانکۆی نەهرێن، کۆلیژی دیجلە) لەسەر بنەماکانی پێشەنگی کار راهێنران. .
وۆرکشۆپی هۆشیاکردنەوە دەربارەی دیزاین و پێشخستنی یارییەکان
لە چوارچێوەی ستراتیژیای کۆمپانیای زین بۆ ھاندان و پاڵپشتیکردنی تواناکانی گەنجان، وۆڕکشۆپێك لە شاری ھەولێر بە ناونیشانی (Game Development) بۆ کۆمەڵێك گەنج سازکرا. ئامانجی وۆڕکشۆپەکە راھێنان و فێرکردنی گەنجان بوو دەربارەی چۆنیەتی پێشخستنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان و ھاوکات ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای بەشداربووان و خستنەڕووی ئەزموونەکانیان و بەکارھێنانی نوێترین ئامراز و تەکنیك لە پێشخستنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان. .
پرۆگرامی سکۆلەرشیپی یۆنتار
پرۆگرامی سکۆڵەرشیپی یۆنیتار کە نوسینگەی پەیمانگا لە هیرۆشیما پێی هەڵدەستێت بۆ مەشقپێکردنی گەنجانی عێراق لەسەر تواناکای سەرکردایەتیکردن، کە لەسێ ئاستی مەشقپێکردن پێکدێت، ناوخۆیی و ئیقلیمی و دواتر رەوانەکردنیان بۆ یابان. .
ئیڤێنتی دی مۆدی
چالاكی ReCoded Demo Day بۆ دەرچووانی خولی یەکەمی ئەکادیمیای پێشەنگی كارهكان به سپۆنسهری كۆمپانیای زین له شاری ههولێر بهڕێوهچوو. چالاكییەکە لهلایهن رێكخراوی ریكۆددهوه رێكخرابوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان و پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییهكان و پێشەنگەکانی کار و چەندین کەسایەتی بیانی ئامادهبوون. لهم چالاكییهدا چهندین گفتوگۆی كراوه دهربارهی تهكنۆلۆژیا و پێشهنگیكردنی كار و پڕۆژهكان و رۆڵیان له پێشخستنی كۆمهڵگا ئەنجامدران، و هاوکات خاوەن پڕۆژەکان، پڕۆژەکانیان نمایشکرد لەگەڵ روونکردنەوەی سوودەکانیان لەپێشخستنی کۆمەڵگادا. له كۆتایی چالاكییهكهدا خهڵات و بڕوانامهی رێزلێنان پێشكهشی بهشداربووانكران و وەك ھەمیشە لهلایهن كۆمپانیای زین هوه چهندین دیاری پێشكهش به ئامادهبووانكران. .
ستارتەپ ویکیند نەجەفى
وەك بەشێك لە ئامانجی ستراتیژی و هەوڵی بەردەواممان لەبەدیهێنانی پیداویستیەکانی گەنجانی عێراق، و تواناداکردنیان لە نمایشکردنی پڕۆژە تازەپیگەیشتووەکانیان، رووداوی ستارتەپ ویکیند لە نەجەف هەلێکی گەورەیە بۆ زین ی عێراق بۆ سپۆنسەرکردن، کە بەهایەکی گەورە بە پێگە و بڕاندەکەمان زیاد دەکات. دادپەروەربوونی بڕاندەکەمان لای گەنجان، کە رووماڵێکی میدیای کۆمەڵایەتی گونجاو بەردەست دەکات بۆ کەمترین ئاستی بەکەوتن. .
رۆژی جیهانی گەشەپێدان
بەسپۆنسەری کۆمپانیای زین وۆرکشۆپێکی رۆشنبیرکردن بۆماوەی یەك رۆژ لەلایەن رێکخراوی وۆرد میریت رێکخرا، دەربارەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان، سپۆنسەرکردنی لەلایەن کۆمپانیای زین لەسۆنگەی باوەڕی کۆمپانیادایە بۆ پێویستی جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانەبەتایبەت لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە. .
ستارتەپ ویکیند بەغدا
بۆ پێنجەم ساڵ لەسەر یەك، زین سپۆنسەری چاڵاکی ستارتەپ ویکیندە لە بەغدا، چاڵاکییەکە سێ رۆژ لەسەر یەکەـ بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی توانادارکردنی گەنجانە لە خستنەڕووی بیرۆکە و پێشختنی بۆ پڕۆژەی تازەپێگەیشتوو و نمایشکردنیان لەبەردەم لیژنەی ناوبژیکار لە رۆژی کۆتاییدا .
پاڵەوانێتی تۆپی پێی سەلام
وەك هاوکارییەك بۆ گەنجان زین لە پاریزگای ئەنباڕ- قەزای حەدیسە سپۆنسەری پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی کرد .
پێشەنگەکانی عێراق
بۆ پێنجەم ساڵ لەسەر یەك، زین سپۆنسەری چاڵاکی ستارتەپ ویکیندە لە بەغدا، چاڵاکییەکە سێ رۆژ لەسەر یەکەـ بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی توانادارکردنی گەنجانە لە خستنەڕووی بیرۆکە و پێشختنی بۆ پڕۆژەی تازەپێگەیشتوو و نمایشکردنیان لەبەردەم لیژنەی ناوبژیکار لە رۆژی کۆتاییدا .
سپۆنسەرکردنی پیشانگای رۆنگای وەزیفەکان(فورەس)
به ئامانجی رهخساندنی ههلی كار بۆ گهنجان و دهرچووانی زانكۆ، كۆمپانیای زین بهشداری له پێشانگای نێودهوڵهتی ههلی كاری (روانگه - فورهس) كرد كه له رۆژانی 9 - 10 ئهم مانگه له هۆڵی پێشانگای نێودهوڵهتی له شاری ههولێر كرایهوه. له پێشانگاكهدا سهدان كۆمپانیا و رێكخراوی ناوخۆیی و بیانی بهشدارییان كرد. هاوکات زین بهشدارییهكی كارای تێداكرد و گۆشهکەی پێشوازییهكی فراوانی لهلایهن سهردانكهرانهوه لێكرا. .
هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە دەربارەی نەخۆشی سورێژە
پاڵپشتیکردنی هەڵمەتی یونسێف بۆ سورێژر لەرێگەی ناردنی نامەی هۆشیارکردنەوە دەربارەی نەخۆشییەکە بۆ ١٠ پاریزگا .
پرۆگرامی پێشخستنی گەنجان لە IC3 و تۆفڵ
کۆڕسی پێشخستنی تواناکان بۆ ماوەی یەك مانگ (IC3 و TOFEL-ITP) بۆ گەنجانی بێکار و ئەوانەی کە داهاتەکەیان سنووردارە لە کەرکوك .
هەلی فێربوون لەلایەن رێکخراوی ژنانی عەرەبی بۆ کۆمپیوتەر
ئیڤێنتی یەکەم لەلایەن رێکخراوی ژنانی عەرەبی بۆ کۆمپیوتەر لە عێراق کە کۆمەڵێك دانیشتن دەگرێتەوە دەربارەی (هەلی خوێندن، مینحەی خوێندن، و راهێنانی ناوخۆیی، هتد..) و دانیشتن دەربارەی (توانا کەسییەکان، ئیدارەدانی کاتی، پەیوەندیکردن،.. هتد) ئەم رێکخراوە وەك بەشێك لە رێکخراوی ژنانی ئەمریکی ئەنیتا بورج دادەنرێت بۆ ژنان و تەکنەلۆژیا. و گرنگترین ئامانجەکانی ئەو رێکخراوە پاڵپشتیکردنی ژنانی عەرەبیی ەلە بواری تەکنەلۆژیادا. .
ستارتەپ گرایند نەجەف
تیمی ستارتەپ ویکیند لە نەجەف حەوتەمین چاڵاکی بەسپۆنسەری زین ی عێراق رێکخست، ئامانج ئەم چاڵاکییە هاندانی گەنجان و لاوانی شارەکە بوو بۆ تاووتوێکردن و بیرۆکە، و وۆرکشۆپ. بونیادنانی کۆمپانیای تازەپێگەیشتوو لەگەڵ رۆشنایی خستنە سەر کەسایەتی گەنجی ناوخۆیی سەرکەوتوو لەهەموو ئەو جارانەی ئەو وۆرکشۆپە رێکدەخرێت. .
یاری زینگا
بە سپۆنسەری کۆمپانیای زین خولێکی فێرکاری بۆ ژمارەیەک لە گەنجان لە شاری ھەولێر کرایەوە. لە رێکەوتی 17 تا 19 ئەم مانگە خولی فێرکاری "Game Zanga" بۆ دەیان گەنجی شارە جیاجیاکان لە شاری ھەولێر کرایەوە و تیایدا راھێنان و فێرکاری دەربارەی چۆنیەتی دروستکردنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر پڵاتفۆزمە جیاجیاکان پێشکەش بە بەشداربووانکرا، ھەروەھا لە خولەکەدا باسێكی تایبهت دهربارهی ئەپڵێکەیشن و پڕۆگرامە داھێنانهرهكانی كۆمپانیای زین لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیا و پەیوەندییەکان كرا و زانیاری پێشكهش به گهنجانی بهشداربووكرا .
دیالۆگێکی کراوە لە نێوان کۆمپانیای زین و خوێندکارانی کۆلیژی رافیدەین
دیالۆگێکی کراوە لە نێوان کۆمپانیای زین و خوێندکارانی کۆلیژی رافیدەین .
پێشانگای ههلی كاری زانكۆی كوردستان - ههولێر
پێشانگای ههلی كاری زانكۆی كوردستان - ههولێر .
پیشبڕکێی داهێنانی پرۆگرامسازی لە پاریزگای ئەنباڕ
پیشبڕکێی داهێنانی پرۆگرامسازی لە پاریزگای ئەنباڕ .
کۆڕێكی هۆشیارکردنەوە دەربارەی مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان
کۆڕێكی هۆشیارکردنەوە دەربارەی مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان .
کۆڕێکی ئاشنابوون بە مەترسییەکانی پەلامارە ئەلیکتڕۆنییەکان
کۆڕێکی ئاشنابوون بە مەترسییەکانی پەلامارە ئەلیکتڕۆنییەکان .
ئەپڵیکەیشنی سەدیم بۆ چارەسەری تەکنەلۆجی و دیجیتاڵی لە کەرتی فیرکردن
ئەپڵیکەیشنی سەدیم بۆ چارەسەری تەکنەلۆجی و دیجیتاڵی لە کەرتی فیرکردن .
Code lab – iOS Swift Programming Language Workshop
وۆرکشۆپی کۆد لاب بۆ پرۆگرامسازی IOS .
زەمالەی پەیمانگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راهێنان و بەرەوپێشبردن لە یابان
زەمالەی پەیمانگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راهێنان و بەرەوپێشبردن لە یابان .
Wasit 3rd International Exhibition for Energy , construction & investment
سێیەمین پیشانگای واست بۆ وزە و بونیادنان و وەبەرهێنان .
یەکەمین کۆنگرەی زانستی لە زانکۆی تەکنیکی باکور لە کەرکوك
یەکەمین کۆنگرەی زانستی لە زانکۆی تەکنیکی باکور لە کەرکوك .
پێنجەمین پیشانگای نێودەولەتی میسان بۆ وزە و ئاوادەانکردنەوە و وەبەرهێنان
پێنجەمین پیشانگای نێودەولەتی میسان بۆ وزە و ئاوادەانکردنەوە و وەبەرهێنان .
دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەی مێدیای دیجیتاڵی
دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەی مێدیای دیجیتاڵی .
وۆرکشۆپی تواناسازی گەنجان لە پاریزگای ئەنباڕ
وۆرکشۆپی تواناسازی گەنجان لە پاریزگای ئەنباڕ .
وۆرکشۆپی کۆد لاب بۆ پرۆگرامسازان لە زانکۆی تەکنەلۆژیا
وۆرکشۆپی کۆد لاب بۆ پرۆگرامسازان لە زانکۆی تەکنەلۆژیا .
وۆرکشۆپی راهێنانی ژنان لەسەر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە پارێزگای ئەنباڕ
وۆرکشۆپی راهێنانی ژنان لەسەر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە پارێزگای ئەنباڕ .
ڤیستیڤاڵی ههولێر بۆ بازاڕكردن و داشكاندنی نرخهكان.
ڤیستیڤاڵی ههولێر بۆ بازاڕكردن و داشكاندنی نرخهكان. .
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی تەکنەلۆجی
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی تەکنەلۆجی .
هەڵمەتی دەبێ دە بەدەستبێنیت بۆ هەتیو و ئەوانەی کە وازیان لە خوێندن هێناوە
هەڵمەتی دەبێ دە بەدەستبێنیت بۆ هەتیو و ئەوانەی کە وازیان لە خوێندن هێناوە .
کۆڕێك دەربارەی رۆڵی ژنان لە کەرتی تەکنەلۆجیدا
کۆڕێك دەربارەی رۆڵی ژنان لە کەرتی تەکنەلۆجیدا .
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی بەغدا
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی بەغدا .