خزمەتگوزاری ئەپڵیکەیشنی "سەدیم" چیرۆکی سەرکەوتنی زین عیراقە بۆ داخڵکردنی ئینتەرنێت لە رێی مۆبایلەوە بۆ ناو کەرتی فێرکردن .
لە دوای ئەو سەرکەوتنەی زین عیراق یەکێک لە کۆمپانیاکانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە رێی ئەپڵیکەیشنی "سەدیم پڵەس" Sadeem Plus وە بەدەستیهێنا، و لە رێی کۆنگرەیەکی کۆمپانیا لە بەغدای پایتەخت راگەیەندرا، ئێستا هەنگاوێکی نوێ نراوە.
ئەو ئەپڵیکەیشنە وەڵامدانەوەی پێویستی دایکان و باوکانی قوتابیانی ناوەندەکانی خوێندنە تا ئاگاداری منداڵەکانیان بن ئەویش لە رێی دروستکردنی پەیوەندی نێوان قوتابخانە و کەسوکار و منداڵان، کە کەسوکاری قوتابی دەتوانن ئاگاداری هەواڵ و خشتە و ئامادەبون و هەڵسەنگاندن و ئەرکی ماڵەوەی تایبەت بە منداڵەکانیان بن، دەتوانن لە رێی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە پەیوەندی بە قوتابخانەش بکەنەوە.
لەوبارەیەوە عەلی زاهد سەرۆکی جێبەجێکاری زین عیراق دەڵێت "لە رێی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانمانەوە کاردەکەین بۆ پێشخستنی گەنجان و پیادەکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەتایبەتیش لە کەرتی فێرکردندا. بەرپرسیارێتیمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە پێشەنگی کارەکانماندایە، ئەوەش لە رێی هاوبەشیکردن لەگەڵ کەرتی گشتی و تایبەت بۆئەوەی گەنجانی عیراق گەشە بکەن و لە ئایندە بڕوانن".
زاهد دەشڵێت "ئامانجەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە لەگەڵ ستراتیژییەتی زین عیراقدا یەکدەگرێتەوە، کە پشت دەبەستێت بە داهێنان و هەنگاونان لەگەڵ گرنگترین و نوێترین تەکنەلۆژیا، ئەوەش بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و زۆر پێشکەوتو لە هەموو بوارەکاندا بە عیراقییەکان. ئەو هاوبەشییەی ئەمڕۆش لەچوارچێوەی پتەوکردنی کەرتی فێرکردنە لە عیراقدا لە رێی تەکنەلۆژیاوە، کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن و دایک و باوکانی قوتابیانە".
رۆڵی کۆمپانیای زین پێشەنگ لە بواری تەکنەلۆژیا و ئامێرە نوێیەکان لە عیراقدا لە رێی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خۆڕاییە بۆ قوتابخانەکان و سیستمی سەدیم-یش بۆ کارگێڕیی قوتابخانەکان و دایکان و باوکانی قوتابیانە تا ئاگاداری دۆخی رۆڵەکانیان بن لە ناوەندەکانی خوێندندا، کە بە شێوەیەکی گەورە بە ئیجابی دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی فێرکردن لە عیراقدا، ئەویش لە رێی بەکارهێنانی هۆکاری نوێی پەیوەندی. لەو چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 90 هەزار قوتابی لە 250 قوتابخانەدا چونەتە نێو سیستمی سەدیم-ەوە و ئێستاش کاردەکەین بۆئەوەی سیستمەکە بچێتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
خزمەتگوزارییە نوێیەکە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی مۆبایلی زیرەک لە عیراقدا فەراهەم کراوە و زین عیراق دەیەوێت لەو رێگەیەوە ئینتەرنێت و چارەسەرە تەکنەلۆژییەکان بخاتە سیستمی فێرکردنەوە لە عیراقدا، ئەویش لە رێی ناردنی نامەی کورت بۆ بەدەستهێنانی کۆد و بەکارهێنانی تا ئەپڵیکەیشنەکە چالاک بکرێت.