بەشداربووانی هێڵەکانی زین بزنس دەتوانن بەئاسانی خاوەندارێتی هێڵەکانتان بگۆڕن وئەو پرۆسەیە بەشێوەیەکی سادە ئەنجامبدەن بە سەردانی یەکێك لە بنکە سەرەکییەکانی زین یان لە رێگەی پەیوەندیکردن بە تیمی زین بزنس
بەم ئیمەڵە: Business.Care@iq.zain.com بۆ زانیاریی زیاتر.
مەرج و ئەحکامەکانی ئەم خزمەتگوزارییە:
- خزمەتگوزاریی گۆڕینی خاوەندارێتیی پێویستی بە ئامادەبوونی کەسانی رێپێدراوی باوەڕپێکراوی هەردوولا هەیە لە یەکێك لە بنکە سەرەکییەکانی زین.
- پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکانی هەردوولا لەکاتی پرۆسەی گۆڕیندا بەردەستبن
- پێویستە نووسراوێکی پشتڕاستکراوی رێگەپێدان لەلایەن ئەو کۆمپانیا یان دامەزراوەیەوە ئامادەکرابێت کە دەیەوێت خاوەندارێتی گرێبەست یان ژمارە بۆ کۆمپانیا یان دامەزراوە یان کەسێکی دیکە بگوازێتەوە.
- تێچوونی گۆڕینی خاوەندارێتیی یەك ژمارە 10,000 ديناری عێراقییە.
- لەمیانی پرۆسەی گۆڕینی خاوەندارێتیدا هیچ خزمەتگوزارییەکی زیادە و هیچ یەکەیەکی خۆڕایی ناگوازرێتەوە.
- بەر لە ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەی خاوەندارێتی، پێویستە سەرجەم ئەو قەرز و بڕە پارەیەی لەسەر هێڵەکەیە بدرێت.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
لایەنی یەکەم (خاوەنی ئێستا):
- نووسراوێکی فەرمی لایەنی یەکەم بۆ گۆڕینی خاوەندارێتی گرێبەست یان ژمارە بۆ سەر ناوی لایەنی دووەم لەگەڵ دەستنیشانکردنی ناوی کەسی رێپێدراو بۆ جێبەجێبوونی رێوشوێنەکان.
- ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود پاسپۆرتی کەسی رێپێدراو لەگەڵ فۆرمی خۆراك یان کارتی زانیاریی.
- لە دۆخێکدا ئەگەر خاوەنی هێڵ کۆمپانیا یان دامەزراوە بێت پێویستە بەڵگەنامەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا لەبەردەتدا بێت.
لایەنی دووەم (خاوەنی نوێ):
- نووسراوێکی فەرمی لایەنی دووەم بۆ قەبوڵکردنی گۆڕینی خاوەندارێتی گرێبەست یان ژمارە لەگەڵ دەستنیشانکردنی ناوی کەسی رێپێدراو بۆ جێبەجێبوونی رێوشوێنەکان.
- ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود پاسپۆرتی کەسی رێپێدراو لەگەڵ فۆرمی خۆراك یان کارتی زانیاریی.
- لە دۆخێکدا ئەگەر خاوەنی هێڵ کۆمپانیا یان دامەزراوە بێت پێویستە بەڵگەنامەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا لەبەردەتدا بێت.
- پێویستە لەکاتی گواستنەوەی خاوەندارێتیدا جۆری بەرهەم و پاکێجی هێڵەکە دەستنیشان بکرێت.