
پاكێجه‌كه، ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداربووانى زین ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌بێ سنوور و به خۆڕایی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی سۆشیاڵ میدیا به‌كاربهێنن له كاتی به‌شداریكردنیان له یه‌كێك له ئۆفه‌ره‌كانی ئینته‌رنێتی 4.5G+ به هه‌مان نرخ و به‌بێ هیچ لێبڕینێك له باڵانسه‌كانیان.
به‌غداد، عێراق، كانوونی یه‌كه‌می 2022:
له درێژه‌ی هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ به‌شداربووان، كۆمپانیای زین پێشكه‌شكردنی پاكێجێكی خۆڕایی رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه‌ی ئینته‌رنێتی به‌خێرایی 4.5G+ راگه‌یاند. پاكێجه‌كه ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداربووان ده‌ڕه‌خسێنێت كۆمه‌ڵێك له به‌ناوبانگترین ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی سۆشیاڵ میدیا به‌خۆڕایی و به‌بێ هیچ لێبڕینێك له داتای پاكێجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان و هیچ تێچوویه‌كی زیاده به‌كاربهێنن. ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان بریتین له واتس ئاپ و ڤایبه‌ر و فه‌یسبوك و سناپ چات و ئنستاگرام و یوتیوب.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی به‌شی بازرگانی كۆمپانیای زین، به‌ڕێز محمد سمیر رایگه‌یاند "به‌شداربووانی زین له ئه‌وله‌ییه‌تی كاره‌كانماندان و چه‌قی پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كانن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه چه‌ند ئۆفه‌رێكمان به‌خێرایی 4.5G+ بۆ پاكێجه‌كانی ئینته‌رنێت زیادكرد، كه ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت كۆمه‌ڵێك له به‌ناوبانگترین ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی سۆشیاڵ میدیا به‌خۆڕایی و به‌بێ هیچ لێبڕینێك له داتای پاكێجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان و هیچ تێچوویه‌كی زیاده به‌كاربهێنن، له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان و دابینكردنی خواست و ئاره‌زووه‌كانیان. ئێمه له زین كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربووان بتوانن سوود له باشترین و خێراترین تواناكانی تۆڕی پێشه‌نگی نه‌وه‌ی چواره‌م له رێگای پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك له ئۆفه‌ر و پاكێجی ناوازه و جۆراوجۆر.
پاكێجه‌كانی ئینته‌رنێتی 4.5G+ پێكهاتوون له كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی هه‌مه‌جۆری ئۆفه‌ره‌كانی رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه، كه ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداربووان ده‌ڕه‌خسێنێت ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی واتس ئاپ و ڤایبه‌ر و فه‌یسبوك و سناپ چات و ئنستاگرام و یوتیوب به‌خۆڕایی و به‌خێراییه‌كی زۆر به‌كاربهێنن.
بۆ به‌شداریكردن له پاكێجه‌كان، به‌شداربووان ده‌توانن #321* لێبده‌ن یان ژماره 100 بنێرن بۆ 21777 و پاكێجی دڵخوازیيان هه‌ڵبژێرن.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئۆفه‌ره خۆڕاییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ر پاكێجێك، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://www.iq.zain.com/ku/4g-offers
- كۆتایی -
كۆمپانیای زین یه‌كێكه له کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ له بواری خزمه‌تگوزاری گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا.
ستراتیجیەتی زین لەسەر بنەمای تێگەیشتن لە ئارەزووی بەکارهێنەر بونیادنراوە، بەشێوەیەك بەکارهێنەر کراوە بە میحوەری هەر خزمەتگوزاریی یان بیرۆکەیەك، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی و پێشکەوتووترینیان بە بەشداربووان، لە پێناو بەدیهێنانی ئەوەی کە پێویستییان پێیەتی.
زین ی عێراق کاردەکات بۆ فەراهەمکردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن بۆ بەکارهێنەری عێراقی و بەردەستکردنی ئۆفەری تایبەت و داهێنەرانەی بۆ بەشداربووان و بە دیاریکراوی لە دوای راگەیاندن و دەستپێکردنی +4.5G وەك یەکەمین کۆمپانیای گەیاندن و پەیوەندییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی لە دابینکەرانی تەکنەلۆجیای جیهانی پشتپێبەستراوی نوێترین تەکنیك و چارەسەرەکانی گەیاندن لە جیهاندا.
دیدگای زین ی عێراق بۆ ساڵی 2022 لەسەر درووست‌کردنی هاوبەشێتییە لەگەڵ نەوەی لاوان و بەخشینی بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی کە یارمەتیدەرییان دەبێت لە بەدیهاتنی لەپەیوەندیدابوونیان لەگەڵ جیهاندا.
ئێمە بەشێکی دانەبڕاوین لە گۆمەڵگای لۆکاڵیدا، ئەمەش وادەکات هاوبەشێتی و هاریکاری لەگەڵ کۆمەڵگادا بەشێوەیەکی گشتی و لەگەڵ لاوان بە تایبەتی، ببێت بە ئاراستەیەکی ستراتیجی هەموو کارمەندێك لە کۆمپانیادا پشتی پێببەستێت.
هەروەها بەردەوام هەوڵدەدەین پڕۆژە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانمان کە لەچوارچێوەی پڕۆگرامی بەرپرسیارییەتی کۆمەڵایەتیدان کاریگەری ئەرێنیان بەسەر ژیانی کۆمەڵگای هاوبەشماندا هەبێت.
زین ی عێراق باوەڕی وایە "ئێوە.. جیهانە جوانەکەمانن"