Q&A

زیاترین بڕسیار لەسەر خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم

له‌ نه‌وه‌ی یه‌كه‌م ته‌نها په‌یوه‌ندی ده‌نگی و نامه‌ ناردن به‌رده‌ست بوون، و له‌ نه‌وه‌ی دووه‌م هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی په‌یوه‌ندی ده‌نگی و نامه‌ ناردن و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ نامه‌ی ده‌نگی و وێنه‌یی به‌رده‌ست بوون، به‌ڵام له‌ نه‌وه‌ی سێیه‌م ئینته‌رنێتكی خێرا و په‌یوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگ به‌ كواڵیتیه‌كی به‌رز و خێراییه‌كی زۆر و هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خزمه‌تگوزاری كه‌ رێگه‌ خۆش ئه‌كات به‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ زانیارییه‌ك و به‌ده‌ستهێنانیان به‌ كاتێكی كه‌م و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێك له‌ شوێنی سنووردای خۆی به‌ سه‌راپای جیهانی به‌رین و فراوان.
بریتیه‌ له‌ خێراترین ئاست له‌ چوارچێوه‌ی نه‌وه‌ی سێیه‌م، كه‌ رێگا بۆ به‌شداربوو خۆش ئه‌كات تا ئینته‌رنێت به‌ خێراییه‌كی زۆر به‌كاربهێنێت.
ئامێرە نوێکان یان کەوا ناوی ئامێرە زیرەکەکان پاڵپشتە بەم خزمەتگوزاریە.
سیم کارتی زین بۆ پەوەندی کردن پاڵپشتی ئەم تەکنۆلۆجیە.
په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی بریتیه‌ له‌ په‌یوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگ. دوو جۆر په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی هه‌یه‌، جۆری یه‌كه‌میان بریتیه‌ له‌ په‌یوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی ئاسایی كه‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌و ئامێرانه‌ی كه‌ پاڵپشتی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ئه‌كه‌ن به‌رده‌سته‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ به‌ چركه‌ هه‌ژمارده‌كرێت به‌ڵام پێویستت به‌ كاراكردنی خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م و بوونی تۆڕی نه‌وه‌ی سێیه‌م هه‌یه‌ به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ ئامێری هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیكه‌ر و وه‌رگر پاڵپشتی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ بكات. جۆری دووه‌میان بریتیه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ڤیدیۆییه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌وه ئه‌كرێت كه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ بوونیان هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی Facetime ،Viber ،Skype و هی تر و ئه‌م جۆره‌ له‌ په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی په‌یوه‌سته‌ به‌ پاكێجه‌كانی ئینته‌رنێت.
خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م به‌ خۆڕایی و به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كارا ئه‌كرێت له‌ كاتی به‌شداریكردنت له‌ یه‌كێك له‌ ئۆفه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت. ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه‌ پێشتر به‌شدارییان له‌ ئۆفه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت كردووه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كه‌یان بۆ زیادكرا. وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر به‌شداربوویه‌ك ئه‌توانێت خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ له‌ هه‌ر كاتێكدا بیه‌وێت كارا بكات له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به‌ *321#و پاشان بژارده‌ی "نه‌وه‌ی سێیه‌م" هه‌ڵبژێرێت و دواتر رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
مژدەیەکی دڵخوش ، تێچوو بەبی کارهێنان کەم کرا لە 50% تا ببیتە 6 دینار بۆ هەر 10KB بۆ هێڵەکانی پێشوەخت و فاتورە.
بەشداربووانی پیشوەخت دەتوانن کارا و راگرتنی بەکارهێنانی ئاسایی بۆ ئینتەرنێت بکەن لە رێگای پەیوەندی کردن بەژمارە خۆڕایی #321* و" وتێچوو بەبی کارهێنان " هەڵبژیرن ولسەر رینمایەکان برون . کاتی دەست بیکردنی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەبی ئۆفەر بۆ هێڵەکانی پیشوەخت ( بەکارهێنانی ئاسایی وتێچوو بەبی کارهێنان ) نامەیەک ئەگات بەشداربوو کاتی بەکارهێنانی 600 دینار بۆ ئاگادار کردنەوە ونامەیەکی دووەمی بی ئەگات کاتی گەیشتە 1200 دینار لە بەکارهێنانی رۆژەکە ئەو کاتە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی ئاسایی رادەگیرە بۆ ئەو رۆژە تاکو باڵانسی بەشداربو بمێنیتەوە.
لەرێگای یەک ژمارە بەشداربوو ئەتوانی جیهانی نەوەی سێیەم ببینە وبەڕێوەبردنی پێویستیە سەرەکیەکان بە ئاسانی و بە شێوەیەکیی ڕاستەوخۆ بکات، لیستەیەک دەر دەکەوێت پێکهاتە لە بەشی چەندین کاتی پەیوەندی کردن بەژمارەی خۆڕایی #321* ، ئەوەی:
  • ئۆفەرەکانی ئینتەرنێت: جۆری پاکیجەکانی ئینتەرنێت دەردەکەوی کە بەشداربوو ئەتوانێت لەم رێگایەوە هەموو وردەکاریی ئۆفەرەکان وچۆنیتی بەشداریکردن وهەلوەشاندنەوە بزانێت.
  • باڵانسی ئینتەرنێت: لەرێگای ئەمەوە بەشداربوو ئەتوانی باڵانسی ئینتەرنێتی ماوەی لەو پاکیجەی کەوا بەکاردەهێنی بزانێت .
  • تێچوو بەبی کارهێنان: بەشداربوو ئەتوانێت بارەدان بەبی کارهێنان کارابکات وهەلوشینیتەوە (برَین ئاسایی لە ئینتەرنێت ئەبێت).
  • خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم: بۆ کارکردن و هەلوەشاندنەوەی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم.
  • رێکخستنی مۆبایل: لەم رێگایەوە بەشداربوو رێکخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و نامەی بە وێنە وەردەگریت..
  • زمان: بۆ گورینی زمانی لیستەکە،و بە سێ زمان هەیە (عەرەبی ، ئینگلیزی وکوردی).