هێڵه‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌ .. بڕى 80,000 دینار باڵانسی بێبه‌رامبه‌ر به‌ده‌ست بێنه‌

January 14, 2016

كۆمپانیاى زێن العراق كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیاكانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له‌ بوارى خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندی و داتاى گه‌ڕۆك له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا ئۆفه‌رێكى تایبه‌تى بۆ به‌شداربووانى راگه‌یاند ئه‌ویش گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى پریپه‌یدى به‌كارنه‌هێنراوه‌ و دوواین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنى ئه‌و هێڵه‌ له‌ نێوان 1ى كانوونى دووه‌م بۆ 1ى ئه‌یلولى 2015 ئه‌نجامدراوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌له‌ش ده‌داته‌ به‌شداربووانى ئه‌وانه‌ى كه‌ هێڵه‌ كۆنه‌كانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و له‌ كاتى پڕكردنه‌وه‌ى به‌ كارتى 5,000 دینارى, باڵانسی بێبه‌رامبه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ى زێن العراق له‌ پێناو مانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانێتى له‌گه‌ڵ به‌شداربووانى عێراقی و پێشكه‌شكردنى پێداویستییه‌كانى به‌و نرخه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخى ژیانیان ده‌گونجێت.

هه‌ر كه‌سێك هێڵه‌كه‌ى كارا بكاته‌وه‌ بژاره‌یه‌كى فراوانى ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتى خێرا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت باڵانسه‌ بێبه‌رامبه‌ره‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندی و ناردنى نامه‌ له‌ چوارچێوه‌ى تۆڕى زێن به‌كاربێنێت.

له‌باره‌ى ئه‌م ئۆفه‌ره‌ نوێیه‌شه‌وه‌ كۆمپانیا له‌ ئاگادارینامه‌كه‌یدا جه‌ختى كرده‌وه‌ كۆمپانیا سووره‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ به‌شداربووانیدا، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كى كارا دروست ده‌كات له‌ رێگه‌یه‌وه‌ كۆمپانیا هه‌ندێ ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات كه‌ سوودیان بۆ به‌شداربوو هه‌بێتن ئه‌م ئۆفه‌ره‌ش له‌ ئه‌نجامى تێگه‌یشتن دێت له‌ به‌شداربوو و هه‌لێكى باشه‌ بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵیدا و ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌وه‌ى كه‌ ئۆفه‌ره‌كه‌ به‌سوود و به‌نرخ بێت و یارمه‌تى به‌شداربوو بدات له‌وه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى باش ئه‌نجام بدات هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ زێن ده‌یه‌وێت.

‎كۆمپانیا رایگه‌یاند كه‌ به‌شی راژه‌ى به‌شداربووان و هه‌موو خاڵه‌كانى فرۆشتن بۆ ئه‌وه‌ هه‌ن خزمه‌تى به‌شداربوو بكه‌ن و ورده‌كاریی ئه‌م ئۆفه‌ره‌ و هه‌ر وه‌ڵام و زانیارییه‌كیان پێشكه‌ش بكه‌ن. ‎‎